کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا ئەوە رەواى حەقە وەزارەتێك دەرەقەتى فەرمانبەرێكى ساختەكار نایەت.....

Sunday, 19/09/2010, 12:00


ماوەیەك لەمەو بەر لە بانقى رافدین لقى نەورۆز , كە ئێستا یەكێكە لەو دووبانقەى كە چەكى لێ دابەش دەكرێ بۆ پاسەپۆرت .دزیك لە یەكێك لە كارمەندەكانى ئەو بانقە ئاشكرابووە كە لەلایەن فەراشێكى ئەو بانقە كە ئافرەتە ئەنجام دراوە كە هەستاوە بە بەكارهێنانى مۆرى بەڕێوەبەرى بانكەكە كە ناوى(هاژە جلال)ە .
باسەكە لێرە لەسەر ئەوەیە كە كاتێ ئەو دزیە ئاشكرا دەبێت پاش دەست بەكاربوونى لێژنەى لێكۆلینەوە كە 2 هەفتەیە گوایا دەستیان بەكاركردوە نەیان توانیەوە ئیجرائات بەرامبەر بەو ئافرەتە بكەن لەگەڵ ئەوەى كە ئیعترافى كردووە گوایا.
ئەم هەواڵە لە ناو چینى فەرمانبەرانى بانكەكان بڵاو بووە وە كەوا لێژنەیەك هەیە بۆ ئەو مەسەلەیە بەڵام وەك فەرمانبەر پرسیارێك لامان دروست بووە و نیگەرانى كردووین ئایا چ دلێكیان بە و وەزارەت و وەزیرە خۆش بێت كە ناتوانێ بەرامبەر كارەساتێكى ئاوا كە بووەتە ئەوەى كە هیوامان لاواز بكات هەرچەندە هەركەسەو بۆ ویژدانى خۆى كاردەكات بەڵام هەڵوێست وەرنەگرتن بەرامبەر بەو ساختەكاریە خۆى لەخۆیدا پرسیارگەلیك دروست دەكات كە دەبێت لایەنى پەیوەندى دار وەلامی خۆیان هەبێت .....



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە