کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لێدوانى رۆژنامەوانى بۆ دەزگاكانى راگەیاندن "شەش بریندار لە سوتێنەرانى كەناڵى ئاسمانىNRTلە نەخۆشخانەى ئیمرجنسی هەولێرن"

Wednesday, 23/02/2011, 12:00


لێدوانى رۆژنامەوانى
بۆ دەزگاكانى راگەیاندن

"شەش بریندار لە سوتێنەرانى كەناڵى ئاسمانىNRTلە نەخۆشخانەى ئیمرجنسی هەولێرن"
ئەندامێكى لیژنەى ناوخۆ: بریندارەكان پاسەوانى تایبەت بە خۆیان هەیە و نەیان هێشت دۆسیەكانیان ببینین


دواى بڵاو بوونەوەى هەواڵى هەبوونى شەش كەس لە سوتێنەرانى كەناڵى ئاسمانى NRT پێش نیوەرۆى ئەمرۆ چوار شەممە حەوت ئەندامى لیژنەى ناوخۆى پەرلەمانى كوردستان سەردانى نەخۆشخانەى (ئێمر جنسى) شارى هەولێریان كرد بەمەبستى دڵنیابوون لە درووستى ئەو هەواڵە، ئەندامێكى لیژنەى ناوخۆ راى دەگەینێ لەلایەن پاسەوانانى كەسە سوتاوەكان نەیان هێشت دۆسیەكانیان ببینین و سەرۆكى پەرلەمانى كوردستانیش لە رێگەى وەزیرى ناوخۆ فرمانى دەزگیر كردنیان بۆ دەردەكرێت.
نەریمان عبدوڵا ئەندامى لیژنەى ناوخۆ لە پەرلەمانى كوردستان لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى رایگەیاندن: پێش نیوەرۆى ئەمرۆ چوار شەممە سەردانى نەخۆشخانەى ئیمرجنسى شارى هەولێرمان كرد بە مەبستى دڵنیا بوون لە هەواڵى هەبوونى سوتێنەارنى كەناڵى NRT ى، لەسەردانەكە بۆمان دەر كەوت شەش كەس لە سوتێنەرانى كەناڵەكە لە نەخۆشخانەن خەوێنراون و باسى لەوەشكرد پێنج كەس لە لیژنەى ناوخۆ و جێگر و بریاردەرى لیژنەى ناو براو سەردانى نەخۆشخانەكەمان كرد دڵنیا بووین لە هەبوونى ئەم كەسانە لە بەشى سوتاو ببربرەى پشت بەشى ژنان، بەڵام پاسەوانانى ئەم كەسانە نەیان هێشتگفۆتو گۆیەكى پێویستیان لەگەڵ بكەین و زۆر هەوڵماندا دۆسیەى نەخۆشەكان(گبلە) بەڵام پاسەوانانى ئەم نەخۆشانە نەیان هێشت و دۆسیەى ئەم سوتاوانەیان لە ژێر دەستى ئێمە و پزیشكان دەر هێناو نەیان هێشت لەگەڵ خۆمان بیهێنین.
ئەندامەكەى لیژنەى ناوخۆ لە پەرلەمانى كوردستان باسى لەوەشكرد دواى كە گەراینەوە بۆ پەرلەمان سەردانى سەرۆكى پەرلەمانمام كرد و كێشەكەمان لەگەڵى باسكرد و سەرۆكى پەرلەمانیش لە رێگەى وەزیرى ناوخۆ پیى راگەیاند دەبێت ئەم پاسەوانانە دەزگیر بكرێن و نەخۆشەكانیش لە شوێنى خۆیان بمێنەوە و تاوەكو لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە