تكایە بەشدار بە! تاكەى سلێمانى ئاوایى بێكەسە بێ؟
Wednesday, 15/09/2010, 12:00
رۆشنبیران، رۆژنامەنووسان، هونەرمەندانى ئازیز... سڵاو
ئەگەر لە وڵاتان و شاران، شارەوانى رەمزى سەوزایى و قیرى جوان و پاكوخاوێنى بێت، ئەوا لە شارى سلێمانیدا كە لەشەڕدا سەرەنێزەو لە خەباتدا خاوەنى زۆرترین شەهید و لە خزمەتى رووناكبیری و رۆژنامەوانیدا پێشڕەوە.. رۆژ بەرۆژ شەقام و ڕێگاوبانى بەرەو خراپتر بوون دەچێت، تەنانەت قوربانیانى هاتوچۆ لە قوربانیانى شەڕى ناوخۆى تێپەڕاندووە، هەربۆیەشە بڕیارم داوە كە كەمپینێك بۆ گوشارخستنەسەر سەرۆكایەتى شارەوانى سلێمانى و بەڕێوەبەرایەتییەكانى قیرو ڕێگاوبان دروست بكەین تا ئاوڕێكى زیاتر لە سلێمانى بدەنەوە... داواكارم لە جەنابتان بەناردنى ئیمەیڵێك، بەشدار بن.
تا چیتر سلێمانى دوانەكەوێت، چیتر ئۆتۆمبێلەكانمان وێران نەبن، لە كارو پیشە جێ نەمێنین، مافى خۆمانە داواى ڕێگاوبانێكى باشتر بكەین.
كارزان محەمەد
سەرپەرشتیار كەمپین
07701561018
[email protected] سەرنج: تائێستا ژمارەیەكى زۆر لە مامۆستایانى زانكۆ، رۆژنامەنووس و هونەرمەند بەشداریان لەم كەمپینەدا كردووە، دواى هەڵمەتەكە ناوەكان بڵاو دەكەینەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست