کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لێیان گـــــــەڕێن

Saturday, 18/02/2012, 12:00




لێیان گـــــــەڕێن
بانیشتیمان ساڵی پاری
بیر نەیەتەوە
دیسان شینی ڕۆڵەکانی نەکا
پرچی نەڕنێتەوە

... لێیان گەڕێن
با بەهاری ئەمساڵیش
بەخوێن سور نەکرێ
سینگی نیشتیمان چیتر
بەرگەی گوللە بی کەی سی ناگرێ

لێیان گەڕێن
چیتر بەرد لەسەگە
هارەکان مەگرن
ئەوان تووشی دەردە گەڕی بوون
لێگەڕێن خۆیان دەمرن

لێیان گەڕێن
با سەرۆک چیتر لەرزی ترس نەیگرێ
تەنگاوی مەکەن
نەکا دەستی دووژمنەکانمان بگرێ

لێیان گەڕێن
فەرشی سوور
بۆ ئاغای گردەکە ڕامەخەن
چاوتان لەئاستی هیچ کورد کوژێ دامەخەن

لێیان گەڕێن
هەتا بەدەم گەڕییەوە
ئەتۆپن
لێیان گەڕێن


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە