کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ناسنامه‌ی خاپووره‌ وڵاتێکی به‌جێماو

Tuesday, 21/04/2009, 12:00

1737 بینراوە









(1)
له‌م وڵاته‌ی من...
شه‌ره‌ف وه‌ک نووکی قه‌ڵه‌م تاشراوه‌
به‌ ڕه‌نگی سوور نیگاری کێشراوه‌
به‌ کچێنی نێونووسکراوه‌
ئه‌وه‌ی نه‌یبێ
یان نه‌یمابێ
بێ پرس و بێ ترس
ده‌سبه‌جێ کوژراوه‌

(2)
له‌م وڵاته‌ی من...
شه‌ره‌ف له‌بێژنگدراوه‌
به‌ دووسێ دڵۆپه‌ خوێن ناسراوه‌
ده‌کرێته‌ به‌یداخی ده‌ستی زاوا
ئه‌گه‌ر بووک پێشکه‌شی نه‌کا
ژیانی خۆی له‌ده‌سداوه‌

(3)
له‌م وڵاته‌ی من...
شه‌ره‌ف که‌سایه‌تی نییه‌
جه‌سته‌یه‌...
جه‌سته‌ که‌ره‌سی ڕڤه‌ن نییه‌
عه‌وره‌یه...‌
عه‌وره‌ چییه‌
پاشماوه‌ی ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بییه‌

(4)
له‌م وڵاته‌ی من...
تاک پیرۆزتره‌ له‌ گه‌ل
سه‌رۆک گه‌ورتره‌ له‌ نیشتمان
هه‌موو شتێ بۆ ده‌سه‌ڵات و مانه‌وه‌
خێڵ و هۆز و تیره‌ و پارت
ئه‌مانه‌ن شکۆمه‌ندیی نه‌ته‌وه‌

(5)
له‌م‌ وڵاته‌ی من...
چوار که‌سایه‌تی هه‌ن
مه‌نگێکی قه‌له‌نده‌ری ده‌به‌نگ
ناپاکێکی بێڕه‌نگ و ناهۆشمه‌ند
هۆشمه‌ندێکی مامه‌خه‌مه‌ی بێده‌نگ
چواره‌میان به‌ڕێوه‌یه‌ تووڕه‌ و مه‌نگ

(6)
له‌م وڵاته‌ی من...
جوانی خه‌ونی شاعیرانه‌
ڕاستی خه‌ونی شاعیرانه‌
ماف خه‌ونی شاعیرانه‌
ئازادی خه‌ونی شاعیرانه‌
خۆشه‌ویستی خه‌ونی شاعیرانه‌
کاره‌بای به‌ته‌وژم خه‌ونی شاعیرانه‌
ئاوی سازگار خه‌ونی شاعیرانه‌
ڕێگاوبانی بێتاسه‌ خه‌ونی شاعیرانه‌
شه‌مه‌نده‌فه‌ر خه‌ونی شاعیرانه‌
تاکوو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ
ئه‌مه‌یان شاخه‌ونی شاعیرانه‌

(7)
له‌م وڵاته‌ی من سه‌را دیوه‌خانه‌
ماڵی پاشا ئه‌شکه‌وتی چه‌ته‌کانه‌
هه‌رچی ماڵ و سامانه‌
له‌سه‌ر زه‌مین
له‌ژێر زه‌مین
زێڕ و زێڕی ڕه‌ش
مه‌رجان و گه‌وهه‌ر و زیو
جگه‌ له‌ ده‌ستوور و قانوون
ئه‌سپی ڕه‌سه‌ن و کشتوکاڵ
بۆ ده‌سته‌ی به‌رپرسان
بوونه‌ته‌ کاڵا و کوتاڵ



(8)
له‌م وڵاته‌ی من...
کاتژمێر خۆرئاوابوونه‌
چرکه‌ مانگێکی گیراوه‌
زه‌نگ خه‌واڵووه‌
ڕابوون پێوستی به‌ لافاوه‌
ڕاپه‌ڕین به‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌

(9)
له‌م وڵاته‌ی من...
شه‌هید به‌ ژماره‌ی ئه‌ستێره‌یه‌
قوربانی به‌ گۆتره‌یه‌
ئه‌سرین جۆباره‌
هاوار بێ ده‌نگه
هه‌ناسه‌ی دایکان په‌ژاره‌یه‌

(10)
له‌م وڵاته‌ی من...
ترس خوایه‌
به‌هه‌شت خه‌ونه‌
دۆزه‌خ سزایه‌
ئه‌وه‌ی بڵێ به‌ڵێ
ده‌رگای واڵایه‌
خاوه‌نی نه‌خێریش
کۆسپ و به‌ڵایه‌




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)