حەمەی مەلا قادر کۆیله به ئه‌مه‌که‌که‌ی ماڵی مه‌سعود سه‌ر به‌هه‌شیش ده‌خاته قاقای پێکه‌نین .
Sunday, 23/05/2010, 12:00
ئاشکرایە حیزبەکەی 31 ئاب پێکهاتەیەكە لە کۆمەڵێ کەسی دزو،پارە پەرست و، جەردەو، پیاو کوژو، گەمژەو نەفام و، کۆیلەو جاش و، ئەنفالچی و، قەڵەم جاش و ، ماستاو چی و درۆزن و، دو ڕو ، جگە لەم کەسانە کە هەمو سیفاتێکی قێزەون و ناشیاویان تیا مەو جودە وەرن کەسێکم بە نمونە بۆ بهێننەوە ئەندامی پارتەکەی مەسعود بێت و درۆ نەکاو کۆیلە نەبێت و چاو بەرەژێرو مەسینە هەڵگری بنەماڵەی بارزانی نەبێت و توانی بێتی بۆ ماوەیەکی دورو درێژ درێژە بە کاری سیاسی خۆی بدات لەناو ئەو حیزبەدا.؟ هەرگیزو هیچ کات کەسێك کەسێکی وای بۆ نادۆزرێتەوە کە سیفاتی ڕاستگۆیی مرۆڤ دۆستی و کورد پەروەری تیا مەوجود بێت‌و بەڕاشکاوی و چاو نەترسانە باس لە ڕوداوەکان بکات . ئەوانەش کە کادرو ئەندامی ئەو حیزبە بون لە ئێستا‌و لە ڕابوردو دا‌و بە ڕاشکاوی و ڕاستگۆیانە لە سەر ڕوداوەکان هاتونە ئاخافتن لەلایەن سەرانی بنەماڵەی بارزانیەوە یان تیرۆر کراون یان دور خراونەتەوە یان پڕ شەق کراون نمونەش لەناوبردنی محێدین ڕەحیمی بەرپرسی لقی چواریان کە دەزگای پاراستنی پارتی لەناویان برد یان عەلی عەبدوڵای جێگری مەسعود کە لەلایەن سیدادی برای مەسعودەوە پڕ شەق کراو تا ئێستاش دەست بەسەرە یان جەوهەر نامیق کە لەسەر هێنانی سوپای ڕژێمی بەعس بۆ ناو هەولێر ناڕەزایی دەر بڕیبو تەنها لەسەر ئەو ناڕەزایی دەربڕینە کوڕانی بارزانی لە پارتی دوریان خستەوە. چونکە پارتی و بنەماڵەی بارزانی وەك مستەفا ئاغای کۆنە جاشی جاران و کارگێڕ لقی 21 ی ئێستای بنەماڵە ئەیوت ماڵی بارزانی کەسانێکیان ئەوێت هەمیشە ماستاویان بۆ بکەن و بە هەمو کردوەکانی بنەماڵەکەیان ڕازی بن کەسانێکیان ناوێت هەڵەو کەمو کوڕیەکانیان بۆ ڕاستبکەنەوە هەر کەس بە مەرجی ماستاو کردن و ئەڵقە لەگوێی و مەسینە هەڵگرتن و داپۆشینی شەمەزاری و هەڵەکانیان ڕازی بێت ئەوە بێگومان کوڕی ماڵی بارزانیەو پاروی چەور ئەگلێنێ و ئەبێتە خاوەنی هەمو شتێك. حەمەکوێری مەلا قادریش سەڕای دوا کەوتویی و نەزانیەکەی بەڵام لە کۆیلەتی و مەسینە هەڵگرتن و داپۆشینی تاوانەکانی ماڵی بارزانیدا شاره‌زاو بێوێنەیە چونکه ئه‌وێك که فڕی به سیاسه‌ته‌وه نیه‌و ته‌نها کاری ئه‌وه‌یه تاوانه بێشوماره‌کانی ماڵی بارزانی داپۆشێو پاساویان بۆ بێنێته‌وه. ئەوەتا لە دیمانەیکدا کە سڤیل لەگەڵی ساز کردوە هه‌ر که‌سێك ئه‌و دیمانه‌یه بخوێنێته‌وه خۆی بۆ ناگیرێ و ئه‌یدا له قاقای پێکه‌نین . حه‌مه‌ی مه‌لاقادر دەڵێت . ئێمه قانون و ئاسایش و پۆلیس و له‌شكرمان هه‌یه موحتاجی ئه‌وه نین شه‌ڕ بكه‌ین ، ئاخر پارتی كه‌ی زه‌لامی كوشتووه؟ ئه‌وه چه‌ند ساڵه با به‌ڵگه‌یه‌ك هه‌بێت پیاوێكی كوشتبێت ..؟ ئه‌م تاوانبار کردن‌و هێرشکردنه سه‌ر پارتی سیناریۆیه سه‌ره‌تاكه‌ی له كوشتنی سه‌رده‌شت ده‌ستی پێكرد و دواتر ئه‌و هه‌ڵایه‌یان به‌دوایدا ده‌ست پێكرد .. هەر حەمەی مەلاقادر دوبارەی ئەکاتەوەو ئەڵێت . چۆن به‌بێ به‌ڵگه پارتی تاوانبار ده‌كه‌ن؟ ئاخر پارتی كه‌ی زه‌لامی كوشتووه؟ ئه‌وه چه‌ند ساڵه با به‌ڵگه‌یه‌ك هه‌بێت پارتی پیاوێكی كوشتبێت، نه‌مان كوشتووه. پاشان ده‌زگای حزبی به‌رپرس نییه له‌و شتانه، جیاوازی هه‌یه له نێوان ده‌زگای حكومه‌ت و ده‌زگای حزبی، لق و ناوچه‌كانی ئێمه پیاوكوژ نین، هه‌موو به به‌رگی ئه‌فه‌ندی كاری خۆمان ده‌كه ین.. ئێمه قانونمان به‌ده‌سته، قووه‌تمان هه‌یه، ئاسایشمان هه‌یه، پۆلیسمان و له‌شكرمان هه‌یه، ئه‌سڵه‌ن موحتاجی ئه‌وه نین، چونكه هه‌موو كه‌سێك به قانوون ئه‌توانین ته‌مبێ بكه‌ین، هێزی ئێمه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره هه‌موو لایه‌ك ده‌زانێت ، ئێمه له نیوه‌ی هه‌موو ئه‌ندامه كورده‌كانی په‌رله‌مانی ئێراق ده‌نگی زیاترمان هێناوه، وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان.. ئەم قسانەی حەمەی مەلا قادر کە نەزانی و بێ ئاگایی لە کاری سیاسی دەر ئەخات و هه‌مو سه‌ر به‌هه‌شیش له گه‌رمه‌ی گریاندا ئه‌خاته پێکه‌نین و بە ڕێزەوە داکۆکی لە بنەماڵەی بارزانی ئەکات و دەست لەسەر سینگ مەسینەی بۆ تاك بەتاکی ماڵی بارزانی هەڵگرتوە ڕێکەو ڕاست قسەکانی مسەتەفا ئاغا ئەسەلمێنێ، ئه‌م کۆیله‌تی و داپۆشینی تاوانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و مه‌سینه هه‌ڵگرتنه بۆیان له لایه‌ن محه‌مه‌دی مه‌لاقادر یه‌کێکه له‌و هۆکارانه‌ی که تائێستا بوه‌ته هۆی مانه‌وه‌ی له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا له‌و ماوه‌یه‌ی ڕابردوش له وتارێکدا نه‌حوزو بیلا وتی پارتی له خوا زیاتری بۆ خه‌ڵکی کوردستان کردوه بۆیه ده‌بێت خه‌ڵکی کوردستان ئیتاعه‌ی به‌ر پرسانی پارتی بکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست