کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

سەباح عەلی قارەمان


جەلال تاڵەبانی داوای لە هێزی پێشمەرگەر كردووە دەنگ بە پێشمەرگەی قارەمان كاك مەسعودبارزانی بدەن

Sunday, 24/05/2009, 12:00

2178 بینراوە


سەرچاویەكی باوەڕپێكراو نزیك لە كۆبۆنەوەكەی ئەمڕۆی جەلال تاڵەبانی لە گەڵ هێزەكانی پێشمەرگەدا پێی ڕاگەیاندم: جەلال تاڵەبانی داوای لە هێزی پێشمەرگە كردوە هەمویان دەنگ بە مەسعود بارزانی بدەن كە پێشمەرگەیەكی قارەمانی سەردەمی شاخ بووە زۆریترشی بە شان و باڵی مەسعود بارزانیدا هەڵداوە.
شاینی باسە ئەو مەسعود بارزانیەی كە ئەمڕۆ جەلال تاڵەبانی بە پێشمەرگەی شاخی لە قەڵەم داوە تا ئێستا یەك دانە فیشەكی بۆ خۆشی بوكورد نەتەقاندووە، هەروەها لە كاتی شەڕی ناوخۆدا جەلال تاڵەبانی ئەیووت ئەبێ مەسعود بارزانی بە دوور بین سەیری هەولێر بكات، مەسعود بارزانیش دەیگووت ئەو دەستە دەبڕمەوە كە تەوقە لە گەڵ جەلال تاڵەبانیدا بكات، لەسەر ئەو دوو وشەیە بە هەزاران پێشمەرگەی قارەمانی دوای كارەساتی ئەنفال لە هیچ و پیچ خۆڕای بە كوشتدران، لە شاخێكی وەك كڵاوقاسمدا كە هیچ سودێكی مادی تیادا نەبوو بە هەزاران گەنجی ئەم میللەتە هەژارەیان بە كوشتدا، خودی جەلال تاڵەبانی لە شەڕێكدا بەرامبەر پارتی بە شەهید عەلی سوری وتبوو ئەبێ ئەو شاخەم بۆ بگریت لە ماوەی چەند كات ژمێرێكدا، لە بەرامبەردا شەهید عەلی سور پێی وتبوو هەموو هێزەكەمان تیادەچێت هیچیان دەرناچن دەكوژرێن، جەلال تاڵەبانی دەست بەجێ پێی دەڵێت هەی(........) سور بچۆرەوە بۆ ماڵ نامەوێت چاوم پێت بكەوێت جارێكی تر، هەر بەوەشەوە نەوەستا لە ناو خەڵكدا تۆمەتی دزی بۆ دەركردوو ناویشی لە پێش چاوی خەڵكدا لەكەداركرد ، تەنانەت لە كاتی درووست بوونی هێزی دووی تایبەتی كوسرەت ڕەسوڵ شەهید عەلی سوری كرد بە ئامرهێز، بەڵام جەلال تاڵەبانی پێی زانی یەكسەر دەریكرد، جەلال تاڵەبانی ڕقی خستبووە سەری، شەهید عەلی سور ئەو كەڵە قارەمانەبوو كە 25 ساڵی ڕبەق پێشمەرگەبوو هەرچی برا و كەسی هەیە زۆربەی زۆری بەر شاڵاوی ئەنفال كەوتن، هەموو شاری كفری قەرزاری ئەو پیاوەیە، چونكە مەسعود بارزانی لە كاتی گفتووگۆی نیوان بەرەی كوردستانی ڕژێمی بەعسدا لەسەر ئەوە ڕێك كەوتبوون كە شاری كفری و كڵۆجۆ تەسلیم بە هێزەكانی عیراق بكرێت، كڵۆجۆ تەسلیم بە حكومەتی عیراق كرا، بەڵام شەهید عەلی سور وتی: ئەگەر مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانیش بێن من شارەكەم تەسلیم ناكەم چەندین شەهیدم لە پێناویدا داوە بڕیارەكەی مەسعود بارزانی شكاند، دەنا ئێستاشاری كفری لە نیتاقی ماددەی 140 دبوو، بەداخەوەعەلی سور لە دوای هەڵبژاردنەكەی ئەم دوایەی یەكێتی لە كارەساتێكی تەموو مژاویدا لە كفری لە پێش ماڵی خۆیاندا شەهیدكرا.
پێم سەیرە ئێستا جەلال تاڵەبانی مەسعودبارزانی بە پێشمەرگەی قارەمان لە قەڵەمدەدا ! ئەی هەر مەسعود بارزانی نەبوو خیانەتی 31 ئابی ئەنجامداو جەندرمەی توركی هینایە ناو خاكی كوردستانەوە؟ ئایە جەلال تاڵەبانی ئێستا چۆن لە ڕوی دێ داوا لەو پێشمەرگەیە بكات كە بۆ مەرگی براكوژی دەناردن و ئێستاش داوای دەنگ دانیان لێ دەكات بۆ مەسعود بارزانی؟ هیوادارم هیزەكانی پێشمەرگە ئەم ڕاستیانە ببینن و دەنگ بۆ لیستی كەرە دێزەكە و پاڵەوانەكەی 31 ئاب نەدەن.
[email protected]



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)