د.هادى عه‌لى بۆ كوردی‌و .. پۆستمان بێت و پۆستمان نه‌بێت هه‌ر له خزمه‌تى یه‌كگرتوودا ده‌بین ، من ده‌ستم له پۆستى به‌رپرسى مه‌كته‌بى سی
Monday, 02/08/2010, 12:00
دواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى له به‌رپرسى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان .د.هادى عه‌لى جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هیچ كه‌سایه‌تیه‌كى سه‌ركرده و دامه‌زرێنه‌رانى یه‌كگرتووى ئیسلامى نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه به پۆسته‌كانیانه‌وه ,ته‌ئكید له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه پۆستمان بێت و پۆستمان نه‌بێت هه‌ر له خزمه‌تى حزبه‌كه‌دا ده‌بین.ڕاشیدهگهیهنێت به‌س ده‌ستم له پۆسته‌كه كێشاوه‌ته‌وه نه‌ك حزبه‌كه.
د.هادى عه‌لى له‌باره‌ى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى له پۆستى به‌رپرسى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان به كوردیوى ڕاگه‌یاند :"هه‌ر له‌دواى كۆنفرانس به نیاز نه‌بووم ئه‌و پۆسته وه‌ربگرمه‌وه به‌ڵام وا ڕێك كه‌وت له‌سه‌ركردایه‌تى دووباره ته‌كلیف كرامه‌وه بۆ ئه‌و پۆسته"
ناوبراو ئاشكراى كرد ماوه‌ى دوو مانگه خۆم نا مورتاح بووم له وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته وام به‌باش زانى كه درێژه‌ى پێ نه‌ده‌م له‌به‌ر هه‌ندێك هۆكارى تایبه‌ت به‌خۆم بێ گومان كه مه‌علومیشه له هه‌ندێك له مه‌سه‌له فكرییه‌كاندا له هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ى چاكسازى ناو یه‌كگرتوو شێوازى به‌ڕێوه‌بردنى حزب ڕا و بۆچونى تایبه‌ت به‌خۆمم هه‌یه ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ ڕاوبۆچونى براده‌راندا یه‌ك نه‌گرێته‌وه به تایبه‌تى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌میندارى گشتیدا له‌به‌ر ئه‌وه خۆم وام به به‌رژه‌وه‌ندى زانى هه‌ندێك له براده‌رانى سه‌ركردایه‌تیش پێیان باش بوو كه له‌م ماوه‌یه‌دا من ده‌ست له‌كار بكێشمه‌وه هه‌م پشوویه‌ك بده‌م وه هه‌م بۆ ئه‌وه‌ى بوار بده‌م به برایانى مه‌كته‌ب سیاسى و ئه‌میندارى گشتى كه باشتر كار و باره‌كان به‌ڕێوه به‌رن "
د.هادى عه‌لى دوپاتى ده‌كاته‌وه به ته‌نها له پۆستى به‌رپرسیارێتى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامى ده‌ستى له‌كار كێشاوه‌ته‌وه ,وتیشى :" ,من یه‌كێكم له سه‌ركرده‌كانى یه‌كگرتوو و هادى عه‌لى مه‌شهوره و كه‌سایه‌تى من له ناو یه‌كگرتوودا نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه به‌و پۆسته‌وه "
د.هادى عه‌لى ئه‌وه‌شى ڕون كرده‌وه :"قیاداتى یه‌كگرتوو له‌ناو حزبدا كه‌سایه‌تیان به ته‌نها نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه به پۆسته‌وه پۆست ببێت و نه‌بێت سه‌ركرده دامهزرێنهرهكانى ئه‌و حزبه‌ن "
ڕاشیگه‌یاند:" پۆستمان بێت و پۆستمان نه‌بێت هه‌ر له خزمه‌تى حزبه‌كه‌دا ده‌بین به‌س ده‌ستم له پۆسته‌كه كێشاوه‌ته‌وه"
جێى باسه دوێنێ شه‌مه له كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان داواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى د.هادى عه‌لى له پۆستى به‌رپرسى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان په‌سه‌ند كرا، ئێستا به‌ته‌نها ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستانه..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست