په‌رله‌مه‌نتارانی گۆران: کردارێکی جوان و نموونه‌یی و هیوابه‌خش
Sunday, 06/06/2010, 12:00
گۆڕان گۆڕینی بیری گۆڕانه به کرداری گۆڕین. ئه‌گینا هیچ.
قسه‌یه‌کی ئینگلیز ده‌ڵێ: ده‌نگی کرده‌وه‌کان له هی وشه‌کان زوڵاڵتره. گۆڕان به قسه‌و دروشم نابێ. هه‌زاران وشه‌ی بۆش به‌قه‌ده‌ر کردارێکی جوان و مانابه‌خش گرنگ نین به تایبه‌تی کردارێک که ببێته نموونه‌و سه‌رمه‌شق. ده‌مێکه، ده‌مێکه، سیاسه‌تی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی له سه‌حرای وشه‌ی زڕو دروشمی بێبه‌ردا وێڵ بوو. هه‌نگاوی پیرۆزی په‌رله‌مه‌نتارانی گۆڕان که پاره‌ی ئوتۆمۆبێل کڕین ره‌تکه‌نه‌وه، ره‌نگه ئاماژه‌یه‌کی بچوک بێ، به‌لام شتێکی گه‌وره‌و تازه‌و رێچکهشكێن و تا بڵێی گرنگه. هه‌ندێ ده‌ڵێن با ئه‌و پاره‌یان وه‌رگرتایه ئه‌وسا بیانبهخشیبایه، هه‌ندێ ده‌لێن چی تێدایه، وه‌ک وه‌زیرو به‌رێوه‌به‌رو کاربه‌ده‌ستانی دیکه‌ی حیزب و حکومه‌ت، په‌رله‌مانتارانیش هه‌قیانه سه‌یاره‌یان هه‌بێ و پاره‌ش له ده‌وله‌ت بکێشنه‌وه. هه‌ندێ ده‌لێن ئه‌مه موزادهیهو خۆنیشاندانه. پرسه‌که له مانه گرنگتر‌و گهوههریتر وگه‌وره‌تره. جوانی کرداره‌که‌ی ئه‌ندامپه‌رله‌مانانی گۆران ته‌نیا له خودی کرداره‌که‌دا نییه، له فه‌لسه‌فه‌و مانا‌و دامێنی کردارهکهدایه. له‌وه‌دا نییه که ته‌نیا پاره‌که‌یان قبوڵ نه‌کردووه. له‌وه دایه که سیستمه‌که‌یان ره‌تکردۆته‌وه، له‌وه دایه که ئه‌م پاره ، که‌م بێ یان زۆر،و هک به‌شێک، سیمایه‌کی، ره‌گه‌زێکی ئه‌خلاقی سیستمی نادادپه‌روه‌ر سه‌یریان کردووه و به لێکدانه‌وه‌یه‌کی جوان و لۆجیكێکی به‌هێزه‌وه ئه‌مه‌یان روون کردۆته‌وه‌و به ره‌تکردنه‌وه‌ی پاره‌که ، به وه‌رنه‌گرتنی له ئه‌ساسدا، ته‌واوی سیستمه‌که‌یان ره‌تکردۆته‌وه‌و ئاخاوتنیان بۆ گۆرێن وبه‌دیلی کردووه. ئه‌مه هه‌لوێستێکی بیریی کرده‌وه‌یی کاریگه‌رو پیرۆزه، چونکه ده‌سه‌لاتی نادادو گه‌نده‌ڵ و مرۆڤ‌کوژ ئه‌وه‌ی کردووه به ئایدیۆلۆجی، به که‌لتوور، به دین که پاره کێشانه‌وه، دزیی و ده‌وله‌مه‌ندبوون به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێ، بردن وتالانی سامانی گشتی و مالی میلله‌ت به هه‌ر رێگایه‌ک بێ، قوولكردنه‌وه‌ی جیاوازی و ناعه‌داله‌تییه‌کان به هه‌ر نارهواییهک بێ، کارێكی ته‌واوه‌و ئاسایی و عاده‌تییه. ئه‌وه‌ی سه‌یره، ناسازه، کوفره به‌لای ئه‌وانه‌وه که مه‌ودای دزیی هه‌بێ و نه‌یکه‌ی، مه‌ودای ده‌وله‌مه‌ندبوونی حه‌رام هه‌بێ و نهیقۆزیهوه، مه‌ودای خیانه‌تکردن به بیر‌و به‌لێن و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌بێ و لێی بسڵهمییهوه.
ده‌سه‌ڵاتی حیزبیی ئه‌وه‌شی کردووه به ستراتیجی که مرۆڤ هه‌موو مرۆڤێک شایانی کڕین و بازرگانیپێوهکردنه. که‌سێتی، ره‌وشت، رووناکبیریی، شه‌هاده‌و زانستداریی، ژیانی ئه‌وروپاو ئه‌زموونی مه‌ده‌نییه‌ت و دیمۆکراسی، رابردووی چاک و قسه‌ی زل، هیچیان نابنه به‌رگرو رێگر له‌وه‌ی به نرخی ته‌واو و ته‌ماعی چاک مرۆڤی کورد، هه‌ر که‌سێ بێ‌و له هه‌ر چین و باوه‌ڕێک بێ، سه‌ر به هه‌ر حیزب و گرۆو فه‌لسه‌فه‌یه‌ک بێ، له كڕین بێ و بکرێته پیاوی حیزب و جه‌ڵه‌بیی بکرێ.
ئه‌م کاره‌ی په‌رله‌مانتارانی گۆڕان یه‌که‌م خاڵی جیابوونه‌وه‌یه له‌و شوێنه گرنگه‌وه ، له‌م که‌لتوری دزی و گزیی و گه‌نده‌ڵی و گومڕاییه، له‌م ستراتیجی کڕین و جهڵهبیکردنه. یه‌که‌م نموونه‌ی وه‌ستانی باوه‌ڕه به‌رامبه‌ر به‌رتیل، وه‌ستانی ویژدانه به‌رامبه‌ر گیرفان، وه‌ستانی ره‌وشته به‌رامبه‌ر رێی ته‌ماع، پابه‌ندبوونه به پرسی خه‌لک و رزگاربوونه له په‌تی ده‌سه‌لات. خه‌لکی کوردستان و به‌تایبه‌تی گه‌نجه‌کان هه‌رچه‌ند چاوده‌گێڕن له‌م رۆژانه‌دا [سه‌رمه‌شق و ڕێبه‌ری نموونه‌یی] یان نییه یان وه‌ک به ئینگیزی ده‌وترێ: (رۆلمۆدێل) به نیوه په‌نجه‌ی ده‌ستێکیش نین. سه‌یر ده‌که‌ن زۆر له‌وانه‌ی نووسه‌ر ورووناکبیر یان ئه‌کادیمی و که‌سانی ناسراو بوون له ده‌ره‌وه که دێنه‌وه له کوردستانا تا بینه‌قاقایان له گه‌نده‌لیدا و گومراییدا نقوم ده‌بێ. په‌رله‌مانتارانی گۆڕان به یه‌ک هه‌لوێستی جوامێرانه خۆیان کرده سه‌رمه‌شق و رێبه‌ری نموونه‌یی و جێگه‌ی هیوای خه‌ڵک و نه‌وه‌کان.
پاره‌ی سه‌یاره دیاره ده‌شێ یه‌که‌م تامیتامی ته‌ڵه‌ی ته‌مای ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و کێشانه‌وه‌ی پاره‌ی مفت بێ. دوای ئه‌مه بارمته‌ی تری بێده‌نگی به دوودا دێ: پاره بۆ که‌لوپه‌لی ناومال، بۆ سه‌فه‌ر، بۆ پاسه‌وان و ، بۆ کۆمپیوته‌ر، یان هه‌دیه‌ی سید الرئیس گرنگ نییه بۆ هه‌ر چییه‌ک بێ، هه‌رچه‌ندێک بێ و له هه‌ر کات و بۆنه‌یه‌کدا بێ: گرنگ ئه‌وه‌یه پاره زۆره بۆ کڕین و بێده‌نگ کردن و بهجهڵهب کردن، بۆ چه‌پڵه‌و پێداگوتن، بۆ خنکاندنی هاواری هه‌ژاران و گازنده‌ی گه‌نجان و مافی میلله‌تیی مافداگیرکراو.
به‌م کاره‌یان په‌رله‌مانتارانی گۆڕان وتیان ببوورن ئێمه جیاوازین ئێمه له نه‌وه‌یه‌ک و گرۆیه‌کی سیاسی و رووناکبیری و ئه‌خلاقی ترین، ئێمه له کیشوه‌رێکی تره‌وه نه‌هاتووین، به‌لام نوێنه‌ری خه‌ڵکین، ده‌نگمان ده‌نگی خۆمان نییه تا بیفرۆشین، پهرلهمانتاربوونمان وه‌زیفه‌ی شه‌خسی نییه تا سه‌ودای پێوه بکه‌ین، گه‌ل چاوه‌ڕێمان لێده‌کا ببینه نموونه‌و رێبه‌ر ئه‌و ئه‌رکه‌ش به پێویست و پیرۆز ده‌زانین و له تێگه‌یشتنێکی قوولی شوێن و ده‌وری ئه‌خلاقی خۆمانه‌وه ئه‌و پاره ره‌تده‌که‌ینه‌وه. ئه‌وه‌تا به دروستی و روونی و راستگۆیی ده‌نووسن: " گه‌ر په‌رله‌مانتاران نه‌توانن ئه‌و ئیمیازاتانه ڕه‌تبكه‌نه‌وه كه خۆی له خۆیدا جۆرێكه له پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا، ئیدی چۆن ده‌توانن فشار بخه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ئیمتیازاته زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كانی بهرپرسانو رێگرتن له به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی هه‌رێم، ئه‌مه له كاتێكدا كه پێویسته له‌سه‌ر په‌رله‌مان به وردی چاودێری ئه‌دای حكومهتو وهزارهتهكانو كۆی به‌رپرسه فه‌رمییه باڵاكان بكات بۆ ڕێگرتن له خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تدا."
که‌س نکولی له‌وه ناکا که په‌رله‌مانتاران پێویسته ئیمتیازاتیان هه‌بێ، به‌لام ئه‌مه ده‌بێ به یاسا رێک بخڕێ ، به یاسایه‌ک که مافی مسۆگه‌رکردنی ده‌رفه‌تی یه‌کسان به هاولاتییان و دنگده‌ران بدا و نا عه‌داله‌تییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان نه‌هێڵێ و ڕێگه له دزیی و گه‌نده‌لی بگرێ، به‌ر له‌وه‌ی ئیمتیازاتی پترو موچه‌ی زیاتر به په‌رله‌مانتاران و پیاوانی ده‌سه‌لات بدات.
دیاره ده‌بێ جه‌خت له سه‌ر ئه‌مه بکه‌م که به هیچ جۆر مه‌به‌ستم له‌م روونکردهنهویه ئه‌مه نییه که ئه‌وانه‌ی پاره‌که‌یان قبوڵکردووه، پیاوانی ده‌سه‌لاتن یان ئاماده‌ییان تێدایه ببنه پیاوی ده‌سه‌لات، نا. به‌لام خۆزگه زۆربه‌یان به‌رامبه‌ر هه‌موو جۆره ئیمتیازێک و هه‌لوێست و ره‌فتارێک که له به‌ڵینه‌کانیان و ده‌نگده‌ران و خه‌لکیان جیا ده‌کاته‌وه رامان و بهراوردو بریارێکی دروستیان هه‌بایه. دیاره هێشتا سه‌ره‌تایه. رووباره‌که به‌رده‌وامه‌و ره‌ش و سپییه‌کان بواری زۆری تریان بۆ تاقیکردنه‌وه ماوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست