ڕۆژه ڕه‌شه‌كانی دوای كوده‌تای ٨ی شوبات و یه‌كه‌م به‌یانی ناوه‌ندی حزبی شیوعی عێراقی
Friday, 20/03/2009, 12:00
1905 بینراوە
ڕۆژه‌كانی پێش رودانی ئه‌و كوده‌تا ڕه‌شه هه‌مو لاێه‌ك چاوه‌ڕوانی ئه‌و ڕوداوه بوین به تایبه‌تیش كاتێك كه له به‌یانێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبدا كات وشوین و ئه‌و یه‌كه سه‌ربازیانه‌ی دیاری ئه‌كرد كه نیازه به‌و كاره هه‌ڵسن و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر توندیشی ئه‌كرد به‌وه‌ی كه ئه‌نجامده‌رانی توشی شكستی ئه‌بن و وه‌ك چۆن له به‌یانه‌كه‌دا هاتبو (سنقلبها حممێ علی رۆس مدبریها). به‌ڵام مخابن به‌ڵێنه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی حزب نه‌هاته دیو كوده‌تا فاشستیه شومه‌كه له ٨ی شوباتی ساڵی ١٩٦٣به‌ر پا بوو له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر ئه‌و به‌ره‌نگاریه‌ی كه كرا له‌به‌غداو هه‌ندیك شوێنی دیكه‌داو ده‌سته‌ڵاتی گرت به‌سه‌ر ته‌واوی وڵات‌دا و عیراقیش له به‌سره‌وه تا زاخۆ بوه قه‌سابخانه‌یه‌ك بۆ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حزبی شیوعی و ته‌واوی دیموكراتیخوازان و پێشكه‌وتنخوازان به كورد‌و عه‌ره‌ب و كه‌مایه‌تیه‌كانی دیكه‌وه .
هۆكان زۆرن كه كاریگه‌رییان هه‌بو له‌سه‌ر به‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی سه‌ركردایه‌تی حزبی شیوعی و به‌ڕای من له هه‌مویان كاریگه‌رتر كه‌مته‌رخه‌می و لێنه‌هاتویی سه‌ركردایه‌تی حزب و كادره سه‌ربازیه‌كانی بو ، رونكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ش ئه‌ركی خودی پاشماوه‌ی ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه‌یه و كه‌سانی شاره‌زایه .
هه‌ر له گه‌ڵ به‌رپابونی ئه‌و كوده‌تایه ، له سه‌ر داخوازی حزب به‌شێك له ئه‌ندامان و لایه‌نگران له كۆڵانه‌كانی سه‌رچیمه‌ن و سه‌ركارێز بۆ ماوه‌ی شه‌وو رۆژێك به نیازی چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و هێڕشكردنه سه‌ر حامیه‌و به هانا هاتنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره شیوعیانه‌ی كه گوایه نیازه حامیه‌كه داگیر بكه‌ن له‌و كۆڵان و په‌نا دیوار‌و ژێر گوێسه‌وانانه له به‌ر سه‌رماو به برسیه‌تی چاوه‌روانی گه‌یشتنی چه‌ك وته‌قه‌مه‌نی بوین كه‌چی له‌جیاتی ئه‌وه هه‌واڵی ئه‌وه‌مان بۆهات كه هاوڕێ ئه‌فسه‌رو سه‌ربازه‌كانمان له لایه‌ن زه‌عیم سدیقی خوێنڕێژه‌وه گیراون زندانیكراون . بۆ چاره‌سه‌ری چاره‌نوسی خۆشمان داوامان لێكرا هه‌ركه‌سه‌و به پێی توانای خۆی چی پێئه‌كرێ بیكات بۆ رزگاركردنی خۆی له گرتن به خۆ حه‌شاردان و ڕاكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار .
من به‌شبه‌حاڵی خۆم له گه‌ڵ چونه ده‌ره‌وه نه‌بوم چونكه دڵنیا بوم كه ده‌سته‌ڵاتدارانی ئه‌وسای پارتی نیازیان خراپه به‌رامبه‌رمان و به‌شمان گرتن و ئازاردان و سوكایه‌تی پێكردن ئه‌بێت (كه واشبو)بۆیه بڕیاری خۆ حه‌شاردان و چاوه‌روانی داهاتومدا و دوای مانگێكیش كاتێ بیستم مه‌ترسی نیه له‌سه‌رم گه‌ڕامه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌م وه‌ك فه‌رمانبه‌ر له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاودێری سلێمانی . ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خۆڕاگری شه‌هید (حسین احمد شه‌شۆیی) كه له گرتنیدا نهێنیه‌كانی رێكخراوه‌كه‌مانی پاراست ئه‌مه له لایه‌ك و له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نیشتمانپه‌روه‌ری به‌رێوه‌به‌رو فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاودێری كه منیان پاراست و پچڕاندنم له كاركردن بۆ ماوه‌ی مانگێك له كاربه‌ده‌ستانی سیخوڕی پارێزگا‌و ئاسایش شارده‌وه.
به هۆی په‌رته‌وازه‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری و گرتنی زوربه‌ی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حزب باری ژیانی خێزانه‌كانیان ئاڵۆز بو و ئه‌و هاورێیانه‌ش كه رویانكرده ده‌ره‌وه‌ی شار نه‌ك هه‌ر له لایه‌ن براده‌رانی پارتیه‌وه یارمه‌تی نه‌دران به‌ڵكو گیران و چه‌ككران و به‌ندكران له به‌ندیخانه‌كه‌ی (خوله شه‌ن) له ماوه‌ت و ئه‌وپه‌ری ئازار‌و سوكایه‌تیان پێئه‌كرا . بۆیه رێكخراوی حزب بریاریدا لیژنه‌یه‌ك له(یادیان به خێر) ێدیق شاوه‌یس و به‌هجه‌تی محامی و وه‌ستا عارفی دارتاش و به‌نده پێكبهێنێ، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی له دانیشتوانی شار بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌و نه‌هامه‌تیه‌ی كه به‌سه‌رئه‌و خێزان و هه‌ڵهاتوانه‌دا هاتبو سوك بكرێت .
لیژنه‌كه ماوه‌یه‌ك درێژه‌ی به كاره‌كانی دا و تا ڕاده‌یه‌ك له كاره‌كانی سه‌ركه‌وتوبو به پێشوازیكردن و یارمه‌تی خه‌ڵكی به ئه‌مه‌كی شاره‌كه كۆمه‌كێكی زۆری خۆراك و پاره‌و جل وبه‌رگی كۆ كرده‌وه ، دواتر له به‌ر هه‌ندێ هۆی پاراستنی هاورێیانی لیژنه‌كه كاره‌كانی ڕاگیرا . پشكی منیش له یارمه‌تی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پاڵتۆیه‌كی گه‌به‌ردینی انگلیزی نوێ بو كه به ١٢ دیناری ئه‌و كاته پێش یه‌ك دوو مانگ دوای چه‌ند ساڵێك چاوه‌روان به حه‌زێكی زۆره‌وه كریبوم له گه‌ڵ٤٠ دیناری ده‌ستكه‌وتی افرازكردنی پارچه زه‌ویه‌ك له كاتێكدا كه خۆم و خێزانم پێویستمان به تاكه دینارێك بو. ئێستاش به‌و ئاواته‌وه‌م بزانم ئه‌و پاڵتۆ گه‌به‌ردینه كه حه‌زی چه‌ند ساڵێكم بو چاره‌نوسی به چی گه‌یشت ، ئایا له شار چوه ده‌ره‌وه و گه‌یشته ده‌ست هاورێ پێشمه‌رگه‌كانم و كام له مه‌سئوله‌كانی ئه‌وكاته به له به‌ركردنی شادبو.له‌و هاورێیانه‌ش كه به‌ته‌واوی ئه‌م ورده‌كاریه ئه‌زانن هاورێ (عبدﷲێۆفی كه‌ریمه) كه تا ئێستاش له ژیاندا ماوه‌و ئاواتی ته‌مه‌ن درێژی بۆ ئه‌خوازم .
له گه‌رمه‌ی ڕۆژه ڕه‌شه‌كانی دوای هه‌شتی شوبات ، به هۆی براده‌رێكمه‌وه زانیم گوایه خزمێكیان كه ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبه له به‌غداده‌وه هاتۆته سلێمانی و له ماڵی باوكی قه‌تیس ماوه‌و نازانی چۆن په‌یوه‌ندی بكات به حزبه‌وه ، هه‌ر ئه‌و ڕۆژه خۆم گه‌یانده ئه‌و ماڵه‌و خۆم پێناساند و خۆی پێناساندم كه هاورێ (محمد كریم فتحﷲ) یه دڵنیامكرده‌وه‌و داوام لێ‌كرد له شوێنی خۆی بێت و به زووترین كات ده‌ربازی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌كه‌ین ، هه‌ر له وێوه رومكرده ماڵی هاورێی شه‌هید (شێخ حسێن به‌رزنجی) له ێابونكه‌ران به نیازی ئه‌وه‌ی به هۆی یه‌كیك له خوشكه‌كانیه‌وه ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ین ، پێش ئه‌وه‌ی خۆم بكه‌م به ماڵه‌كه‌یاندا كه‌ڵه ژنێكی دراوسێیان به سه‌تڵێك ئاوه‌وه هاته ده‌ره‌وه‌و به ڕشتنی ئاوه‌كه‌وه و به جوڵاندنی سه‌ری تێیگه‌یاندم كه نه‌چه‌مه ماڵه‌كه ، منیش بێئه‌وه‌ی خۆم تێكبده‌م ملی رێگامگرت به‌ره‌و شه‌قامی گۆران و چومه ماڵی (حه‌مه‌ی حه‌پسه)- یادی به‌خێر بێت- له‌وێ زانیم كه كه‌سوكاری هاورێ حسین گیراون و ماڵه‌كه‌یان كراوه به كه‌مین بۆ گرتنی هاورێیانی حزب . دواتریش له رێگه‌یه‌كی دیكه‌وه هاورێ حه‌مه‌كریم فتحﷲ ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌كرا .
دوای تێپه‌ڕبونی ماوه‌یه‌ك به سه‌ر به‌رپابونی كوده‌تا شومه‌كه‌ی شوباتداو به‌هۆی ئه‌وگورزه كوشنده‌یه‌ی له حزب وه شێندرابو له گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵوێسته دوژمنانه‌یه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به‌رامبه‌رمان من به‌شبه‌حاڵی خۆم و وه‌ك ئه‌شمزانی ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری حزب تووشی وره نزمی و بێهیوایی بوبوین ، ئا له‌و كاته‌دا هاورێی حزبیم یه‌كه‌م به‌یانی ناوه‌ندی نوێی حزبی دایه ده‌ستم ، ئه‌و ناوه‌نده‌ی دوای له ناوبردنی سكرتێری حزب وكوشتن و گرتنی زوربه‌ی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له ناو جه‌رگه‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌دا هاتۆته‌وه مه‌یدانی تێكۆشان و به‌یانی یه‌كه‌می بڵاوده‌كاته‌وه ، به‌وه‌رگرتنی ئه‌و به‌یانه گۆڕانێكی سه‌یر به سه‌رمدا هات و به وره‌یه‌كی به‌رزترو گه‌رمتر و به‌و بروایه‌ی كه حزبمان نه‌مره‌و كۆسپ نیه رێگه‌ی تێكۆشانمان لێبگرێت به‌یانه‌كه‌م ماچكردو رومكرده هاورێكه‌م و وتم باشه یه‌ك دانه به‌یان چی لێبكه‌ین ، هاورێكه‌م وتی ده‌بێت چه‌ند ئه‌توانی وێنه‌ی له‌به‌ر كۆپی بكه‌یته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زۆر به فراوانی بڵاوی بكه‌ینه‌وه چونكه ته‌نها ٣ دانه‌مان به ده‌ست گه‌یشتوه . ئه‌و كاته‌ش توانای كۆپیكردن ئه‌وه بو كه به به‌كارهێنانی كاغه‌زی ته‌نك (كاغه‌زی أرز) و كاربون هه‌رجاره‌ی ژماره‌یه‌ك بنوسرێته‌وه ، كاغه‌زی ته‌نك و كاربۆنیش به ده‌گمه‌ند ده‌ست ئه‌كه‌وت و قه‌ده‌غه‌كرابو له لایه‌ن ڕژێمه‌وه . بۆیه له ئێواره‌یه‌كی دره‌نگدا په‌نامبرده به‌ر یادی به‌خێر (رۆوف معروف) خاوه‌نی كتێبخانه‌ی گه‌لاوێژ و به‌دزیه‌وه داواكه‌م پێوت ، كاك رۆوف حه‌په‌ساو ڕه‌نگی تێكچوو به ده‌م خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه‌یه‌كه‌وه به ئیشاره‌ت و چرپه وتی بڕۆودره‌نگانێك وه‌ره‌وه ، منیش هه‌ر له‌و ده‌وروبه‌ره خۆم خافڵاندو كه كتێبخانه‌كه چۆڵبو خۆمكرد به دوكانداو به پڕتاوله زه‌رفێكدا به‌ندێك كاغه‌زی ارزو كارتۆنێك كاربۆنی دایه ده‌ستم و پاره‌كه‌شی وه‌رنه‌گرت ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه داوای لێكردم له هیچ شوێنێك ناوی نه‌به‌م .
ئه‌و شه‌وه‌و شه‌وی داهاتوش توانیم ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و به‌یانه كۆپی بكه‌م و كردمه چه‌ند به‌شێك و هه‌ر به‌شه‌م خسته ناو زه‌رفێكی ئه‌و كاته كه له كاغه‌زی به‌رگی چیمه‌نتۆ دروست ئه‌كران و یه‌كێكم له‌و زه‌رفانه گرت به‌ده‌سته‌وه بیبه‌م بۆ هاورێیه‌ك له كانێسكان و به شه‌قامی گۆران‌دا هاتمه خواره‌وه به‌ره‌و به‌رده‌ركی سه‌را و كه گه‌یشتمه نزیك ئه‌رزوحاڵچیه‌كان دیم ئامر انزباتو كۆمه‌ڵێك سه‌رباز له فلكه‌كه وه‌ستاون ، له پڕ یه‌كێكیان هاواریكرد بوه‌سته ، من خۆم گێلكرد كه گوایه له‌گه‌ڵ منیان نیه بۆیه له سه‌ر رۆیشتنی خۆم به‌رده‌وام بوم و دیم یه‌كێك له سه‌ربازه‌كان به ڕاكردن به‌ره‌و روم هات ، ناچار وه‌ستام و هه‌ردوو ده‌ستم به‌رزكرده‌وه و وتم به ڕێز ببوره نه‌مزانی له گه‌ڵ منتانه چونكه من هیچ له خۆمدا شكنابه‌م و فه‌رمانبه‌رێكی حكومه‌تیم ، سه‌ربازه‌كه دوای ئه‌وه‌ی به داره‌كه‌ی ده‌ستی زرمه‌ی له پشتم هه‌ستان كه‌وته پشكنینی گیرفان‌و ناوباخه‌ڵم بێ ئه‌وه‌ی بڵێ ئه‌و زه‌رفه‌ی ده‌ستت چی تێدایه و كاتێكیش كه رویكرده ئامره‌كه‌ی به ئیشاره‌تێك پێی وت با بروات و ئه‌مجاره‌ش دارێكی دیكه‌ی سره‌وانده سمتم و جوێنێكی دا‌و وتی برۆ و جارێكی دیكه سه‌رپێچی نه‌كه‌ی ، منیش له خۆشی‌دا نه‌هه‌ستم به ئازاری داره‌كه‌ی ده‌ستی ئه‌كردو نه گوێشم دایه جنێوه‌كه‌ی و ته‌نها هه‌وڵم ئه‌وه بو له‌و شوێنه دور كه‌ومه‌وه .
به‌و شێوه‌یه‌و له‌و بارودۆخه‌دا تا ١٨ ی تشرینی هه‌مان ساڵ له كاری حزبیدا له سلێمانی به‌شداریمكرد و دواجار گوێزرامه‌وه بۆ ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی خوار كفری و له‌وێش له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی گه‌یشتنم هاورێیه‌ك به وشه‌ی نهێنیه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم ، به‌و په‌یوه‌ندیه‌ش زیاتر‌و زیاتر وره‌م به‌رز بوه‌وه‌و بروام به هێزتر بو كه وه‌ك هاورێی شه‌هید فه‌هد وتویه‌تی شیوعیه‌ت له مردن به‌هێزتره‌و له داری قه‌ناره‌ش به‌رزتره .
عباس رۆسته‌م