بۆنی 31ی ئابێکی تر ده‌که‌م
Thursday, 12/04/2012, 12:00
له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی له‌م چه‌شنه‌ی هه‌رێم داهیچ پێش هاتێکی نامۆ جێگه‌ی سه‌رنج وتێڕامان نیه بۆیه به شتێکی زۆر سه‌یری مه‌زانن ئه‌گه‌ر بڵێم 31ی ئابێکی تر به‌ڕێوه‌یه به پێچه‌وانه‌ی 31ی ئابی 1996.
ئه‌گه‌ر چی به هه‌موو پێوه‌ره زانسته سیاسیه‌کان 31ی ئاب گه‌وره‌ترین خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بوو که پارتی له ساڵی 1996 به‌رامبه‌ر به میلله‌ته‌که‌ی خۆی ئه‌نجامی دا که‌چی به پێوه‌ری عه‌قڵی حیزبی بنه‌ماڵه و خۆدی بارزانی ده‌ستکه‌وتێکی نه‌ته‌وه‌یی بوو بۆ میلله‌تی کورد‌و پارتی . وه‌کو ده‌ڵێن مێژوو خۆی دووباره ده‌کاته‌وه منیش پێشبینیه‌کی زۆر ده‌گمه‌ن ده‌که‌م که‌وا 31 ی ئاب زۆر نزیکه دووباره ببێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی 31 ئاب پارتی وڕژێمی سه‌دام ئه‌نجامیان دا به‌ڵام به ڕه‌زامه‌ندی تورکیاوئه‌مه‌ریکا بوو.
دابه‌ش بوونی هه‌ریه‌ک له یه‌کێتی و پارتی به‌سه‌ر دوو جه‌مسه‌ری جیاوازی هێزی ناوخۆیی و ناوچه‌یی وای له باروودۆخه‌که کردووه که‌وا هێنده‌ی تر ئاڵۆز بێت. هه‌رچی پارتی یه به فشاری تورکیا ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی سوننه‌و لیسته‌که‌ی عه‌لاویدا هاوکارو هه‌ماهه‌نگ بێت ومتمانه له حکومه‌ته‌که‌ی مالکی وه‌ربگرنه‌وه ، هه‌رچی یه‌کێتی نیشتمانیشه وه‌لای بۆ ئێران هه‌یه‌و له‌ژێر فشاری ئه‌ودا ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی بمێنێته‌وه‌و به‌ردوام بێت. ئه‌مه جگه له قه‌یرانی تاریق هاشمی که‌وا یه‌کێتی و پارتی کردووه به‌دوو به‌ره‌ی جیاوازه‌وه.
ئه‌گه‌رچی له‌ڕووی سیاسی یه‌وه 31ی ئاب جاڕی مه‌رگی پارتی دا به‌ڵام له‌ڕووی سه‌ربازیشه‌وه هێنده یه‌کێتی لاواز کرد ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت وه‌کو میوانێکی نامۆ‌و بێ ده‌سه‌ڵات له‌هه‌ولێر ده‌بینرێت.
ئه‌گه‌رچی بۆدجه‌ی نه‌وتی له 17% ی کوردستان و پاره‌ی به‌لێشاوی پاڵاوتگه نه‌وتیه‌کانی هه‌رێم به شێوه‌یه‌کی کاتی وه‌کو مۆرفینێکی ئارامکه‌ره‌وه ڕق و تووڕه‌یی و تۆڵه‌ی 31ی ئابی له ناخی یه‌کێتی دا دامرکاندووه به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌وکاره‌ساته مێژوویی یه و شکسته سه‌ربازیه بۆ یه‌کێتی هه‌زم نابێت بۆیه دره‌نگ یازوو یه‌کێتی تۆڵه‌ی 31 ی ئاب له پارتی ده‌کاته‌وه.
باروودۆخی ئاڵۆزاوی عێراق و کوردستان وناوچه‌که وقه‌یرانی نێوان مالکی و بارزانی هۆشداریمان ده‌داتێ که‌وا سه‌رهه‌ڵدانی 31ی ئابێکی تر زۆر نزیکه.
ماڵپه‌ڕی ستاندارد له هه‌واڵێکیدا به ناونیشانی یه‌کێتی به نیازه ماڵه گه‌وره‌که‌ی بباته هه‌ولێر بڵاوی کرده‌وه که‌وا یه‌کێتی به‌نیازه مه‌کته‌بی سیاسی خۆی به‌رێته هه‌ولێر ڕاست بوونی ئه‌م هه‌واڵه بۆچونه‌کانی من پشت ڕاست ده‌کاته‌وه ئه‌گینا له‌دوای 31ی ئابه‌وه تاکو ئێستا یه‌کێتی نه‌یتوانیوه ته‌نانه‌ت باره‌گایه‌کی سه‌ربازی بچوکیش له هه‌ولێر بکاته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م بۆچونه‌ی من له بۆچونه‌وه بێته واقیع سیناریۆکه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه ده‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی بارزانی و مالیکی ناگه‌نه هیچ ڕێککه‌وتنێك وقه‌یرانه‌که وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه مالیکی فشاری زیاتر ده‌خاته سه‌ر بارزانی وناچاری ده‌کات که‌وا هه‌ڵه‌ی سیاسی پێ بکات و دواتر سۆزی زیاتری خه‌كی عێراق بۆ خۆی ڕاده‌کێشێت هه‌رچی پارتیشه به‌هۆی حوکمی تاكڕه‌وی وزوڵم ودکتاتۆری یه‌وه هه‌موولایه‌نه کوردیه‌کان به جه‌ماوه‌ریشه‌وه له‌و ڕۆژه‌یان ده‌وێت نه‌ك مالیکی به‌ڵکو شه‌یتانیش بێت وبه‌ڵام له‌کۆڵی کوردی بکاته‌وه.
یه‌کێتی له‌و ڕۆژه ده‌گه‌ڕێت که‌وا جارێکی تر بچێته‌وه هه‌ولێرو هاوسه‌نگی هێزدروست بکاته‌وه جا هیچ دوور نیه که‌وا له‌هێرشێکی له ناکاوی 31ی ئاب ئاسادا هێرش بکاته سه‌ر هێزه‌کانی پارتی له‌هه‌ولێرو به‌ره‌و مه‌سیف ڕایان ماڵێت و چه‌ند ڕۆژێکیش له‌هه‌ولێر بمێنێته‌وه تاکوهێزه‌کانی یه‌کێتی بێنه ناو شاری هه‌ولێرو خۆیان قایم بکه‌ن دواتر له ڕێککه‌وتنێکی نێوان بارزانی و مالیکیدا هێزه‌کانی حکومه‌ت ده‌کشێنه‌وه به‌ڵام ئیتر یه‌کێتی وه‌کو هێزێکی گه‌وره وخاوه‌ن ماڵ له‌هه‌ولێر ده‌مێنێته‌وه وپارتی بارزانیش وه‌کو هێزێکی شکست خواردوو ناچارن ڕازی بن به‌ئه‌مری واقیع له‌م سیناریۆیه‌دایه‌کێتی تۆڵه‌ی 31ی ئاب له پارتی ده‌کاته‌وه‌وجه‌ماوه‌ری کوردستانیش له‌ملهوڕی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ڕزگاریان ده‌بێت و بارزانیش ناچار ده‌بێت که‌وا واز له زوڵم و سته‌م بهێنێت و له‌مه‌وداوا گوێ له‌لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان بگرێت وواز له تاکڕه‌وه‌ی و دکتاتۆریه‌تی حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی بهێنێت.
ئه‌گه‌ر چی ئه‌م بۆچونه‌ی من هێنده نامۆیه زیاتر له خه‌ون ده‌چێت به‌ڵام به‌پێ ی ته‌جروبه‌وئه‌و هه‌موو کاره ناوازانه‌ی که له ژیانی سه‌رکرده‌کانی کورد دا به درێژای مێژوو ڕوویان داوه هیچ دوور نیه ئه‌م بۆچونه خه‌وئامێزه‌ی من له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا بێته ئه‌مری واقیع.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست