کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


غور بەت

Monday, 17/12/2012, 12:00








لە گەڵ سۆزم بۆ گۆرانی بیژ کاک خالید ڕەشید و نوسەری دەقی هۆنراوەی غوربەت

بێ ڕەنگ و بۆیە
تاراوگەی غوربەت
پڕە لە داخ و
هەناسەیی سارد
کە من ڕۆحەکەم
لە کوردستانە
بۆچیمە سەرمای
تاراوگەی هاودەرد
بێ یارو بێ کەس
بەتەنیا هەردەم
دوور لە چاوانی
شۆخی چیای زەڵم
بووم بە بایە قوش
دونیای تەنیایی
هەردەم کۆچبەرو
دوور لە چاوی شەم
چونکە لە خاکە
خۆشی نەماو
چینێک بێ ماف و
هەردەم فەوتاوە
نایەکسانیە
باڵی کێشاوە
مەلی چارەنوس
باڵی سوتاوە

نارێکی ژیان
ژینی فەوتاندم
دەستی نەبوونی
دەری پەڕانم
کوا خواست و حەزی
دڵی میوانم
کوا هەست و سۆزی
گۆڵی شەونم
بی نازو بێ کەس
بێ دۆست و هاوڕێ
لە ماڵ خاک
مەحروم
بووم بە لانەی خەم

ناڵەی هاوارم
بەسەر زارییە
تاسەی شەوێکی
کوردەوارییە
ڕوومەت چەمێکە
دوور لە کانی و ئاو
وێنەی ماسیەک
لە ئاو دابڕاو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە