کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


دوایى دوو مانگ بڵاوبوونەوەى لەكوردستانپۆست كۆگاى دەرمانى بەڕێوبەرایەتى تەندروستى ڕانیە داخرا

Thursday, 27/09/2012, 12:00




ئەو كاتەى كارمەندى دڵسۆزو خەڵكى بەپەرۆش دێنە قسەو نووسین پەنجە لەسەر زام و برینەكان و خراپیەكانى كەرتى تەندروستى دادەنێن ئەم خەڵكە بەدەست لەپشت دراو و شەڕى پۆست و كۆنە قین تۆمەتبار دەكرێن یان لەبەر ئەوەى لەسایتە پیرۆزەكەى كوردستانپۆستەوە دەنووسن و هاوار دەكەن نووسینەكانیان بەناڕاست دەدرێتە قەڵەم كەچى دوایى دەردەكەوێت ئەو كارەسات و كارە قێزەونانەى كوردستانپۆست باسیان دەكات نەك هەر ڕاستە بگرە هەر شتێكى زۆر كەمى لێ باسكراوە ، چەند ساڵە كوردستانپۆست هاوار دەكات و دەنووسێت باسى خراپى سیستەمى تەندروستى و هێنانى دەرمانى خراپ و خواردن و خۆراكى بەسەرچوو دەكات كەچى وا ئێستا ئاشكرا دەبێت چەند ساڵە چى گوزەراوە لەم هەرێمە گەندەڵستانە حزبیەدا ، دوو مانگ لەمەوبەربوو لە كوردستانپۆستەوە بۆ یەكەم جار وێنەى كۆگاى ژەهراویەكەى دەرمانى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە نیشانى هەموو لایەك درا هانا بۆ وەزیرى تەندروستى برا كەچى لەجیاتى هەموو بەدواداچونێك فەرمانى سوپاس و پێزانین لەلایەن دكتۆر ڕێكەوتەوە بۆ ئەم بەڕێوبەرە گشتیە دەركرا ، دوایى هەمان بابەت و كارەسات لەكەناڵەكانى پەیام و كەى ئێن و ئێن و ڕۆژنامەى ڕووداو نیشانى هەموو لایەك درا تاسەر ئەنجام كارگەیشتە ئەوەى لەچەند ڕۆژى ڕابردوو ئەم كۆگایە هەر داخرا لەهەمووشى سەیرتر كافتریایى ناو نەخۆشخانەكەش وەك باقى كۆگاو بەشەكانى ترى نەخۆشخانەكە ناتەندروست بووەو مەرجى تەندروستى تێدا نەبووە ، ئەمە وەڵامێكە بۆ هەموو ئەوانەى ئێستاش ئامادەنین دان بەهەڵەو كەموكوڕیەكانى خۆیان دابنێن لەكەرتى تەندروستى ئەم سنورە ، ئامادەنین دان بەو هەموو نووسین و بەڵگانە دابنێن كەلەلایەن خەڵكى خەمخۆرو دڵسۆزەوە لەكوردستانپۆست دەخرێنەڕوو .
بۆ یەكەم جار كوردستانپۆست نیشانى وەزیرى تەندروستى و هەموو لایەكیدا ..

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=969259d2

دوایى دوو مانگ نووسینەكەى كوردستانپۆست هاتەدى و كۆگاكە داخرا .






دیمه‌نێك له‌كۆگای‌ سه‌ره‌كی‌ ده‌رمانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ ڕاپه‌ڕین

25 ئەیلول, کوردستانی سلێمانی‌ - م. ع -

به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ هیچ مه‌رجێكی‌ ته‌ندروستی‌ تیایداو ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌‌ بڕێكی‌ زۆر ده‌رمانی‌ ماوه‌ به‌سه‌رچوو، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ ته‌ندروستی‌ ڕاپه‌ڕین كۆگای‌ سه‌ره‌كی‌ ده‌رمانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ ڕاپه‌ڕینیان داخست.
ئاراس حه‌مه‌ ئه‌مین، رانییه‌: سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ ته‌ندروستی‌ ڕاپه‌ڕین كه‌ ئاماده‌ نه‌بوو ناوه‌كه‌ی‌ ئاشكرا بكات، به‌ئاوێنه‌نیوزی‌ وت، كۆگای‌ سه‌ره‌كی‌ ده‌رمانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ ڕاپه‌ڕین مه‌رجه‌ ته‌ندروستیه‌كانی‌ هه‌ڵگرتنی‌ ده‌رمانی‌ تێدا نه‌بوو، وه‌ك فێنك كه‌ره‌وه‌و ته‌په‌دۆری‌ سه‌قفی‌ كۆگاكه‌و كاشی‌ ئه‌رزی‌‌و چه‌ند مه‌رجێكی‌ تر.
سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ ئاوێنه‌نیوز وتیشی، له‌كۆگاكه‌دا‌ بڕێكی‌ یه‌كجار زۆر ده‌رمانی‌ ماوه‌ به‌سه‌رچوو ده‌ستیبه‌سه‌رداگیرا به‌و هۆیه‌وه‌ كۆگاكه‌ داخرا.
هاوكات سه‌رچاوه‌كه‌ رونیكرده‌وه‌ كه‌ له‌به‌رامبه‌ر گۆشت‌و جگه‌ری‌ خراپ‌و خواردن‌و خواردنه‌وه‌ی‌ ماوه‌ به‌سه‌رچوودا، كافتریایی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ گشتی‌ رانییه‌ سزای‌ ماده‌ی‌ دراوه‌و بۆ ماوه‌ی‌ سێ رۆژیش داخرا.
كۆگای‌ ده‌رمانی‌ سه‌ره‌كی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ ڕاپه‌ڕین ده‌كه‌وێته‌ ناو نه‌خۆشخانه‌ی‌ گشتی‌ ڕانیه‌، له‌و كۆگایه‌وه‌ ده‌رمان‌و پێداویستییه‌ پزیشكییه‌كان بۆ ته‌واوی‌ بنكه‌و مه‌ڵبه‌ندو نه‌خۆشخانه‌كانی‌ سنوری‌ به‌رێوه‌به‌رێتی‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ ڕاپه‌ڕین ده‌نێرێت‌ كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی‌ 90 نه‌خۆشخانه‌و مه‌ڵبه‌ندو بنكه‌ی‌ ته‌ندروستیه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە