کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رۆژنامه‌نووس(كارزان كه‌ريم) له‌لايه‌ن پاراستنی سەڵاحه‌دينه‌وه‌ گیراوە

Sunday, 11/12/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری فڕگەی هەولێر
پاش بڵاوبوونەوەی چەندین نووسین و زانیاریی و هەواڵ لە سەر فڕگەی هەولێر، بەتایبەتیی ئەو هەواڵەی کە لەسەر تەلار فایەق نووسرابوو. دەزگای پاراستن بە توندی کەوتە گەڕان و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی ئەو زانیاریانە، دوای ئەوەی کە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ ٣٥ کارمەندی پێشوودا کردبوو، چونکە گومانیان لەسەر ئەوە هەبوو ئەمانە زانیارییەکانیان داوە بە راگەیاندنەکان بەتایبەتی بە کوردستانپۆست، تا لە دواییدا دوو کەس لەگەل رۆژنامەنووس (کارزان کەریم)دا دەگرن، ئیستا ماوه‌ی ٢٠ رۆژه‌ له‌لايه‌ن پاراستنی سه‌لاحه‌دينه‌وه‌ رۆژنامه‌نووس (كارزان كه‌ريم) ده‌ستگير كراوه‌، ئەوانی تر بەڕەلاکراون و تا ئیستاش لە ژێر گوماندا چاودێری دەکرێن.
 سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ سه‌ربه‌ست ره‌ئيس عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسايشی فرگه‌ی هه‌ولێر ‌ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه‌ دوای بلاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند هه‌واڵێك بەتایبەتی لە كوردستانپۆستدا له‌سه‌ر فرگه‌ی هه‌ولێر و ته‌لار فايه‌ق ساڵح، ئیدی دەزگای پاراستن بە توندی مەسەلەکەیان گرتووە.
 ‌(كارزان كه‌ريم) ‌ ماوه‌يه‌كی زۆر كه‌مه‌ وه‌ك كارمه‌ندێكی پاراستن له‌ فرگه‌ی نيوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دامەزراوە، بەلام نەیانزانیوە کاری رۆژنامەنووسیش دەکات! .
لێرەوە لەگەڵ هاوکارم پەیامنێری کوردستانپۆست لە دەزگای پاراستندا، خەریکی گەڵالەکردن و کۆکردنەوە و بەدواداچوونین لەسەر گرتن و زانیاری تەواو بۆ کوردستانپۆستی ئامادە دەکەین. چاوەڕوان بن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە