کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە هەڵبژاردنی لقەکانی پارتییدا پاراستن نشوستی هێناوە

Tuesday, 10/04/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری سۆران
عه‌لی ته‌ته‌ر بروسكه‌ دژی عه‌لی حوسين سورچی بۆ پاراستن ناردووه‌
سه‌رچاوه‌يه‌ك ئه‌مرۆ نزيك له‌ عه‌لی ته‌ته‌ر به‌رپرسی لقی سۆرانی پارتی ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه‌ دكتۆر عه‌لی ته‌ته‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی و ئه‌ندامی باڵای پاراستن و به‌رپرسی لقی سۆرانی پارتی بروسكه‌يه‌كی له‌ دژی عه‌لی حوسێن سورچی به‌رپرسی لقی ٢ هه‌ولێری پارتی بۆ پاراستن ناردووه‌، به‌ هۆی ئاشكرابوونی ده‌ستتێوه‌ردانی عه‌لی حوسێن له‌ چۆنێتی كانديد كردن و ده‌نگده‌ران بۆ ئاست و ستافی ناوچه‌كانی ئه‌و سنوره‌.
ئه‌مه‌ پاش ئه‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ پاراستن هه‌موو توانای خۆی خستۆته‌ گه‌ڕ تا كۆنترۆڵی ته‌واوی ستافه‌كانی لقه‌كانی پارتی بكات و له‌ ژێر كۆنترۆلی مه‌كته‌بی سياسی و باڵی نێچيره‌ڤان بارزانی ده‌ربكه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ پاراستنی مه‌سيفه‌وه‌ به‌ نهێنی ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، کە پاراستن ته‌نها له‌ لقی ٤ ی پارتی سه‌ركەو‌تنی به‌ده‌ست هێناوه‌ به‌ پێی ئامارەکانی نیو پاراستن دەرکەوتووە، کە له‌ سه‌دا ٦٥ كاديرانی باڵی مه‌كته‌بی سياسی پارتی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتنيان به‌سه‌ر باڵه‌كه‌ی مه‌سرۆر بارزانی و پاراستن به‌ ده‌ست هێناوه‌.
له‌ سنوری كه‌ركوكيش وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یي پاراستنی مه‌سيف سه‌لاحه‌دين ئاشکراكردووه، ‌ سه‌لاح ده‌لۆ به‌ هه‌موو توانايه‌وه‌ دژی پياوه‌كانی پاراستن كاری كردووه‌ و له‌ سنوری گه‌رميان له‌ سه‌دا ٩٠ بالَی مه‌كته‌بی سياسی سه‌ركه‌وتنيان به‌ده‌ست هێناوه‌ نه‌ك پاراستن. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە