کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


(ئەوان هاتن بمان كوژن ؟!!)

Thursday, 03/11/2011, 12:00




ئەوان هاتن وەك ڕابردوو
هەروەكو تاڵانچیەكانی
سوڵتانەكان،
هاتن وڵاتێك نغرۆكەن
دەرفەتێك نەهێڵن بۆژیان،
ئەوان هاتن
كانی بناری چیاكان بخنكێنن
ئەوان هاتن داربەڕووەكان
لە ناودۆزەخی ناخیاندا
بە یەك جاری بسوتێنن،
هاتن لوتكەی چیای سەركەش
سەر و بن كەن ،
هاتن هەڵۆی ئازادیخواز
دیلی قەفەسی دوژمن كەن،
ئەوان هاتن
ناسنامەمان بسوتێنن
بمان كوژن ،
ناڕە وایە وەك فریشتە پێناسەی كەن
جەلادی بكوژی دوژمن ،
ئاخر بەكام یاساورێسا
بەویژدانی كێ ڕەوایە ؟
گوڵ بارانی
لە شكری جەلاد بكرێ و
بڵێن فەرمو دەرگای وڵات
بەرووی ئێوە دا وا ڵایە،
ئەگەر یاسای سروشت وابێ
قەدوباڵای خونچە گوڵێ
بەدڕك ڕوو پۆشكرابێ،
دڵنیابن نیشتمان ونەتەوەیەك
بێ هێزی پاراستن نابێ،
هەربۆ پاراستنی وڵات
كچ و كوڕانی كوردستان
تفنگی بەرگری ڕەوا
دەكەنەشان ،
ئەو ڕۆژانەی
كە لەشكری جەلاد هاتن
لاوە ئازادیخوازەكان
چیاكان و
قەڵەمڕەوی میریان پاراست
لە هێرشی داگیركاری
سوپای سوڵتان،
لێ مخابن میری وڵات
پەیامێكی دڵ نەوایی دا
بە فەرمانڕەوای گورگەكان،
داگیركەری پێناسەكرد
بەقوربانی !
پاراستنی خاك و وڵات
ناوی برا بوو بەتاوان ؟!
ئەدی ئێستا بۆ بێدەنگن
میرو وەزیر؟
خۆ دەبینن سوڵتانی شەڕ
لە بەرداشی تاوانیدا
وا هەپرون هەپرونی دەكات
رۆحی مناڵ ولاو وپیر،
خۆدەبینن
هێزە وڵاتپارێزەكان
بەكۆمەڵ شەهید دەكرێن
بە بۆمبی یاساخ لە جیهان
خۆدەبینن چۆن شێواوە ،
چۆن لەت وپەت وسوتاوە
تەرمی هەڵۆو تەوارەكان ؟
خۆدزانن ئەوە خوێنی گەشی كێیە
سوری كردووە
دەم وكەڵبەی گورگە بۆرە دڕندەكان؟!!
دەی ئێستا بەویژدانەوە
بڕیاربدەن
كێ ستەمی لێكراوە
كێیە بووە بە قوربانی ؟
كێیە ستەمكاری مەزن
كێیە تاوانباری جەنگ و
دیكتاتۆرێكی جیهانی ؟!!
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە