له شاخ به‌رخۆدان ، له شار خرۆشان
Friday, 23/10/2009, 12:00
چوار ڕۆژ ده‌رباز ده‌بێت به‌سه‌ر به‌ڕێکه‌وتنی گروپه‌کانی ئاشتی بۆ باکووری کوردستان و تورکیا ، ئه‌و گروپانه‌ی که ناوی "په‌یامبه‌رانی ئاشتی"یان لێنراوه .
ئه‌مه جاری دووه‌مه که له‌سه‌ر داوای به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان په‌یامبه‌رانی ئاشتی ئه‌رکی مێژوویی و نه‌ته‌وه‌یی به‌جێ ده‌گه‌یه‌نن ، ئه‌و ئه‌رکه‌ش کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی ئاشتی وکۆتایی هێنان به سته‌م و خوێنڕێژییه .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که چاره‌نووسێکی نادیار چاوه‌ڕوانی ژیانی په‌یامبه‌رانی ئاشتی ده‌کرد به‌ڵام هه‌ر که پێشنیاری به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان کرا ، به هه‌زاران که‌س له کوڕان و کچان خۆیان ناونووس کرد بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و پێشنیاره .
پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی دوو گروپ له قه‌ندیل و مه‌خموره‌وه ، خرۆشاندنی گه‌ل له شاره‌کانی باکوور و باشووره‌وه ده‌ستی پێ‌کرد بۆ پێشوازیکردن له په‌یامبه‌رانی ئاشتی ، خرۆشاندنی گه‌ل له ئاستێک‌دا بوو که نه‌ک هه‌ر په‌یامبه‌رانی ئاشتی له ئامێز ده‌گرت به‌ڵکو په‌یامێکیش بوو بۆ هه‌موو جیهان که موخاتبی کوردان له ئیمرالییه و گه‌ریلاش له دڵی هه‌موو کورداندایه .
به‌ر له چوونه‌وه‌ی گروپه‌کانی ئاشتی بۆ ئامێزی گه‌ل ، گوێبیستی زۆر گوته‌ی ناشایسته ده‌بووین له‌لایه‌ن نه‌یارانه‌وه که ده‌یانگوت ئاشبه‌تاڵێکی دیکه به ڕێگاوه‌یه - به‌ڵام ئاوێته بوونی گه‌ل و گه‌ریلا له لایه‌ک و په‌یوه‌ستبوونی گه‌ل به پێشنیاره‌کانی ڕێبه‌ره‌که‌یان له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌لماند که نه‌ک هه‌ر ئیراده‌ی شۆڕشی ڕزگاریخوازی کوردستان ئاشبه‌تاڵی له فه‌رهه‌نگی کوردی‌دا سڕیوه‌ته‌وه به‌ڵکو له ئاشتی و له شه‌ڕیشدا چۆکیان به دوژمن داداوه .
له کاتێکدا به هه‌زاران که‌س ئاماده‌بن خۆیان ناونووس بکه‌ن بۆ ژیانێکی نادیار و به ملیۆنان که‌سیش شه‌و و ڕۆژ له مهیداندابن بۆ پشتیوانیکردن له پێشنیاره‌کانی ڕێبه‌ره‌که‌یان و له ئامێزگرتنی وڵاتپارێزان ، ئیتر ده‌بێت دوژمن له دوای چ پیلانێکی سێقۆڵی (ئه‌مریکی-تورکی-عێراقی) وێڵ بێت ؟
سڵاو له گه‌ل و گه‌ریلا و ڕێبه‌ره‌که‌ی .
سڵاو بۆ ئازادیخوازان ، نه‌مان بۆ شه‌ڕخوازان و داگیرکه‌ران .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست