کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سامان بارزانی له‌ دووه‌مين رۆژی جه‌ژندا له‌ لوبنان پارەی زۆر دەدۆڕێنێت

Monday, 14/11/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری هه‌ولێر
ئێواره‌ی رۆژی ١٢/١١/٢٠١١، له‌ كاتژمير ٣ پاش نيوه‌رۆ سامان بارزانی برازای مه‌سعود بارزانی و خاوه‌نی گروپی كۆمپانياكانی زاگرۆس، له‌ دوبه‌يه‌و گه‌يشته‌وه‌ فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولير، به‌ گه‌يشتنی ژماريه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گرۆپی كۆميانياكانی زاگرۆس بۆ پێشوازی وه‌ستابوون، به‌لام كاتێ له‌ فرۆكه‌كه‌ دابه‌زيی بوو، هه‌زار جنيو سوكايه‌تی ئاراسته‌ی دلسۆز شيروانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانياكه‌ كرد..سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ زاری موقده‌م سيروان عه‌لی ره‌زا به‌ريوه‌به‌ری هاتوچۆی ناو فرۆكه‌خانه‌وه‌ ئه‌وه‌ی پێ راگه‌ياندين، كه‌ سامان بارزانی ئه‌وه‌نده‌ توره‌بوو هيلاكی پيوه‌ دياربوو، تا ئه‌وه‌ی بۆينباخی به‌ شيوه‌يه‌ك هه‌ڵوه‌شابوو، ببووه‌ جيگای سەرنجڕاکێشانی گشت ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و شوينه‌ دابوون، سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردبوو كه‌ شيخ سامان بارزانی له‌ دووه‌مين رۆژی جه‌ژن له‌ به‌يرۆتی پايته‌ختی لوبنان ١٠٠ ده‌فته‌ر دۆلاری دۆراندووه‌، پاش ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ هۆی پشووه‌ نه‌يتوانی پاره‌ی تری بۆ حه‌واله‌ بكه‌ن، ناچار گه‌راوته‌وه‌ بۆ دوبه‌يی و دوای شه‌وێك گه‌راوه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌ولێر.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ هه‌موو جاريك له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ فرۆكه‌خانه‌ پاداشتی زۆربه‌ی كارمه‌ندانی كردووه‌ به‌لام ئه‌مجاره‌ نه‌ك پاداشتی كه‌سی نه‌كردووه‌، به‌لكو هه‌زار جنيو و سوكايه‌تی به‌ گشت كارمه‌ندانی ناو فرۆكه‌خانه‌کەش داوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە