کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیهانه‌ کردنی شه‌قام دۆڕانی شه‌رعییه‌ته‌

Saturday, 25/06/2011, 12:00


له‌و کاته‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ ڕژیمدا گفت و گۆ ده‌کات بۆ چاره‌سه‌رکردنی
قه‌یرانه‌کانی کوردستان، بۆ گۆڕینی ئه‌م سسته‌مه‌ کۆن و ڕزیوه‌، له‌و کاته‌ی شه‌قام
تووڕه‌یه‌، به‌ ئومێده‌، چاوه‌ڕوانه‌ ده‌سه‌ڵات هه‌نگاوێکی ئیجابی، جارێک کارێکی
باش بکات، چاره‌سه‌رێک، ڕووناکییه‌ک له‌ ناو ئه‌م تاریکه‌شه‌وه‌ په‌یدا بێت،
هیوایه‌ک، ڕژیم وه‌کو بڵێی له‌ قینا، بۆ ئه‌وه‌ی زیادتر خه‌ڵک نیگه‌ران بکات، بۆ
ئه‌وه‌ی شه‌قامی کوردی و داواکارییه‌کانی بێبایه‌خ بکات، پشتگوێ بخات، هه‌مووان بێهیوا و بێ ئومێد بکات، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی له‌ خۆ بایی بوونه‌، هه‌روه‌ها
مانای دۆڕانی شه‌رعییه‌ته‌، شه‌رعییه‌تێک که‌ له‌ ئه‌ساسدا مزه‌وه‌ره‌. بۆ ئه‌وه‌ی زیادتر خه‌ڵک په‌ست بکه‌ن مه‌سروور به‌رزانی به‌ جیا و مه‌سعوود به‌رزانی خۆی
به‌ جیا بکوژه‌کانی ڕۆژی حه‌ڤده‌ی شوبات،خوێنڕێژه‌کان که‌ چاوه‌ڕوان ده‌کرا، حه‌ق وابوو ڕه‌وانه‌ی دادگا بکرێن و جه‌زابدرێن و حه‌قی خۆیان وه‌رگرن پاداش
کران و کاره‌ چه‌په‌ڵه‌که‌یان، کوشتن و خوێناویکردنی خه‌ڵک، شه‌قامه‌ جوانه‌کانی
سلێمانی به‌رز ڕاگیرا و ده‌ستخۆشییان لێ کرا. ئایا ئه‌مه‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕژیم نییه‌
بۆ ئۆپۆزسیۆن؟ یان ده‌یه‌وێت دووبه‌ره‌کی و بێباوه‌ڕی بخاته‌ نێوان ئۆپۆزسیۆن و
شه‌قام؟ له‌لایه‌کی تره‌وه‌، له‌وکاته‌ی گفت و گۆی پێنج قۆڵی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، له‌کاتێکدا هه‌موو دڵسۆزانی کورد و کوردستان هیوای چاکسازی و چاره‌کردنی ئه‌م
وه‌زعه‌ ناله‌باره‌ی کوردستان ده‌که‌ن ڕژیم به‌رده‌وامه‌ له‌ کاره‌ چه‌په‌ڵ و ناشرینه‌کانی
له‌ هه‌ڕه‌شه‌کردن، ناوزڕاندن و ترساندنی ئازادیخوازان.
ئه‌م ڕژیمه‌ پیسه‌ی لای خۆمان به‌ چاوی خۆی کۆتایی و ئاخرشه‌ڕی سه‌ددام و ڕژیمی به‌عسی بینی و بۆ هه‌موان دیارکه‌وت چییان به‌ سه‌ر هات، به‌ڵام ئه‌م ڕژیمه‌ ئه‌وه‌نده‌ نه‌زان و ئه‌حمه‌قه‌ هه‌موو کرده‌وه‌کانی به‌عس تاقی، دووباره‌ ده‌کاته‌وه‌. له‌
ساڵانی حه‌فتادا ئه‌وکاته‌ی کورد چاوه‌ڕوان بوو ڕژیمی به‌عس به‌یاننامه‌ی یازده‌ی
ئازار جێبه‌جێ بکات، له‌لایه‌ک قسه‌ی جوان و گفتی به‌جێهێنانی بریاره‌کان،
گڤت و گۆکان بوو له‌ لایه‌کیتر کاری چه‌په‌ڵ و پلانی پیسی دژ به‌ کورد ڕێک
ده‌خست و ئه‌نجام ده‌دا، بێجگه‌ له‌ هه‌وڵی کوشتنی مه‌لامسته‌فا، ئیدریس به‌رزانی
ده‌ستیانکرد به‌ ده‌ربه‌ده‌رکردن و گرتن و کوشتن و ماڵتاڵانکردن وسنوورداشکردنی کورده‌ فه‌یلییه‌کان. ئه‌م کرده‌وانه‌ی ڕژیمی کوردی ئێستا زۆر
له‌و کرده‌وه‌ فاشل و پووچه‌ڵه‌ی به‌عس ده‌چێت. ئه‌م کرده‌وانه‌ی ڕژیم دژی
خۆپیشانده‌ران و ئازادیخوازان چاولێکردنی به‌عسی شه‌رمه‌زاره‌ سه‌ره‌ڕای فه‌شه‌ل
و نائاکامیه‌کانی، ڕژیم هه‌وڵ ده‌دات شکسته‌کانی به‌عس جارێکیتر دژ به‌ کورد
تاقیبکاته‌وه‌و جێبه‌جێ بکات. ده‌سه‌ڵات خۆی هی باوه‌ڕ نییه‌ و نه‌بووه‌، ئه‌م
کردارانه‌ش زیادتر له‌ باوه‌ڕ و متمانه‌ دوورمان ده‌خات. ئه‌مه‌ش وامان لێده‌کات،
پاڵمان پێوه‌ ده‌نێت و ناچارمان ده‌کات که‌ به‌م گفتوگۆیانه‌ زۆر به‌ ئومێد نه‌بین،
هوشیارتر بین بۆ هه‌نگاوی ئاینده‌ بیربکه‌ینه‌وه‌، له‌ چاره‌سه‌ری تر بگه‌ڕێین، خۆ
باشتر ئاماده‌ بکه‌ین، چه‌ند سیناریۆیه‌ک دابڕێژین و هه‌مووپلانه‌ نابه‌جێکانی ڕژیم
ئاشکرا و شه‌رمه‌زار و پووچه‌ڵ بکه‌ینه‌وه‌.
ئازادشۆرش


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە