لە یاداشتی خۆیدا تۆنی بلێر چۆن مەسعود بارزانی و تالەبانی هەڵدەسەنگێنێت!؟
Friday, 20/06/2014, 12:00
لە یاداشتەکەیدا تۆنی بلێری سەرۆك وەزيرانى پێشوی بەريتانيا ئاوا لەسەر سەرانی کورد دەنووسێت:
لەگەڵ رووخانى رژێمى(سەدام)، بە (مسعود بارزانى و جلال تاڵەبانيم) ووت:
من مێژوى كوردم خوێندۆتەوە ئەزانم ئێوە گەلێكى ستەملێكراون مەرجى ئێوە چيە و چيتان دەوێ دواى هەفتەيەكي تر وەڵامم بدەنەوە.؟
كاتێك لەرۆژى دیاریی کراودا لەگەڵيان دانیشتم، زۆر شپرزە و قەلەق بووم چونكە دەترسام داوايەكى زۆر قورسم لێ بكەن، وەك سەربەخۆيى و جيابونەوە لە عێراق، يان داواى كەركووك بكەن و بڵێن بێتەوە سەر هەرێم، يان بڵێن ئێمە بۆخۆمان دەبين بە دەوڵەت.!
بەڵام كاتێك دانيشتن، جەنابى مسعود بارزانى و جلال تاڵەبانى، هەردووکیان قسەيەكيان كرد هەرگيز بيرم بۆي نەدەچوو، ئەويش ئەوە بوو داواى بودجەى زياتريان كرد، كەوا حكومەتى مەركەزی (بەغدا) بۆيان بنێرێت
ئەوسا زانيم بەرپرسانى كورد زياتر بۆ پارە دەژين نەك بۆ ئازادیى.!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست