بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


" وەزاڕەتی پێشمەرگەی کۆماری ئیسلامی ئێران ! "

Wednesday, 27/08/2014, 12:00



هیچ کەس ناتوانێ حاشا لەوە بکا کە دەسەڵاتی بێ دەسەڵاتی کورد لە باشوور نابێ پەیوەندی ودیپڵۆماسی لە گوڵ فارس وتورک وعەڕەب ودونیای دەرەوە بکا.ئەو بە گوناح پێناسە ناکرێ. بەڵام دیپڵۆماسی وخۆبەدەستەوەدان دوو بابەتی جودان. لە کەسایەتی سەرگەورەی حیزب ودەسەڵاتدا، نەتەوەیەک بێ ئیرادە کردن کارێکی ناڕەوایە. بەڕێز نەوشیروان مستەفاوگۆڕان زۆر باسیان لە هێزێکی نیشتمانی دەکرد دیانگوت پێشمەرگە نابێ لە چەنگ حیزبدا بێ. ئەوڕۆ هەم وەزیری پێشمەرگە سەربە گۆڕانە وهەمیش بە روڵەت بەرەو هێزێکی نیشتمانی دەڕوا.(جگە لەو٣٠یا٤٠ هەزارەی کە میرانی دەیگوت فیدایی بنە ماڵەی بارزانین) .
هیچکام لەو وڵاتانەی کە چەک دەدەنە دەسەڵاتی باشوور بۆ شەڕ دژی / داعش / بەرژەوەندی کورد ناخەنە پیش بەرژەوەندی خۆیان. ئەو کارەش لە عوڕفی دان وساندن دا رەوایە. کورد چەندە زیرەکە مەرجە. ئەو هوشیاریەش لە دامودەزگای دەسەڵاتی باشوودا نابینم. من ئەرکی ،،، پێشمەرگایەتیم،،، پێ لە ئەرکی هەموو پەیامهێنەرێک لە لا مەزنترو پیرۆزترە.چون خاوەنی مێژوویەکی درێژخایەن وسەختو ناهەموارە.خاوەنی دۆزێکی شیرین وکوردخوازانەیە بەڵام؟
لەوتارێکی کورتدا لەرۆژی(٢٤/٨/٢٠١٤،، کوردستان پۆست) باسم لە پەیمانکاری شەڕی مەزن کردوە کە لەدوای شەڕی دووهەمی جیهانی کە بونە هاوتەریبی هێزی مەزن وبۆ وەرگرتنی میلیونان دۆڵار. ئێستێ هێزی بەردەستی دەسەڵاتی باشوور هێدی هێدی دەبێتە هێزی پەیمانکاری شەڕ بۆ بیانی. رێبازی رزگاریی نەتەوەیی دەچێتە چوارچێوەی چەکداری بۆ قازانجی مەزنتر.پێوستە ئاماژە بە بەڵگەیەکی مێژوویی بکەمەوە. پێشمەرگانی وەفادار بە کۆماری ئیسلامی (قیادەمووەقەتی جاران) ناحەزترین رۆڵی مێژوویی بوو کە درا بە بنە ماڵەی بارزانی. حیزبەکانی رۆژهەڵاتیان پێ خەساندن! بۆخۆشیان هەتا ئێرە نەیانتوانیوە کورد رزگار بکەن. ئەو یانی پەیمانکاری شەڕی ناخواستەی هاوتەریب بۆ دەسەڵاتی مەزنتر.
چەند ساڵ لەوەی پێش لە تاران ،هاشمی رەفسەنجانی، سەرۆککۆماری تاران بووە. لەیەکێک لە خوتبەکانی نوێژی هەینیدا بە ئاشکرا بە جووتەی گوت: ئەوانە جندەی سیاسین! من ئەوکات زۆرم پێناخۆش بوو، (بۆ خۆشی لەوان کەمتر نییە). زەمان هاتوو چوو، ئاڵوگۆڕی گەورە چی بوو. بۆیە دوای سارد بونەوەی شەڕی داعش،شەڕی خۆدڕێنی ئەو جار وەکی پێشوو نابێ (هیوادارم قەت روو نەدا بەڵام لە دەست ئێمەدا نییە).چەند رۆژێکە ئەرکی بزووتی ئەو شەڕە دراوە بە(کاناڵی رووداو) کە هەڵیهایسێنێ. دەڵێن: چەکمان بۆ هاتووە، دونیای دەرەوە یارمەتیمان دەدا، گریلا بۆ پاراستنی خۆی هاتووە،ئامریکاییەکان دەڵێن، گریلا میوانێکی نەخوازراوە!ودەیان قسەی قۆڕی دیکە.....
تاوانی تڕاژیدیای شەنگاڵ وراکردنی پێشمەرگە راستەوڕاست لە ئەستۆی بنە ماڵەی بارزانییە تۆمەتبارکردنی چەنە فەس فس پاڵەوانی فەرماندە بەوکارە خۆ دەربازکردنە لەو تاوانە.بۆ قەوزەپۆشکردنی ئەو جنایەتە وردە وردە خەریکن سناریویەکی تازە دادەڕێژن،ئەو کارە دزێوەش دراوەتە دەست کاناڵی،، رووداو،،.!لەلایەکی دیکەوە دمڕاستێکی وەکی،، هەڵگورد،، دەفەرموێ، پ،ک،ک،بەرپرسانی پ،ک،ک، خراپ باسی پێشمەرگە دەکەن.پ،ک،ک، بۆ خۆی بازەرگانی بە ماددەهۆشبەرەکان دەکا!
وەزاڕەتێک کەئەو کەسە ئاوا زانیاری بداتە خەڵک چە فەرقێکی هەیە لەگەڵ میتی تورک وسیخۆرەکانی دەسەڵاتی تاران؟ گریلاکان هەمان گریلان کە لە رووداوی شەنگاڵدا پێشمەرگەیان رزگار کرد کاتێک کە روویان لە رژئاوادەکرد.شۆڕشێک کە بە خوێن دامەزراوە کوا بە فرۆشتنی ماددەهۆشبەرەکان بە ڕێوە دەچێ. ١٥ ساڵ زیندانی بەڕێز ئاپۆ شاهیدی دەداکە نۆکەرو سەرکردەی کەسێکی ئاوا ناتوانێ ١٥ رۆژ دەوام بێنێ. گۆڕان ووەزیری پێشمەرگەو نەوشیرەوان مستەفاش دەبێ لەسەر مێدیاکان یا لە چاپەمەنیدا داوای لێبوردن لەو گریلایانە بکەن. لە جێگای ئەو کەسەش کەسێکی دانێن تا نوێنەرایەتی بارودۆخی شەڕی پێشمەرگە بکاچون ئەو ئەرکی زار پیسێکی دمڕووتی ئاوا نییە.
من بە نوسینی سەردێڕی ئەو بابەتە قەت خۆشحاڵ نیم.بەڵام چبکەم رۆژی زەردە پەڕی زەردوبێڕەنگ وەک شەوە زەنگ دێتە بەرچاو.سرنج بدەنە ئەو چەند خاڵەی خواروو تا بزانین چۆن خەونێکی دیکەیان بۆ دیتوین.
یەک:مەسعود بارزانی: کۆماری ئیسلامی یەکەم وڵات بوو کە چەکی بۆ ناردین!
دوو: عەبدولڕەزا ڕەحمانی، وەزیری ناوخۆی ئێران:هێزەکانی کوردی عێڕاقیمان(مەبەستی پێشمەرگەیە) سازمانداو رێکوپێکمان کرد!
سێ: نەفیسەی کوهنەوەرد (بی،بی،سی،): لە وەزیری دەرەوەی ئێران دەپرسێ؟ لەبارەی کوردەکانی چەکداری ئێرانی (پێشمەرگەکانی رۆژهەڵات) کە دەچنە شەڕی داعش چۆن بیر دەکەیەوە؟
زەریف: ئێمە یەک هێزی چەکدارمان هەیە کە لەژێر فەرمان ودەستوری ئێمەدا کار دەکا. (مەبەستی وەزارەتی پێشمەرگەیە) !ئەگەر گرووپی دیش هەبن ،ترۆریستن! (مەبەستی گریلاو پێشمەرگەکانی رۆژهەڵاتە).
ئەوە سێخاڵی سەرەکی ئەو سەردەمەن بۆ داهاتوو رووداوی زۆر ناخۆشتر دەقەومن.منداڵکارێکی وەکی ،،هەڵگورد،، بێ حورمەتی بە خوێنی هەزان شەهید دەکا. پێی وایە ئەو جلەی کە لەبەریدایە ئەو دەرەجانەی کە لەرشانی دانراوە ،مافی ئەوەی هەیە کە بەو شێوەیە وڕێنەکانی بڵاو کاتەوە.
جەعفەر کەریمی
١٧/٨/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە