زانکوى کەرکوک قوربانى ململانیە سیاسیەکان
Monday, 10/12/2012, 12:00
ئەم یەکەم جارم نیە لەسەر خەم و کەم کورتیەکانى زانکوى کەرکوک بنوسم ,هەروەها چەندین کەس لەسەر پەروەردەى کوردى و زانکوى کەرکووکیان نوسیوە,بەلام کەس نیە گوى لە خەم و مینەتیکانى پەروەردەى کوردى و زانکوى کەرکوک بگریت و کیشەو گرفەتەکانیان چارەسەر بکات.
بەراستى شەرمەزاریە کە لەسەدى بیست و یەک داین و زانکویەکى وەک زانکوى کەرکوکمان هەیە,زانکویەک هیچ سیماى ناوەندى زانستى پیوە دیار نیە,ئەوەى هەیە تەنها ناوە و ناوەروکەکەى بە قوتاپخانەیەکى ناوەندیش ناچى.ئەوەى سەردانى زانکوى کەرکوک بکات و لە نزیکەوە گوى لە فیرخوازەکان بگریت توشى شوک دەبیت.چونکە ئەوەندە کیشە وگرفتیان هەیە باوەر ناکەم لە هیچ ولاتیکى دواکەوتوش زانکوى لەو چەشنە هەبیت لەم سەردەمەدا.
ئەگەر ئیمە بروانینە سەرچاوەى پیشکەوتنى شارستانیەتى روژئاوا دەبینین زانکوکانی روژئاوا رولى داینەموى پیشکەوتن و شارستانیەتى روژئاوایان دەگیرا ,ئەو شاراستانیەتەى روژئاوا کە دەیبینین هەەموى لەسەر تیور و تیز و تویژینەوەى فیرخوازەکان بونیاد نراوە .کەچى ئەوەى کە ئیستا هەیە لەکەرکوک شوینیکە بو زیندانى کردنى فیرخوازانى کەرکوک.
لەدواى نۆ سال لە ئازدکردنى کەرکوک زانکوى کەرکوک هولى وانە وتنەوەیان کەمە ئەوەشى کە هەیە بە پولى قوتابخانە سەرەتاییەکان دەچیت,چونکە زورى کولیجەکان لە بیناى قوتابخانەکان دان.تەنانەت شوینى دانیشتنیان نیە لەو پولانە,لەکاتى موحازەرەکاندا دەبیت دە بو بیست فیرخواز بەپیوە بوستن.
من لە هیچ شوینیکى ئەم جیهانە نەمدیوە هولى وانەوتنەوە لە زانکو کەرەفانە بیت,کەچى زانکوى کەرکوک چەندین کەرەفانەیان دانەوا و کردویانەتە هول.ئەمە دیارە داهینانیکى نۆیە کە دەسەلات دایهیناوە.
شاریک ژیر زەمینەکەى ئالتون بیت کەچى زانکوکەى ئەوەندە هولى نیە لەبرى ئەو هولانە کەرەفانەیان داناوە,شاریک کە داهاتەکەى ئەتوانیت ولاتیک بریوەبەریت , کەچى زانکوکەى گورپان و کافتریا و کتیبخانەى تیدا نەیە , شاریک کە بە هەرە شارە دەولەمەندەکانى جیهان دەناسریت , کەچى زانکوکانى ماموستایان کەمە و ئەوەشى کە هەیە لە شارە عەربیەکانەوە هاتون و ماموستا کوردیەکانى خوشى لە زانکوکانى هەریم دامەزراون.
سەرەراى ئەو هەمو کیشە و گرفتانە زانکوى کەرکوک ناتوانى هەمو فبرخوازەکانى شارەکە لەخو بگریت ,وە ئەو فیرخوازانەى کە لە زانکوى کەرکوک وەرناگیرین دەبیت لە شارەکانى خواروى عیراق دریژە بە خویندن بدەن . ئەمەش واى کردوە سالانە چەندین فیرخواز دەسبەردارى پروسەى خویندن بن.ئەمە لە کاتیکدایە کە زانکوکانى هەریمى کوردستانیش ئەو خوینکارانەى کەرکوک وەرناگرن.
کیشەیەکى تر فیرخوازان کە کیشەیەکى زور گەورەیە , ئەویش ئەوەیە کە زوربەى فیرخوازەکان دەرچوى ئامادەیى بەشى کوردین و زمانى عەرەبى نازانن,کەچى سیستەمى خویندنیان بە زمانى عەرەبیە و ماموستاکانیان عەرەبن؟
زوربەى فیرخوازەکان لە کاتى وانەکاندا وەک ئەوە وایە گویزى بو بژمیرن.لە تازەترین داهینان دا زانکوى کەرکوک موترجم تەرخان دەکات بو تاقیکردنەوەکاندا؟
کوان ئەوانەى کە لاف و گزاف بەسەر کەرکوکەوە لیدەدەن؟ کوان ئەوانەى کە دەلین کەرکوک قودس و دلى کوردستانە ؟
زانکوى کەرکوک بوتە قوربانى ململانیکانى هەریم و ناوەند.حکومەتى ناوەند کەمترخەمە لە خزمەتکردنى زانکى کەرکوک, هەروەها هەریمى کوردستانیش زانکوى کەرکوکى فەراموش کردوە و وەک پیویست یارمەتى زانکوى کەرکوک نادات.
پیویستە حکومەتى هەریم ئاوەر لە پەروەردەى کوردى لەم شارە بداتەوە و هەولى چارەسەرکردنى کیشە وگرفتى فیرخوازان و زانکوى کەرکوک بدات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست