مەلا بەختیار دەڵێت :یەكێتى حیزبێكى تیرۆرست بووە و كارى تیرۆرستى كردووە
Saturday, 18/04/2009, 12:00
لە ئەنجامى ئەو بەرەوپێش چوون و چاوكرانەوەیەى كە خەڵكى كوردستان پێى گەشتوە ,لەئەنجامى ئەو پێشەلكاریانەى مافى مرۆڤ و دزى و گەندەڵى و خیانەت و كارە مافیایانەى كە حیزبەكەى مەلا و حیزبەكەى فازیل میرانى پێى هەستاون خەڵكى كوردستان واى لێهاتووە كە ئاواتە خوازى كۆتای هاتنى دەستەڵاتى مەلا و حیزبەكەى و فازیل و حیزبەكەی بێت,هەر ئەمەش وا دەكات لە مەلا بەختیار و فازیل میرانى كە هێرشى ناڕەوا بكەنە سەر جەوهەر نامیق سالم و نەشیروان موستەفا ,چونكە باش ئەزانن ئەگەر نەوشیروان موستەفا و جەوهەرنامیق ببنە پشتوپەناى خەڵكى ناڕازى كوردستان ئەوا ئەتوانن لەگۆڕتان بنێن و میللەت تف و نەفرەتان لە دووتان بنیرێت ,هەر ئەمەش وادەكات هێرش بكرێتە سەر ئەو دوو كەسایەتیە,ئەوەتانێ فازیل میرانى نۆكەرو بەكرێگیراوى بنەماڵە هێرش دەكاتە جەوهەر نامیق سالم و هەڕەشەى ئەوەى لێدەكات كەگوایە بەڵگە و فایلى لەسەر بڵاو ئەكاتەوە.مەلا بەختیاریش لە سایتى چاودێردا لە زمانى ئەندامێكى سەركردایەتى یەكێتیەوە لە نوسینێكدا بە ناونیشانى (ئەگەر مەكتەبى سیاسى یەكێتى وەكو مجلیس قیادە الپورە بیت ,كەواتا نەوشیروان مستەفاش وەكو عیزەت دوورى بووە) هێرش دەكاتە سەر نەوسیروان مستەفا,من دڵنیام ئەو قسەو باسە هیچ ئەندام سەركردیەتیەكى یەكێتى نەیكردووە بەڵكو ئەوە قسەى مەكتەب سیاسى جەلالیەكانە و لەناو ئەوانیشدا خودى مەلا بەختیار.
سەبارەت بەو وەڵام دانەوەیە مەلا بەختیار و سایتەكەى بۆ چاو پێكەوتنەكەى نەوشیروان مستەفا لە ڕۆژنامەى سەرق ئەوسەت,من نامەوێت قسەلەسەر هەموو بڕگەكانى ئەو ڕوونكردنەوەیە بكەم چونكە ئەوە كاتێكى زۆرى ئەوێت,هەروەها ناشمەوێت خوێندنەوەیەكى سایكۆلۆژیانە بكەم بۆ خاوەنى ئەو نوسینەكە كە ئەگەرەكانى گۆڕانكارى و دەرەنجامەكانى تا چ ڕادەیەك كارى كردووەتە سەر تێكچوونى بارى دەرووونى ئەو كەسەى كە هەستاوە بە ئامادەكردنى وەها بابەتتێك چونكە ئەگەر سەیرى نوسینەكە بكەین تێدەگەین نووسەر ئەوەندە ترسى لە ئایندەى خۆى هەیە كە هەموو ڕابردووى خۆى ناشیرین كردووە ,ئەمەش كوتومت لەو بارى دەروونیە خراپە دەچێت كە سەرانى تاونبارانى بەعس لە دادگا توشیان بووە.هەروەها دەمەوێت هەڵوێستە لەسەر یەك ووشە بكەم ئەویش بەكار هێنانى" ووشەى تیرۆرە" لەم بڕگەیەى خوارەوەدا
بهڵام ئهبوایه نهوشیروان بیزانیایه كهوا شوبهاندنی مهكتهبی سیاسی یهكێتی به مجلس قیاده الپوره، خۆیشی ئهگرێتهوه. خۆی زیاتر له(30)ساڵ ئهندامی مهكتهبی سیاسیو جێگری سكرتێری گشتی بووه. ئهوپهڕی دهسهڵاتیشی له شهڕ، رێكهوتنهكان، كۆبوونهوه لهگهڵ حكومهتهكان، مفاوهزاتهكان، پیلانهكان، شهڕی ناوخۆ، تیرۆرهكان......تاد ههبووه.
ئەو نوسینە ماڵە لەسەر مەلا بەختیار و پێویستە ئەو مەسئولیتى مێژووى ئەو ڕوونكردنەوەیە بگرێتە ئەستۆ چونكە بە پێى ئەو ڕوونكردنەوەیە دەتوانین بڵێن خەباتى 33 ساڵەى یەكێتى یەكسانە بە تیرۆرو تیرۆرستى ,بۆیە لێرەوە حەقوایە هەموومان لە مەلا بەختیار بپرسین كە ئەو كارو كردوە تیرۆرستیانەمان بۆ دەربخات و ئاشكراى بكات كە یەكێتى لەماوەى 33 ساڵ تەمەنیدا ئەنجامیداوە؟ چۆن ئەنجامدراون؟ كێ فرمانى كردووە بە ئەنجامدانى؟چۆن بە ئەنجام گەیەنراوە ؟ كێبوون قوربانیەكانى ئەو تیرۆرە؟
بۆیە پێویستە هەموومان وەمان لەلا ڕوون بێت كە ئەگەر سبەى یەكێتى خریە لیستى حیزبە تیرۆرستەكانى جیهانەوە ئەوا تاوانەكە لە ئەستۆى مەلا بەختیارو سایتى چاودێردایە نەك پیلانى دەرەكى و دەستى دوژمنانى دەرەوە و ناوخۆ وەك ئەوەى خۆتان زمانتان پێى فێربووە چونكە ئەوەتانێ بە ئاشكرا خۆیان ئیعتراف لەسەر خۆیان ئەكەن.
لینكى وەڵامدانەوەى مەلا بەختیار لە سایتى چاودێر
http://www.cawder.org/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=11952
هەڵەبجەىشەهید
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست