کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌و شه‌وه‌ی تاڵه‌بانییان هه‌ڵبژارده‌وه‌ چه‌ند كاتژمێرێك له‌ گه‌لی كووردستاندا (به‌شی دووه‌م)

Monday, 29/11/2010, 12:00


من هه‌موو جارێك بیر ده‌هێنم و بیر ده‌به‌م له‌خۆم ده‌پرسم بڵێیت ئه‌م دونیایه‌ هێنده‌ درێژبێت و ئه‌وه‌ بهێنێت خۆتی بۆ بفرۆشیت ؟ له‌پێناو پێنج و دوو رۆژێكی كورت و كوێردا ببیته‌ كۆیله‌و جاشولكه‌ی ئه‌م و ئه‌وو ، لای ئێمه‌ نا ! به‌ڵكو لای ئه‌وانه‌ی هه‌ر ڕۆژه‌و به‌مه‌بده‌ئێك موش موشێن ئه‌كه‌ن ئاسایی و ئیعتیادییه‌ و گرنگ لایان ته‌نها كوورسیه‌كی ده‌واری بێباره‌ ، ئه‌و شه‌وه‌ی تاڵه‌بانییان هه‌ڵبژارده‌وه‌ به‌ كارێك له‌سه‌ته‌لایتی گه‌لی كووردستان بووم چیم بینی و چیم نه‌بینی ؟ هه‌رله‌سه‌ر له‌ئێواره‌وه‌ ئازاد جوندیانی و بانده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ستران ئه‌وڵای موختارو جه‌مالی كۆنه‌ نه‌هزه‌ كه‌وتبوونه‌ خۆیان و له‌په‌له‌قاژه‌ی به‌رده‌وام بوون منیشیان داوه‌ت كردبوو تا ته‌حلیلی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی ئاغایان بۆ بكه‌م .... منیان برده‌ ژووری چاوه‌ڕوانی و كچێكی ناسك پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكردم و پێی ووتم حه‌ز له‌چی ده‌كه‌یت ؟ منیش ووتم قاوه‌یه‌كی تاڵ ، ئه‌م ژووره‌ په‌نجه‌ره‌كانی هه‌مووی گیرابوون ! نه‌له‌ژووره‌وه‌ نه‌له‌ده‌ره‌وه‌ هیچت نه‌ده‌بینی ! لێره‌وه‌ گوومانم له‌سه‌ر داوێنپیسی ئازاد جووندیانی و تاقمه‌كه‌ی له‌لا ڕه‌وییه‌وه‌ چونكه‌ چیت بویستبایه‌ له‌م ژووره‌دا به‌ناوی كۆبوونه‌وه‌و میواندارییه‌وه‌ به‌سه‌هلی ئه‌نجامت ئه‌دا ! هه‌ر له‌سه‌ر له‌ئێواره‌شه‌وه‌ (SNG) یان ناردبووه‌ لای مه‌ڵبه‌ند تا وێنه‌ی ئه‌و بێئیش و شڕه‌خۆرانه‌ بگوازنه‌وه‌ كه‌سه‌رچۆپی مه‌رگی خۆیان ئه‌گرن زوو زووش ده‌نگێك ئه‌هاته‌ گووێم كه‌له‌ده‌نگه‌ ناقووڵاو ناخۆشه‌كه‌ی جه‌مال حسێن ئه‌چوو ئه‌یقڕاند و ئه‌ی گووت : (بیكه‌ به‌ دوو پیكچه‌ر عه‌زیزی وه‌یسی بڕۆ) دییاربوو له‌گه‌ڵ ژووری په‌خش كردنی بوو !! ئیتر من به‌كزی دانیشتم و چاوه‌ڕێم ئه‌كرد تا بمبه‌نه‌ ستۆدیۆو وه‌ڵامه‌كانی خۆم بده‌مه‌وه‌ له‌عه‌قڵی خۆشمدا بیرم ئه‌كرده‌وه‌ و به‌زه‌ییم به‌میلله‌ته‌كه‌ی خۆمدا ئه‌هاته‌وه‌ كه‌چۆن ئه‌مانه‌ یاری به‌عه‌قڵی هاووڵاتیان ئه‌كه‌ن عه‌زیز وه‌یسی و تاڵه‌بانی هاوكێشه‌یه‌كی زۆر نابه‌رانبه‌ر و دوو دنیای زۆر جیاوازن ئه‌نجامه‌كه‌ی ماستاوێكی ڕوون و ئاشكرایه‌ كه‌ كۆیله‌یه‌كی نموونه‌ی جه‌مال حسێن ئه‌یكات و هه‌وڵی خه‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌دات ئینجا بردمییانه‌ ستۆدیۆ هه‌ردانیشتم و دانه‌نیشتم ده‌ستڕێژێكی زۆر نزیك كرا له‌ڕاستیدا ترسم لێنیشت من نه‌مزانی له‌ده‌ره‌وه‌ بۆته‌ ته‌قه‌و ئازاد جووندیانی به‌ حیمایه‌كانی خۆی ووتوه‌ ته‌قه‌ به‌حه‌وادا بكه‌ن كه‌ هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ستۆدیۆ له‌كووڕێكی ناو سه‌ته‌لایته‌كه‌م پرسی ئه‌وه‌چی بوو ئه‌و ته‌قه‌ نزیكانه‌ ؟ ئه‌ویش به‌ده‌موچاوێكی كپكراو له‌خه‌ون و خولیای گه‌نجێتی خۆیه‌وه‌ وه‌ڵامی دامه‌وه‌ كه‌ئه‌و ته‌قانه‌ حیمایه‌كانی كاك ئازاد بوون ده‌ستڕێژیان به‌ ئاسماندا كرد له‌خۆشی ئه‌وه‌ی مام جه‌لال بۆته‌وه‌ به‌ سه‌رۆك كۆمار ئیتر كووڕه‌ سه‌ری خۆی داخست و كۆمه‌ڵێك نیگام له‌ ده‌مووچاویا خوێنده‌وه‌ كه‌له‌په‌راوێزی وه‌ڵامه‌كه‌یدا پێی ووتم ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو گاڵته‌ی به‌عه‌قڵی مه‌سئووله‌كانی ئه‌هات و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی به‌ شتێكی بێنرخ و بێبایه‌خ ته‌ماشا ئه‌كرد و هیچ گرنگییه‌كی پێنه‌ئه‌دا ، سه‌یره‌ ئێمه‌ بۆ ده‌ستكه‌وته‌ نه‌توه‌ییه‌كانمان ناكه‌ینه‌ موناسه‌به‌و شایی و لۆغانی بۆ سازده‌ین ؟ به‌ڵام هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی به‌ده‌نگی گۆڕان و به‌و شه‌ڕه‌شه‌قه‌ی كه‌بینینیمان و دوای دووجار ده‌نگانه‌وه‌ ئه‌كه‌ینه‌ موناسه‌به‌و به‌ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ به‌یانی ئه‌كه‌ین ئه‌مانه‌ن نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌لی كوورد كاتێكیش له‌و مه‌هزه‌له‌یه‌ نه‌جاتم بوو له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌مدا ئه‌م شیعره‌م بیركه‌وته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێت :
سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌ كوورده‌ غیره‌تێ‌ له‌خه‌و ڕاپه‌ڕه‌ هه‌وڵێ‌ هیمه‌تێ‌
تۆ كه‌نه‌زانی عیلمێ‌ سه‌نعه‌تێ‌ سووكی هه‌تاكه‌ی ، ناوێ‌ حورمه‌تێ‌
هۆش و بیر بێ‌ هۆش و بیرت بێ‌ پیاوی ژیرت بێ‌ پیاوی ژیرت بێ‌
له‌جێی سه‌ربه‌ستی بۆ زنجیرت بێ‌ له‌جێی سه‌ربه‌ستی بۆ زنجیرت بێ‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە