نێچیر گێره‌شوێنی ده‌کات
Thursday, 19/11/2009, 12:00
له‌و کاته‌وه‌ی گروپه‌کانی ئاشتی چونه‌وه تورکیا ، نێچیروان بارزانی کێچ که‌وتۆته که‌وڵی و به ڕاست و به چه‌پ دا لێدوان ده‌دا له دژی په‌که‌که . وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ی نێچیروان نه‌ک ته‌نیا ئه‌رکی منێکی خه‌ڵکی باشوره که باوه‌ڕم به چه‌مک و بیرکردنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی کورد هه‌یه ، به‌ڵکو به ئه‌رکێکی هه‌موو کوردێکی خاوه‌ن ویژان ، هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و دیموکراتی ده‌زانم چونکه لێدوانه‌کانی نێچیروان بارزانی نه‌ک ته‌نیا لێدوانگهلێکن که له رۆژنامه‌یه‌ک دا بڵاو بووبێته‌وه و وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێکی رۆژنامه‌یه‌ک بداته‌وه ، به‌ڵکو له پشت ئه‌و لێدوانانه کۆمه‌ڵی ئاماژه‌ی مه‌ترسیدار هه‌ن ، هه‌م له سه‌ر ئاسایشی هه‌نوکه‌یی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد و ، هه‌م له‌سه‌ر ئایندهی گه‌لی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی پارچه کراو . چه‌ندین نه‌خشه و پیلان هه‌ن که ئه‌و خۆشی تێدا به‌شداره له دژی په‌که‌که و ئه‌و ته‌نیا گه چه‌ند وشه‌یه‌کی ئاماژه‌ی پێده‌کات ، نێچیروان بارزانی هێنده حه‌یرانی ئاکه‌په بووه که ئاکه‌په خۆشی هێنده ستایشی خۆی ناکات ، له پشت ئه‌م هه‌موو ستایشه پلان و نه‌خشه‌ی ئابوری هه‌یه ، به قوربانی کردنی گه‌لی کورد له پارچه‌کانی تری کوردستان هه‌یه به کۆمه‌ڵێ به‌رژوه‌ندی ته‌سکی تاکه‌که‌سی ، باس له کرانه‌وه‌ی ئاکه‌په ده‌کا به ڕووی کورد دا ، به‌ڵام ئه‌و باسی جه‌یلانی ئۆنکولی 12 ساڵی ناکات که به ده‌ستی ئه‌رته‌شی تورک پارچه پارچه کرا ، ئاگای له‌وه نیه که 242 جار دایکانی شه‌ممه له رۆژانی شه‌ممه دا له ئه‌سته‌مبول کۆبونه‌وه و له سه‌رشه‌قام و جاده‌کان داوای چاره‌نوسی منداڵه بێ سهروشوێنانهکانیان ده‌که‌ن که به‌شێکیان به ده‌ستی ده‌سته‌ڵاتی ئێستا ئاکه‌په بێ سه‌رشوێن کراون ، باس له ته‌رمی سوتاوی ئه‌و هه‌موو گه‌ریلایانه ناکات که له هه‌لیکۆپته‌ر فڕێ درانه خواره‌وه ، به‌شێکیشیان به ده‌ستی ئێوه کوژران ، باس له گرتنی 540 ئه‌ندامی ده‌ته‌په ناکات که ته‌نیا دوو مانگ له‌مه‌به‌ر به‌ر ئۆپه‌راسیۆنێکی هێزه‌کانی پۆلیس که‌وتن و خزێنرایه زیندانه‌کان یان ئه‌وه‌ش به‌شێکه له‌و پیلانه‌ی ئێوه که دیداری نهێنی له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌ن ؟ ئه‌و ده‌لێ بیر له لێبوردن ده‌که‌ینه‌وه بۆ ئه‌و په‌که‌که‌ییانه‌ی که خه‌ڵکی باشورن ، من خۆم په‌که‌که نیم و ئه‌ندامیشیان نیم به‌لام تا سه‌ر ئێسک باوه‌ڕم به تێزه‌کانی په‌که‌که و به‌رێز ئۆجالان هه‌یه. به‌ڵام ئێوه بیرتان چووه یان پاره زاکیره‌ی لاواز کردوون که ڕۆژانه سه‌دان که‌س که هیچ په‌که‌که‌شیان ناسیوه له ده‌ستان هه‌ڵدێن و ده‌بنه خۆراکی ده‌ریاکان و کۆچبه‌ر ده‌بن ، ئێوه له بیرتان کردووه که ئیزیدیه‌کان ، فه‌یلیه‌کان ، کورده‌کانی به‌غداد ، موسڵ و ئه‌وه که‌رکوکیش ئیدی باوه‌ڕیان به قسانه‌ی ئێوه نه‌ماوه ، ئه‌و قسانه‌ی ئێوه له‌سه‌ر په‌که‌که له په‌که‌که زیاتر زیان به خۆتان ده‌گه‌یه‌نێ له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ئه‌و خه‌ڵکه‌تان لێ بێ باوه‌ڕتر ده‌کات ، ئیوه ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له سه‌ره‌وه سه‌یری خه‌ڵک نه‌که‌ن و که‌مێک بچنه ناو خه‌ڵکه‌وه ده‌زانن که خه‌ڵک چه‌ند له‌و قسانه‌ی ئێوه بێزاره و چه‌ند قێزه‌ون سه‌یری ئه‌و لێدوانانه ده‌کات ، ئه‌و قسانه به هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ئاماژه‌یه به نه‌خشه و پیلانی مه‌ترسیدار ، به‌هێنده‌ی ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ته‌نگاو بوونی ئێوه له سیاسه‌تی په‌که‌که و ده‌ستپێشخه‌ریانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست