کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كام له‌مانه‌ بۆ خزمه‌تیی مرۆڤایه‌تیی پێویستن؟‌ پیاوە قەڵەوەكەی بەغداد، یان پیاوە هۆمۆكەی بەرلین ؟

Monday, 28/09/2009, 12:00

1432 بینراوە


ئێمرۆِ 27-09-2009 گه‌لی ئەڵمانی وشیار هەڵبژاردنی كرد. چوارساڵە دوو پارتی(سۆسیال دیموكرات (بیك شتاین) وخانمی(ئەنجیلا مایكل سوسیال مسیح) پیكەوە ئەركی بەریوبردنی ووڵاتیان لە ئەستۆگرتبوو. توانیان لە گەورەترین قەیرانی ئابوری جیهانیدا ئابوری ئەلمانیا بەئاقاریكدا بەرن، كە وڵاته‌که‌یان لە شەپۆلی قەیرانی ئابوریی جیهانی بپاریزن. ژمارەی بیكاری كه‌م بكەنەوە . ئیمرۆ ئەنجامی هەلبژاردنەكان لە بەرژەوەندی سوسیال مسیح (خانمی مایكل) و پارتی لیبرالی ئەڵمانی (دكتور فیستەڤیلە) بوو. لەپاڵ سەركەوتنی چەپەكاندا (كۆنەسوسیال دیموكرت ئۆسكاڵەلافەنتین).
بەپیی بۆچوونی چاودیرانی سیاسی و بریاری سەرەتای خانمی مایكا حكومەتی داهاتوو لەتەك (لیبریالەكان دكتور فیستەفیلا) پیكدەهێنن. لە زۆر بواردا من جەختم لەسەر گۆڕینی كولتور و ئاوزانی كۆمەڵایەتی وەك فاكتەریكی پیشكات بۆ گۆرینی ئاوزانی سیاسی كردۆتەوە. چۆن سیاسیەت ناتوانرین لە ئابوریی ومیژوو و بیسۆلۆگی داببرێ، ئاواش پرۆسیسی سیاسی لە رۆشنبیری كولتور دانابردی، بەڵكو ڕۆڵی كولتور لە سیاسەتدا ڕۆڵێكی گرنگی هەیە.
كۆمەڵگای كوردی وكۆمەڵگای ئیسلامی و رۆژهەڵاتی، پیش ئەوەی دەردەداری ڤایرۆسی باڵندە و بەراز بن، دەردەداری ڤایرۆسی كولتوریك بوون، كە تەواوی ژیانی نەوەی ئامادە و نەوەی داهاتوش دەسوتانێ. كولتوریك جێی شانازی نییە، كە مرۆڤەكان ئامیزی گەوج و بێئایندە و ژیانیان پۆخڵ بكات. كرۆكی فەلسەفەی ژیان بە گشت چمكە سادەكانییەوە لە شاریكی گەوری مۆدیرندا بیت یان لە دارستانیكی دوور لە دونیا، چونکه‌ مۆدیرن یەك كرۆكیان هەیە، ئەویش ئازادیی و مسۆگەركردنی ژیانێكی ئاسودەیە بۆ مرۆڤ.


خانمی ئەنگیڵامایكل و دكتور فیستەفیلا

لە نێو كۆمەڵگای هوشیار و كه‌لتوری جواندا، گرنگ پرینسیبی كاری چاکه‌، تاكی كۆمەڵگا چۆن و كێ ئەم سیستەمە بەریوە دەبات گرنگی نییە. گرنگ ئه‌وه‌یه‌ که‌ سه‌رکرده‌ و ڕابه‌رێکی دڵسۆز و لێهاتوو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ به‌ڕیوه‌برێ. لەماوەی چوارساڵی ڕابوردودا بەڕێزخانمی مایكل و بیكشتاین خزمەتی ئەلمانیەكانی كرد. ئیستا چاوەڕێ دەركرێت خانمی ئەنجیلا مایكل و دكتورفیستەفیلا، پێکه‌وه‌ ئەركی چوارساڵی بەریوەبردنی ووڵاتی ئەڵمان لە ئەستۆبگرن.
خانمی دكتور ئینجیلامایكا لە خێزانیكی سادە لە بەشی ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا(سوسیالیست) گه‌وره‌ بووه‌، له‌ هه‌ره‌تی لاوێتییدا بۆ بژیوی ژیانی خۆی لە بارەكاندا لەتەك خوێندا كاریكردووە. دوای یەكگرتنەوەی ئەڵمانیا هیلمۆت كۆڵ(ئەندازیاری یەكیتی ئەوروپا و قارەمانی ڕمانی دیوارەكەی بەرلین، ئەم خانمەی هێنایه‌ نێو دنیا سیاسەتەوە.).
دكتور فیستەفیلە پیاوێكی ئاسایی كۆمەڵگای ئەڵمانیایە، لەم چەند ساڵەی داهاتوودا بەهۆی لێهاتوویی خۆی و چالاكییه‌ سیاسییه‌کانی خۆی، توانی بگاتە پلەی سكرتیری پارتی لیبرایلی ئەڵمانیا. دیارتین كەسایەتی میژوویی و سیاسیی ئەم پیاوە (هانس گینشەر) وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاو ئەندازیاریەكگرتنەوەی هەردووپارچەی ئەڵمانیا.
فیستەفیلا سیاسییەكی له‌ به‌رچاو دیار و چالاكه‌وانی ئەم سەردەمەی ئه‌ڵمانیایه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م که‌سه‌ ئارەزوی لە ڕەگەزی خۆی واتە نێر هەیە، نەك ئافرەت واته‌ هۆمۆیه‌.
دكتور فیستەفیلە لەتەك هاوسەره‌که‌ی خۆیدا
چاوەڕێ دەكرێ لە ئایندەدا ببێ بە وەزیر دەرەوەی ئەلمانیا. ئەم پیاوە هۆمۆیە چونكە هەموو خزمەتیكی لە پێناوی نەتەوەكەیدایە، بۆیە زۆربەی زۆری ئەلمانییەكان دەنگیان بۆیدا, ئەلمانیەكان هێندە وشیارن ئەو پرسیارە ناكەن، که‌ دكتور فیستەفیلە لەژیانی تایبەتیی خۆیدا چیدەكات؟ گرنگ نییه‌ لەماڵه‌که‌ی خۆیدا لە تەك ئافرەتدا سێكس دەكات یان له‌ ته‌ک پیاوێكدا؟ بەڵكو ئەڵمانییه‌ وریا و تێگه‌ێشتووه‌کان، خاوەن كولتورێکی پێشکه‌وتوون، لەوە پرسیار دەكەن، که‌ بۆیان گرنگه‌، تا چه‌ند‌ ئەم پیاوە سیاسییە خزمەت بە كیشەكانی مرۆڤی ئەلمانی و نەتەوەی ئەلمان دەكات.
ئەلمانیەكان چونكە خاوەنی كەسایەتی نەتەوەیی خویان و كه‌لتورێكی جوانن، هەركەسیك درۆ و خیانەتیان لەتەكدا بكات. هەر رەنگ و میژوویەكی هەبێ لە پچوكترین هەڵەدا چاوی لێنانووقێنن، نایهێڵن و ڕایده‌ماڵن، نمونەشمان بۆ ئه‌مه‌ كۆنە سەرۆك وەزیرانی ئەڵمانیا(هیلموت كۆل) و سەرۆكی كۆماری دیموكراتی ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات (سەربەسۆڤیت)(هۆنیكەر)ه‌، که‌ یەكەمیان هیلمۆت كۆڵ لەتەك ویلی بڕاند وهیلمۆت شمیت و گینشەر ویوشكافیشە بەپاڵەوانە زرنگەكانی سیاسی دوای جەنگی جیهانی دووهەم دادەنرێن. لێ لەسەر هەڵەیەك واتە وەرگرتنی 10ملوین دۆلار لە بازرگانیكی چەك بۆ پارتەكەی نەك بۆ خۆی چاوەڕێی دادگایی و سزا دەكات، (هۆنیكە) لەبەر ئەوەی بریاری دابوو هەركەسیك هەولی راكردن لە زیندانی ئەلمانیای رۆژهەڵات بۆ ئەڵمانیا ڕۆژئاوابدا بكوژرێت. چەند مرۆڤیكی ئەلمانی كوژران، دوای ڕمانی دیواری بەرلین ولكاندنی هەردوو بەشەكە تاوانەكانی ئەم سیاسیە لە ویژدانی زیندوی نەتەوایەتی ئەڵمانیەكاندا كاڵ نەبووەوه‌، داوای دادگایكرنیان دەكرد. ئه‌ویش هەلهات بۆ شیلی تامردنی چاوەڕێی سزا و دادگای دەكرد. لە وڵاته‌که‌ی ئێمه‌شدا لە سلیمانی و لە بەغداد، پیاوێكی ڕه‌زا قورسی پۆخڵ هه‌یه‌، ورگ زلێكی زۆرگەوجە، خائینە، هه‌رچی خه‌سڵه‌تیی باش بێت تێیدا نییه‌، ئه‌ویش‌ ناوی (جەلال)ه‌.
میژووی سیاسی ئەم زەلامە هیندە پیسە، ڕووبەری ووتاریكی بچووک، بۆ ڕاڤەكردنی که‌سایه‌تیی و مێژووه‌که‌ی بواری ئه‌وه‌ نادات، ئه‌وه‌نده‌ی پێویست پێناسه‌ی بکه‌یت، لێ ئەم دكتاتورە پیسە ماوەیه‌ك لەمەوبەر بكوژی پینج هەزار داماوی کیمیابارانی هەڵه‌بجەی لە زیندانی ئاسایشی سلێمانی لەبەر خاتری دڵی سەرۆك خیڵیكی عەرەب ئازادكرد.
هاوسه‌ری تاڵه‌بانیی (هێرۆی ئالکهۆلیک و هه‌میشه‌ سه‌رخۆش)
سەدام بەو دڕندەی خۆیەوە لە ماوەی تەمەنی سیاسییدا 20 ملیارد دۆلاری دزیی , جەلالی لەماوەی چەند مانگیكدا بوو بە ملیارده‌ر.
ناونیشانی ئەم وتارە پرسیارێك بوو، به‌ ناونیشانی کام له‌م دوانه‌ بۆ خزمه‌تیی  مرۆڤایه‌تیی پێسته‌؟ دیسان من ده‌پرسمه‌وه‌:
كام له‌م دوانه‌ که‌سێکی شه‌ریفه‌؟ پیاوە قەڵەوەكەی بەغداد، یان پیاوە هۆمۆكەی بەرلین؟
من دەڵیم پیاوە هۆمۆكەی ئەڵمانیا، چونكە مۆڕاڵی ئەو پیاوە هۆمۆیە، ناتوانی خیانەت بە نەتەوەكەی بكات، به‌ڵام پیاوە قه‌ڵەوەكەی بەغداد، هه‌موو شتێکی ناشرین و دژ به‌ نه‌ته‌وه‌ و میلله‌ته‌که‌ی کردووه‌.

فرانكفۆرت 27-09-2009
[email protected]

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)