کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن سەردەشت عوسمانى تیرۆر كردووە, لقى 12 ى پارتى و محامیەكەى (كارزان سەلام) سەلماندیان

Saturday, 08/05/2010, 12:00


ڕۆژى هەینى 7/5/2010 سەعات 10 ى سەرلەبەیانى كۆمەڵێك لە ڕۆژنامەنووسان و ڕۆشنبیران و خوێندكارانى هەڵەبجە كۆبوونەوە بەمەبەستى هەڵویبَست وەرگرتن و ئیدانكردنى تیرۆركردنى شەهیدى قەڵەم سەردەشت عوسمان بۆ ئەو مەبەستە زۆرێك لە ئامادەبووان قسەى خۆیانیان كرد لە هەموو لایەنەكانى تێدابوو .هەموو ئەوانەى كە ئامادەبوون تیایاندا بوو یەكێتى و پارتى و گۆڕان و ئیسلامى و بێلایەن,لەكاتى قسەكردن و باس و خواست كردن لەسەر ئەو تیرۆركردنە كارزان سەلام پارێزەرى لقى 12ى پارتى لەو كۆبوونەوەیەدا ئامادە بوو ئیتر نازانرێت چۆن هاتبوو ؟كێ بانگی كردبوو ؟لەقسەكانیدا دیاربوو بە تەوجیهاتى پارتى هاتووە بۆ ئەوەى ئەو قسانە بكات چونكە لەیەكەم قسەیدا ووتى (با ئێمە بەیاننامە دەرنەكەین و پەلە نەكەین كێ ناڵێت ئەم كوڕە لەسەر مەسەلەى كۆمەڵایەتى نەكوژراوە,ئەگەر سبەى ئاشكرابوو لەسەر مەسەلەى كۆمەڵایەتى كوژراوە ئەوكاتە ئێمە چى بڵێین)

ئەم قسەیەى محامیەكەى لقى 12 بەڵگەیە لەسەر ئەوەى كە پارتى و پارستن هەستاون بە ئەو كارە,ئەمەش گومان لەلاى هەموو لایەك دەڕەوێنیـَەوە چونكە پارستن هەر كەسێك تیرۆر دەكات مەسەلەى ئەخلاقى و كۆمەڵایەتىدەخاتە شوێنى بۆ ئەوەى كەس قسەى لەسەر نەكات ,ئەو قسەیەى كارزان سەلام محامى لقى12 بەشێكە لە هەنگاوەكانى پاراستنى پارتى كە جێبەجێى دەكات بۆ تیرۆركردنى ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان ,چونكە زیاتر لە 30 كەس ئامادەبوون لە هەموو حیزب و لایەنەكانى تێدابوو بەڵام تەنها كارزان سەلام محامیەكەى لقى 12 ئەو قسەیەى كرد هیچ كەسێكیتر ئەو جۆرە تۆمەتەى لەزار نەهاتە دەر تەنها محامیەكەى لقى 12 نەبێت ئەوەش بۆ ئەوەى گومان لەلاى ئامادەبوون دروست بكات بەڵام خۆشبەختانە للایەن چەند ەكسێكى بەهەڵوێستەوەبەتوندى ڕەتى درایەوە و بیدەنگكرا ,بۆیە بنەماڵەى سەردەشت عوسمان و هەموو لایەك ئەتوانن ئەم قسیەى محامیەكەى لقى 12 وەك بەڵگەیەك بەكارهێنن لە دادگا بۆ ئەوەى بیسەلمێنن كە پارتى و پارستن بەو كارە هەستاوە,نەك تەنها ئەوە بەڵكو لە ڕێگەى لقەكانیانەوە دەیانەوێت تۆمەتى ئەخلاقى لەسەر سەردەشت عوسمان بڵاو بكەنەوە.
-هەڵەبجەى شەهید

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە