کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەپکە گوڵینەمان ناوێت ڕوفاتەکان بهێننەوە!

Thursday, 13/12/2012, 12:00




یەکێک لەدیاردە سەیر وسەمەرەکانى سەرکردەکانى کورد و پارت ولایەنسیاسیەکانى کوردستان بەدامودەزگا حکومیەکانیشەوە هێنانى چەپکە گوڵە ، تاوەکو ئێستا سێ جار روفاتى ئەنفالەکان بەتایبەتى ئەوانەى گەرمیان هێنراوەتەوە بۆ کوردستان یەکێک بۆچەمچەماڵ دووجاریش بۆ گەرمیان بەهەمووى نەگەیشتە 500 روفات لەکۆى 182000 بدەیان گۆڕى بەکۆمەڵ لە حەمرین و ناوچەکانى خوار وماون بە سەدان خێزان رۆژانە چاوەروانى هێنانەوەى روفاتى ئازیزانیانن بەڵام نە لەلایەن حکومەت و نەلەلایەن پەرلەمانەوە کارێک نەکراوە بۆ گەڕانەوەیان کە دڵیان پێ خۆش بێت، ;کۆمەڵێک هۆکار هەیە کە واى لەسەرکردەکانمان کردووە گرنگى بەو مەسەلە گرنگە نەدەن ئەویش بەهۆى ئەوەى زۆربەى سیاسەتمەدارەکانمان بوونەتە سەرمایەدارو ئەوەندەى خەریکى کارى سەرمایەدارین ئەوەندە خەریکى کاروبارى سیاسى و ئیدارى و هاووڵاتیان نابن، هەروەها سەرکردەسیاسیەکان لەجیاتى ئەوەى گرنگى بە گەرمیان بدەن و خزمەتگوزارى بۆ پەیدا بکەن هاتوون گەرمیانیان کردوەتە شوێنى دەستکەوتى سیاسى و بەرژەوەندى کەسێتى خۆیان وە بەشێکى زۆرى گەنجانیان کردوە بە پۆلیس و پێشمەرگە و سوپاى عێراقى لە جیاتى ئەوەى هانیان بدەن بخوێنن و ببنە خاوەن بروانامەى بەرز ، تاوەکو ئێستا ژیانى گەرمیانیەکان بەشێکى زۆرى خانەوادەى ئەنفلکراوەکان لە وەزعێکى خراپى ژیاندان بەو مانایەى داهات و بژێوى ژیانیان تەنها بەشى پڕبوونى سکیان دەکات ناتوانن ئارەزوو و خۆشیەکانى ژیانیان وەکو مرۆڤێکى ئاسایى بژین،
ئەوەى بەلاى منەوە زۆر سەیرە دانانى چەپکە گوڵینەى سەرکردە و بەرپرسانە لەکاتى هێنانەوەى روفاتەکان هەمیشە ئەوان لە ریزى پێشەوەن و خۆیان بەخاوەنى روفاتەکان دەزانن کەسو کارى ئەنفالکراوەکانیش لەریزى دواوەو بە چاوى پڕ لە فرمێسکەوە دەبێت پشت ملى ئەوان ببینن لە جیاتى ئێسک وپروسکى ئازیزانیان
ئەوان چەپکە گوڵیان ناوێت بەڵکو ئەوان دەیانەوێت روفاتى ئازیزانیان بۆ بهێنەوەوە ئەوان دەیانەوێت سەرۆکەى هەرێم لەم رۆژەدا لەسەر مەزارگەى روفاتەکان بێت نەک لەگەڵ کۆبونەوەى ئافرەتان لەسەلاحەدین بێت ئەوان دەیانەوێت چۆن سەرۆکەکەیان بۆ بەرزانیەکان هەموو پارە و هێزێکى بەکارهێنا بۆ هێنانەوەى روفاتەکانى بەرزانیەکان ئەوایش کارێک بکات روفاتى گەرمیانیەکان بهێنرێتەوە بۆ زێدى ئازیزانیان ،ئەوان دەیانەوێت کاتێک رەوەندى کوردى و پەرلەمانتارانى سویدى کوردى هەوڵى ناساندنى کێسى ئەنفال دەدەن لە پەرلەمانى سوید وەکو جینۆساید ئێوەى سەرکردەو حزبەکانتان و کەناڵەکانى راگەیاندن هەوڵەکانیان بەکەم نەزانن کە هاوکاریان ناکەن .
لەکاتى گەڕانەوەى روفاتى 158 ئازیزمان بەجارەش بە چەپکە گوڵینەکانى ئەوان بەسەربرد ، سەرکردەکانشمان هەریەکەو بەچەپکێک گوڵەوە ئەمرۆ خۆیان دەرخستوو شەویش لەشاشەى تەلەفزیۆۆنەکانیان کەش وفش دەکەن بەسەرمانەوە .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە