کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دادوەرێک کە كاندیدێكى یەكێتییە، پۆلیسەكانى دادگا سوێند ئەدات

Thursday, 24/04/2014, 12:00

2887 بینراوە


پێشتر لە كوردستان پۆستى ئازیزدا وتارێكى دیكۆمینتاریمان لەسەر كاندیدێكى یەكێتى بەناوى دادوەر سامان فتاح كە كاندیى ناوچەى ڕانیە یە بڵاوكردەوە بێجگە لەخوێنەران بە سەدەها نوسخەى فۆتۆكۆپیكراوە بووە باسێكى ئەوناوچەیە، بەڵام پاش بڵاوبونەوى وتارەكە ، دیسان ئەمجارە سامان فتاح سەرپێچی پێشێلكردنى یاسایى كردەوە و یەک لە دوای یەک پۆلیسەكانى پاسەوانى دادگاى بانگ کردە لای خۆی و سوێندی پێخواردن بەوەى كە هیچ نهێنیان نەبردۆتە دەرەوە، دیارە ئەوە پێشێلكردنى یاساو بەكارهێنانى دەسەڵات و نفوزى خۆیەتى، تاوان پێك دەهینێت چونکە :
1- سوێندخواردن دەبێت بەپێى دەقێكى یاسایى بێت . ئەبێت تۆماربكرێت لە كۆنووسدا . دادوەر ناتوانێت لەخۆیەوە كەس سوێند بدات . كە ئەوەش لە یاساى سە لماندن و یاساكانى تردا هاتووە
2- داوەر سامان لەوكاتەدا لە مۆڵەتدا بووە . كە ناكرێت بە ئارەزوى خۆى مەنەسەى دادگا بەكاربهێنێت .

دادگا و دادگایكردن ئاشكرا یە لە وحاڵەتانەدانە بێت كە یاسا ڕێگەى پێداوە تەنانەت نابێت دەرگاى دادوەرەكان داخراوبێت . بەڵام ئەم دادوەرەى یەكێتى دیارە كارى دادوەرى كردۆتە سفقەى بازرگانى لاى وایە كە پۆلیسەكانى دادگا نهێنیان بردۆتە دەرەوە .
یەكێكى تر لەكارە نادروست و دور لە نەریتى دادوەرى دەرگاى ژورەكەى داخستووە ، كە ئەبێت بۆئەو دادوەرەى جێبهێڵێت كەدێتە جێگاى ئەو دەگرێتەوە كارەكانى ئەكات .
ئەم دادوەرە كاندیدەى یەكێتى توشى ڕە شە هستریایەكى بەزەبر بووە ڕەش هەڵگەڕاوە و كەفچڕینى لالغاوەكانى لە كلكەى ڕا نیەوە دیارە وهەڕەشە ئەكات كەچۆن ئێمە وێنەیەكى تۆمارى ئەو زەویەمان بە ژمارە (198/ 878) كەرتى (28)ى قەڵادزە دەستكەوتوە كە بە بەرتیل وەریگرتوە ، (تەنها ئەوە بەسە بۆ ئەوەى كەلە دادوەرێتی دەربكرێت)، ئەگەر دەسەڵاتى دادوەرى بڕیارى ئەوەى دا كە ڕێكارى یاسایى بەرامبەر بەم دادوەرە بگرێت مەرجە دۆسیەیە كى گەندەڵى بخەینە ڕوو كە ڕەنگە ڕوى زۆرێك لە گەندەڵكاران سپى بكاتەوە .
ئەم بەناو حاكمەى یەكێتى لە پەیجى خۆیدا وتویەتى (هەزار تیرم لێبدەن بناغەكەم خوێنى شەهیدانە قەت ناڕوخێم) ئەمیش وەكو حیزبەكەى لەژێر چەمك وناوى شەهیداندا هەزارەها دزیو كارى نادروست و بەدڕەوشتیو خیانەت و ناپاكى ئەكەن ، ئەو ڕۆژە زۆر دور نیە كە كەسوكارى شەهیدان لەم وڵاتە شار بەدەریان ئەكەن ، كەسێكى ئەوەى لەلا ئاشكرا ئەبێت كە ئەوانەى وتومانە هەموى بەڵَگەى حاشا هەڵنەگرە ، ئەم حاكمەى یەكێتى ئەوانە بەتیر دائەنێت ئەڵیت ناڕوخێم ئەمیشى كرد بەحاكمیەكە ى هیچى لێنازانێت تیر بۆ برینداركردنە نەك ڕوخاندن ، گەندەڵ ئەگەر بەگەندەلأ پشت ئەستور بێت هەر ئەوى لێدەرئەچێت ، خەڵكى ڕانیە ئەزانن بەسەدەها دوكان تێكدراوەو كەوتۆتە بەر دروستكردنى شەقامى دوسایدى ، ئیدارەى ڕاپەڕین شەش ملیار دینارى وەكو قەربو تەرخانكردووە ، ئەم حاكمەى یەكێتى بڕیارى(3)سێ ملیار دینارى تەنها بۆ دوو خاوەن دوكان داوە . واتە ئەو سێ ملیارەى تر بۆ سەدەها خاوەن دوكانیتر (دیارە خاوەن دوكانەكانى بەم هەواڵە توشى شۆك ئەبن) . ئەم كاكەیە قەوارەى گەندەڵیەكانى بەملیارە وە چەند ساڵە ملیارەها دینار بوجەى دادگاكان ، لەگەڵ چەند هاوكارێكیا (لە كاتى پێویستا بە دیكۆمینتەوە ناویان ئەهێنین) ئەدزێت . ئە گێڕنەوە لەسەردەمى بەعسدا ئەوكاتەى كە عێراق لەژێر ئابلوقەى ئابورى نێو دەوڵتیدا بوو ، كەموچەى مانگێك بەشى ژەمە نانخواردنیكى نەدەكرد ، دادوەرێك بەپێ ئەچو بۆ دادگا ، لە نەبونیدا دوكانچەیەكى لەماڵكەى خۆیدا كردبۆوە وە لەدواى دەوام وردەواڵەى تیا ئەفرۆشت ، بۆ ئەوەى ژیانى خۆیو مناڵى بگوزەرێنێت ، ئەو دادوەرە لەو دۆخە ناهەموارەدا بە پاكێتى مایەوە . نەنانى حەرامى دەرخواردى مناڵى دا ، نەهەقە ئەمى دا بەئەویتر ، نەژنەكەى بە چەندەها كیلۆ ئاڵتونى هەبوو، نەزانێت لەڕانیە لاى كیێ دا یبنێت . كەواتە ئەم حاكمە و ئەم كاندیدە ئەم عەدالەت دزە : تەنها شایستەى یەكێتیە ببێتە نوێنەرى .

* ئەمەى خوارەوە لینكى وتارى ئاماژە بۆكراوە .
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=8ecce437



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)