کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


" چوارێنەکانم "

Friday, 25/04/2014, 12:00

1853 بینراوە



ئەگەر مەستم ئەگەر شەیدا شەوانە
وەکو بولبول بە رۆژ هە رناڵەمانە
موسڵمان بم کە گاوریانژی بێ دین
لە رووگەت روو دەکەم پێنج فەڕزەمانە .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

شەوانە خەولە چاوم زار وژارە
بە رۆژ کەکرە لە جەستەم بێژمارە
هەموووەرزی ژیانم تێپەڕی زوو
نەبو شادی بە چرکەش خەم هەزارە .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

دڵم خوێنە دڵم خوێنە دڵم خوێن
ئەویندارە ئەویندارە ئەوین خوێن
لە تاوی دیتنی ساتێکی رووی تۆ
بەبێ ماڵە بە بێ حاڵە بە بێ شوێن .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

لە بەر تۆ رووگەکەم بەر ماڵی تۆیە
لە کاتی خەو دەکەم گریان وڕۆیە
کە کازیوە ش گە یی تا شەوەزەنگان
بە نەشتەر زامە جەستەم هێشو ئۆیە .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

وەکو من ئاشقو شەیدا نەبێ کەس
لە هەردوودینو دونیایان نەبێ کەس
نە دینم ما نە دونیا چوون لە دەستم
وەکو خڕنۆکی سەحرا وێڵو بێ کەس .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

وەرە دڵ تا نەبوی ماتو پەشیمان
مە بە ئاشق وەرە دەستم بە دامان
رکەی سنگم بچووکەوکوێرە ڕێیە
لە رێ کوێران ئەوین داوە لە لە دوامان .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

هەموو قەولو قەرارت چەوتە ئەی دڵ
لە مایەی ژین ئەوینت پووچە ئەی دڵ
لە ئاور دا دەژیم ئۆقرەم لە دەست چوو
نزانم دەردە دارم دەردە بارم یا وڵو سڵ .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

گوتت دەریامە تۆ پاپۆڕەوان بە
لەسە سنگی ژیان وەک مەلەوان بە
ئەوینت بۆ منی بێچارەو مەست
نەبو بەرهەم گوتی تۆ چاوەڕوانبە .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

وەرن کۆڕی هەواڵان با بناڵین
بە چی دیارە کە رۆژ داهات لە حاڵین
لە دوو دینان بەری بوین لەم جیهانە
بە پێ ڕێ نابڕێن و بەستە باڵین .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

ئەوەند مەستو خراپم کوێرە چاوم
بە بێ سوچ دیڵ کراوم تۆڕە داوم
بە جێ ماوم تەنێ بەندو بریندار
لە ئاوردا دەژیم سوتانە باوم .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

لە گەردون من بە دی ناکەم وەفایەک
هەموو ژینم جەفا بوچووبە لایەک
بەلای تۆش داشکام نەمدی بزەی لێو
جگە دەرد وکەسەر نەتبو شەفایەک .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

شەوێ ناڵینمە رۆژان لە ڕۆڕۆم
لە ئاگردا دەژیم جەستەی تەوو تۆم
وەکو باڵندەیەک تینووم لە ژیندا
لە هەرچی ئاوە دوورم ڕێم نییە رۆم .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

شەڕابی هەردوودونیام پێ ببخشن
ئەوەی جوانە بە باڵا بۆم بنەخشن
بە بێ تۆ تاڵە مەی ناحەز دەبێ جوان
لە رووی تۆ مانگو ئەستێرە درەوشن .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

ئەوەی بە تۆ نەیارە ژانی لێ بێ
بە ژانان داڕژێ ژینی لە دەست چێ
بە بێ تۆ هەر کەسێک دێتە بزەی لێو
شەوو رۆژ قوڕ بپێوێو لەش رزێنێ .
جەعفەر /کەریمی
تورکو/ فەنلەند
١٩٩٧ ی/ زایینی



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)