کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئالۆزیەکانی ئەم دوایە لە روانگەی زانستی سەربازیەوە

Saturday, 24/11/2012, 12:00






دوای بارگرژیەکەی ئەم دواییەی قەزای دووز خورماتوو کە بوە هۆی بریندار بوونی ١٠ کەس لە هێزە ئەمنیەکان و شەهید بوونی هاولاتیەک لە ناوچەکەدا،کاردانەوەی جیا جیای لێکەوتەوە هەر لایەنەو لە هەولی قۆستنەوەی کێشکە بوو لە بەرژەوەندی حیزبی و کەسیەتی خۆی، هەر لایەو لە لای خۆیەوە دەستی کرد بە جولەی هێزەکانی بە ئاراستەی ناوچەکە لە چەندین قۆلەوە هێزێکی زۆر بە چەندین چەکی قورسەوە بەرەو قەزاکە بەرێکەوتن لە لایەک ئۆپراسیۆنی دیجلەو لە لایەکی تر لیوایەکی فەرقەی ٤ لە تکریتەوە وپۆلیسی ئیتحادی لە پارێزگای دیالەوە ئەمە جگە لە گاردی کۆماری وهێزێکی زۆری پێشمەرگە لە قۆلێکی ترەوە،ئەمە لە کاتێکدایە بە پێی دەستور نابێت هێزە چەکدارەکان لە ململانێی ناوخۆی و سیاسی بەکاربێن،بۆ ئەوەی لەناو نیشانی بابەتەکە دوور نەکەینەوە بە چەند خالێک دەچینە کرۆکی باسەکەمانەوە

دیدی زانستی سەربازی بۆ جولەی هێزی پێشمەرگە
یەکەم :جولەی هێز لەهەر وولاتێکدا پێوستی بە فرمانی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان و رەزامەندی پەرلەمان هەیە ،دەکرێت بپرسین کێ فرمانی بە جولەی پێشمەرگە کردوە تا چەند پەرلەمان ئاگادارە ؟
دووەم:حالەتی ئامادەباشی تەنها لە دەسەلاتی پەرلەمانە نەک سەرۆکی هەرێم و دەبێت زۆر بە نهێنی بێت دەبێت زۆر بە روونی جۆرەکەی دیار بێت ئایا ئامادەباشی وورەی یا ئابوری یا جەنگی ئاسایی یاخود تایبەتە ،بۆ نمونە لە وولاتی ئیسرائیل لە کاتی راگەیاندنی حالەتی ئامادەباشی جۆرە مۆسیقایەکی تایبەت لە دەزگاکای راگەیاندن لێدەدرێت ئەفسەرو سەربازە یەدەگەکان پەیوەندی بە بنکەکانیان دەکەن تەنانەت دانیشتوانی وولاتەکەش هەست ناکەن وولات لە حالەتی ئامادە باشی دایە،نەک بە بەیاننامە حالەتی ئامادە باشی رابگەنرێت !
سێیەم:رۆلی میدیای کوردی لە رووداوەکانی ئەم دوایە لە سیخورێک دەچوو بە جۆرێک هەر دەزگایەو لە سەرچاوەکی نافەرمی نەزانراوەوە زانیاری زۆر هەستیار و ووردی لەسەر جولەی پێشمەرگە بلاو دەکردەوە لە ژمارەو جۆری چەک و بنکەو بارەگاکانیان کە لایەنی بەرامبەر پێوستی بە سیخورو سەرچاوە هەوالگریەکان نەبوو لە کاتێکدا هەموو زانیاریەک لە بەر دەستدا بێت
چوارەم:رەچاو نەکردنی هیچ بنەمایەکی سەربازی لە کاتی جولەی هێزەکانی پێشمەرگە کە زیاتر لە ١٠ پێشمەرگە لە نێو یەک ئۆتۆمبێل دابون نزیکی ئۆتۆمبێلەکان لە یەکتر لە کاتی جولەیان کە نابێت بە هیچ شێوەک لە ١٠٠ مەتر نزیکتر بنەوە لێك (جکە لە هەندێک ژینگەو بواری تایبەت نەبێت) ،چونکە لە حالەتی رووداوی هەر شتێکی لە ناکاو سەر لێشێوان دروست دەبێت بۆمبێکی بچوکی چینراو بەسە بۆ شەهید کردنی دەیان پێشمەرگە
پێنجەم:نەبونی ئامێری پەیوەندی کردن بە هۆی جیهازی لاسلکیەوە (مۆترێلا) نابێت پشت بە مۆبایل ببەسترێت بۆ پەیوەندی کردن
شەشەم :بارەگای سەرەکی فەرماندەکان کە پێوستە فەرماندەکان بە زوترین کات کۆببنەوە بارەگای سەرەکی زۆر نهێنی بێت رێو شوێنی توند بگرێتە بەر سود لە نەخشەو جوگرافیای ناوچەکە وەرگرن بۆ دارشتنی پلانێکی روون بۆ هەر ئەگەرێك هەر پێشمەرگەو پاسەوانی ئاراستەیەک بکات و ئۆتۆمبێلەکان و جۆری چەکەکان بە گۆشەی ٣٦٠ پلە لەگەل رەچاوکردنی دووری نێوانیان نەک بەو شێوەی کە بینیمان کە رومانەیەک بەس بو بۆ لە ناو بردنی تەواوی فەرماندەکان

حەوتەم: هەر هێزێکی سەربازی کە دەگاتە هەر شوێنێک پێوستە بە خێراترین کات سەنگەر (خەندەق) هەلبکۆلێت بۆ پاراستن لە هێرشی ئاسمانی و زەمینی لەو باوەرەم تەواوی هێزەکە خاکە ناسێکیان (بێر)لا نەبوە
نە خێمە نە کەرەڤانە نەگەیشتە هێزەکان سەرما بەس بوو بۆ بێزاربونی پێشمەرگە
هەشتەم:دابین نەکردنی زریپۆش و خو‌‌ژە بۆ پێشمەرگەکان وەک بلێی پێشمەرگە لە گۆشت و خوێن نەبێت لە ئاسن بێت ،رەچاو نەکردنی بنەماکانی دابین کردنی فیشەک کە پێوستە لە حالەتی ئاسای هەر پێشمەرگەیەک ١٥٠ فیشەک کەمتری لا نەبێت جگە لە یەدەگی هێلی دووەم و سێیەم
نۆیەم:شاردنەوەی چەکە قورسەکان و دانانی لە شوێنی ستراتیژی و گرینگ بۆ نمونە خەندەقی دەبابە بە جۆرێک تا تەواو نزیک نەبیتەوە هەست بە بونی ئەو چەکە قورسە نەکرێت
نەک بەو شێوە لەسەر پشتی ئۆتۆمبێلە بارهەلگرەکان نمایش بکرێن !
لە هەموو گرینکتر دەبێت جولەی هێزەکان لە شەودابێت نەک بە رۆژی روناک !
ئەوەنە بەسە بۆ سەلماندی ئەو راستیەی کە هێزی پێشمەرگە هێزێکی رێکخراو و نیزامی نیە تا ئێستا دوو ئیرادەی و حیزبی بوون بەسەر کۆی دامودەزگا ئەمنیەکان بە زەقی دیارە ،بەجۆرێک بە هۆی رووداوەکان دەگەیشتیە ئەو باوەرەی ئەوە شەری نێوان حیزبێکی سیاسی کورد وشیعەی هاوپەیمانە



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە