د. موسه‌ننا ئه‌مین: ده‌بێ ئه‌و كه‌سه موحاكه‌مه بكرێ كه به گه‌له‌كه‌ى وت سه‌گ، شه‌رى براكوژى خۆش ده‌كرد، ناچار یه‌كگرتوو له‌ده
Friday, 05/03/2010, 12:00
ئه‌مشه‌و له كه‌ناڵى ئاسمانى زاگرۆس، یه‌كێك به‌ناوى (سه‌رۆ قادر) به ده‌موچاوێكى عهبوسهوه و هه‌ڵه‌شه ئاسا، هه‌ندێ قسه‌ى ههڵبزركاند و باسى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستانى كرد. ئه‌و یه‌كه رایگه‌یاند یه‌كگرتوو ده‌بێ موحاكه‌مه بكرێت. له‌هه‌مان كاتدا، ده‌یگوت یه‌كگرتوو دین و مزگه‌وتى بۆ سیاسه‌ت به‌كارهێناوه.
وه‌كو روونكردنه‌وه‌یه‌ك لێدوانێكمان له دكتۆر موسه‌ننا ئه‌مین، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتوو و كاندیدى ژماره (4)ى پارێزگاى سلێمانى لیستى (315)ى یه‌كگرتوو له‌وباره‌وه وه‌رگرت و به‌رێزیان له‌سه‌ره‌تاوه وتى: ئه‌گه‌ر كه‌سێ هه‌بێ شایسته‌ى موحاكه‌مه بێت ئه‌و كه‌سه‌یه كه به میلله‌تى كوردى وت سه‌گ و له‌كاتیكدا داواى له‌سه‌ر به‌رزكرایه‌وه ئاماده‌نه‌بوو ریز له دادگاى كوردستان بگریت و ئاماده‌ى دادگابێت.
ئه‌مه‌و دكتۆر موسه‌ننا ئه‌مین رایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به یارمه‌تیدانى مناڵانى بێباوكى شه‌رى ناوخۆ وتى:یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان مه‌جبوور بوو له خیرخوازانى ده‌ره‌وه سواڵ بۆ ههتیوهكانى شه‌رى ناوخۆ بكات.له‌كاتێكدا كه سامانى كوردستان به‌شێكى به گه‌نده‌ڵى فهرهوت ده‌كرا و به‌شێكیشى ده‌خرایه شه‌رى براكوژى و بێ‌ناز كردنى ئه‌و مناڵانه. ئه‌وه‌ى كه ده‌بێ موحاكه‌مه بكرێ بكوژانى شه‌رى ناوخۆ و ئه‌وانه‌ش به نووسین و وتاره‌كانیان ئاگرى شه‌رى ناوخۆیان خۆش ده‌كرد و شه‌رعییه‌تیان ڵى ده‌به‌خشى.
ئه‌و كاندیده‌ى یه‌كگرتوو له پارێزگاى سلێمانى ته‌ئكیدى كرده‌وه: یه‌كگرتوو پاره‌ى له هیچ ده‌وڵه‌تێكى بێگانه‌وه نه‌هێناوه بۆ كوردستان و وابه‌سته‌ى ئه‌جێندا و ستراتیژى هیچ ده‌وڵه‌تێك نیه و ئێمه ته‌حه‌ددا ئه‌كه‌ین هه‌ركه‌سێك هه‌ر زانیارى و دۆكیومێنتێكى هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ر نایاساییه‌كى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان بۆئه‌وه‌ى میسداقیه‌تى ئه‌خلاقى خۆى نهدۆرێنى با بهینێ بیخاتهبهرچاو و یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان بىباكه له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا.
له‌باره‌ى به‌كارهێنانى مزگه‌وته‌كان، دكتۆر موسه‌ننا ئه‌مین وتى: زۆربه‌ى حیزبه كوردستانییه‌كان له بوارى ئیستغلالكردنى دین و مزگه‌وته‌كان پێشێلكارى به‌رچاویان هه‌یه و هه‌ر زۆریك له هه‌لسوراوانى لیستى كوردستانى بوون كه زانایانى ههڵئهنا بۆ به‌كارهێنانى مینبه‌رى مزگه‌وته‌كان بۆ هه‌ڵكوتانه سه‌ر یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان و تۆمه‌تى خیانه‌ت لێدانى و بانگه‌شه‌ى راسته‌وخۆى بۆ لیستى كوردستانى له مینبهرهكانى مزگه‌وته‌وه ده‌كرد به‌ده‌یان دۆكیومێنتیش له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه. یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان هه‌میشه زانایانى به‌وشێوه‌یه ئاراسته كردووه كه مینبه‌رى مزگه‌وت و حه‌ره‌مى مزگه‌وت شوێنێكى زۆر له‌وه به‌رزتره به‌كاربهێنرێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه و ریكلامى حیزبه سیاسییه‌كان، چونكه مزگه‌وت و پیرۆزییه‌كانى ئیسلام موڵكى هه‌موو خه‌ڵكه. به‌ڵام ئیسلامخوازى یه‌كگرتوو هه‌روه‌كو كوردایه‌تى و دیموكراتیخوازییهكهى یه‌كگرتوو مایه‌ى شانازییهتى. لهروویهكى تره‌وه مافى خه‌ڵكى كوردستانیشه له هه‌موو كاتێكدا و له وه‌ختى ئینتخاباتیشدا هه‌موو حیزبه كوردستانییه‌كان بخه‌نه ژێر پرسیارى جیددى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه چۆن ئه‌یسه‌لمێنن كه وه‌فادارن بۆ زیندوو راگرتنى شوناس و ئیسلام له‌ناو كۆمه‌ڵگا، وه چ پرۆژه‌یه‌كیان هه‌یه بۆ نه‌هیشتنى ده‌یان دیارده‌ى نه گونجاو و نه‌خوازراو له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تى ئیسلامدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست