ئامۆژنە هێرۆ تۆڵەى چیمان لێ دەكاتەوە ؟
Thursday, 10/09/2009, 12:00
دواى ئەو دۆڕاندنەى یەكێتى توشى بوو لە هەڵبژاردنەكانى 25/7 دا توشى هیستریا بون و خۆشیان نازانن چى بكەن , هەرچى ڕٍێگا هەیە گرتویانەتە بەر بۆ ئەوەى تۆڵەى ئەو سەر شۆڕییەیان بكەنەوە , سەرەتا و پێش هەڵبژاردن بە دەركردنى ئەو كادر و ئەندامانە دەستیان پێ كرد كە بە ئاشكرا ئیشیان دەكرد بۆ لیستى گۆڕان , بە ژمارەى زۆر خەڵكیان دەركرد , بەمەشەوە نەوەستان و دوایى هەڵبژاردن ئەم كارە نایاسایى و قێزەونەیان زیاد كردو ئەم جارە فەرمانبەرانى حكومەتیشى گرتەوە , ئەگەر بۆیان بچوایەتە سەر براو كەس و كاریشیان دەردەكردین , نان برٍین یەكێكە لەو ڕەفتارە قێزەونانەى ئەمانە پیادەى ئەكەن كە وەكو ئاگاداربین حیزبى بەعس بەو هەموو دڕندەیەى خۆیەوە نانى خەڵكى نەدەبڕى , بەڵام جەلالیەكان بەم كارە هەستان و پێش بەعسیان دایەوە , بەڵام قبوڵ كردنى خەڵك بۆ گۆڕانكارى و واز هێنان لە موچە و پۆست و ئیمتیازات ئەوەندەى تر ئەوانی شێت كرد , بۆیە كە زانیان ئەمەش دادیان نادات و خەڵك لە پێناوى گۆڕینى ئەم دەسەڵاتە مافیایەى كوردیدا ئامادە یە هەمووشتێك بكات , ئیتر شێوازەكانى تریان گرتە بەر ئەویش سوك كردن و ناو زڕاندنى ئەوانەى سەربەو لیستەبون , سایتە پڕ درۆكەى مەلا بەختیار و كوردستانى نوێ و كەناڵەكانى تیڤى و ئەو گۆڤارانەى ئەمانە دەرى دەكەن پڕیەتى لەو جۆرە بوختانانەى لە ڕێگەى پیاوە پوتەكانى مەلا و دەزگاى زانیاری و ئازاد جوندیانیەوە ئەم كارەیان كرد , ئەمەشیان هەر بوە بڵقى سەر ئاو,بەمەش هەر هیچیان بۆ نەكرا و زانیان جەماوەرى گۆڕان خوازى كوردستان لە هەڕەشەى ئەم جانەوەرانە ناترسن و هەر سورن لە سەر گۆڕانكارى , بۆیە ئیتر ترسى ئەوەیان لێ نیشت كە لە شوێنەكانى تریش وەكو سلێمانیان بە سەر بێت و ئەوەندەى تر حیزبەكەى سەرۆك كۆمارى مافیا و قائیدى 31ى ئاب سوك و چروك ببێت ,بۆیە بە پەلە كەوتنە خۆیان بارو بنەیان گوێزایەوە بۆ كەركوك چونكە باش ئەزانن كەركوكیەكانیش هەمان بڕیارى شارەكانى ترى كوردستانیان داوە و ئەوانیش لەم دەسەڵاتە مافیایەى كوردو پیاوەكانیان پڕن و داواى گۆڕانكارى دەكەن , ئاخر خەڵك چۆن پڕ نابێت لەم دەسەڵاتە كە بێجگە لەماڵكاولى و سەرگەردانى چى تریان بۆ كورد كردوە , بێجگە لەوەى خۆیان پێگەیاندوە و هەر خۆشیان بونەتە بكوژو ببڕ و هەرچى كەس و كارى خۆیانە لە باشترین پلە و پایەدا یە ,هێرۆ ئەمجارە بۆ تۆڵەى مێردە خەڵەفاوەكەى خۆى ئیش بكات و وەكو باس ئەكەن ئەیەوێًت لەكەركوك تۆڵە لە لیستى گۆڕان بكاتەوە , وەڵا باشە لە كوردستان حاڵتان جوان بوو نۆرەى كەركوكى داماوە ,هێرۆ نازانێ چەندە خەڵكى كوردستان لێتان پەست بون خەڵكى كەركوكیش دە ئەوەندە , ئێوە بون كەركوك تان بە قوڕا بردە خوارەوە و ئەمجارەش فرۆشتانەوە , ئەوە ئێوە بون بۆ خاترى گرێ بەستیە نەوتیەكان ماددەى 140تان مراند , بۆ خەڵكى كەركوك ئەوە نازانن , لە دوایى ڕوخانى ڕژێمەوە هەتا ئێستا چیتان بۆ كەركوك و كەركوكیەكان كردوە ,وا ئێستا داوایان لێ دەكەن دەنگتان پێ بدەن , دڵنیابە ئامۆژنە هێرۆ خەڵكى داماوى كەركوك ئەوانەى تائێستا لە ژێر دەوارو خێمە و كۆنە مەعەسكەرەكانى ڕژێمدا خۆیان وماڵ و منداڵیان ژیان بەسەر دەبەن , حەز لە گۆڕانكارى دەكەن , ئاخر چۆن لە ڕوتان دێت ئەو داوایە لە كەركوكیەكان بكەن , هەر ئەو دەسەڵاتەى ئێوەنەبوو سۆرانى مامە حەمە و شێخ ستارى كەركوكی تان شەهید كرد , كەى ئێوە بیرى كەركوكتان بوە وا ئێستا خەمى بۆ ئەخۆن , دڵنیابە ئامۆژنە هێرۆ ئەوەى من بیستومە و ئەیزانم زۆربەى كەركوكیەكان حەز لە گۆڕان و گۆڕانكارى دەكەن و بێزارن لەو دەسەڵاتە نەگریس و مافیایەى ئێوە , ئەوە خەڵكى كەركوكن تۆڵە لە ئێوە دەكەنەوە نەك ئێوە تۆڵەى خۆتان بكەنەوە , پشت بە خوا ئەمجارەش وا تێك ئەشكێن لەوەى سلێمانى خراپ تر ,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست