کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


تاریق عەزیز پێش بەربونى گورزێكى دا لەپارتى ..

Tuesday, 03/03/2009, 12:00

1453 بینراوە


هەرچەندە بنەماڵە خائینەكەى بارزانى و پارتیە شەق و شڕەكەى بارزانى و قوتابیانى قوتابخانەكەى بارزانى تۆزقاڵێك حەیایان نیە , ئەگەر حەیایان بوایە كە تاریق عەزیز ووتى ((ئێًمە بۆ دژى كوردین , ئەگەر ئێمە دژى كورد بوینایە لە 31ى ئابدا هەولێرمان بۆ پارتى نەئەگرتەوە)) هەر هەموویان وازیان لەو حیزبە خیانەتكارە دەهێنا و تفیان دەكردە ڕێبازە خیانەتكارەكەى مەسعودو ئیدریس و نێچیرو مەلا مستەفا , ئەم قسەیە بەڵگەیەكى مێژووییە بۆ ئەوانەى كە تائێستا نوقمى زەلكاوى خۆ خەلەَتاندن بوون , ئەم قسەیە یەكێكە لەو قسانەى كە دەكرێت هەموومان تف بكەینە ناوچەوانى بكەرانى خیانەتى 31ى ئاب , دوێنێ لە كاتى دادگایى كردنى كردنى سەرانى ڕژێمى بەعس لە سەر ئەنفال كردنى بارزانیەكان تاریق عەزیز ئەم قسەیەى كرد , هەرچەندە دادوەرەكە لەبەر ئەوەى ئەویش مەیلى هەیە بۆ ڕێبازەكەى خائین مەلا و مەسعودبارزانى لێى توڕە بوو كە ئەوە ئیشى ئەوان نیە بەڵام تاریق عەزیز وەكو دوا قسەى خۆى گورزى خۆى لە پارتى وەشاند , كەناڵەكانیش بڵاویان كردوە و هەمووشمان گوێمان لێ بوو چونكە ئەوان لەو بڕوایەدا نەبوون كە تاریق عەزیز شتى وابڵێ , بەڵام ووتى , بەڵام پارتى و بنەماڵەى بارزانى ئەمە یەكەم خیانەت و دوا خیانەتیشیان نابێت بۆیە حەیا و ئابڕوو چون لاى ئەم حیزبە و ئەم بنەماڵەیە بونى نیە , ئەگەر بونى هەبوایە ئەو بەرە بەیانیەى خەڵكى هەولێر بە گرمەى دەبابەكانى ڕژێم خەبەریان بوەوە و ئەو خیانەتە ئەوەندەى تر مێژووى بنەماڵەى ڕەش و ڕیسوا كردوازیان بهێنایە , بەڵام بە داخەوە هەیە تائێستا ئەمە بە سەروەریەك بۆ بنەماڵە خائینەكەى بارزانى دەزانن , وەكو چۆن بە قودرەتى قادر ئاشبەتاڵ بوو بە هەرەس ئاواش 31ى ئاب بوو بە سەروەرى و ڕزگار كردنى شارى هەولێر , ئەمە دەگمەنە لە هەموو مێژووى مرۆڤایەتیدا خیانەت بە سەروەرى حساب بكرێ , پارتى وا دەزانێ ئیتر كە بە بڕبارى ئەوان و یەكێتى 31ى ئاب و خیانەتەكانى تر لە بیر خەڵك برانەوە ئیتر میّژوو لە بیرى ئەچێتەوە بەڵام نازانن مێژوو هیچ شتێك لە بیر ناكات , ئەگەر ئەم نەوەیەش ئەوەى بیر بچێت و فەرامۆشى بكات ئەوا لە لاپەڕەكانى مێژوودا هەر دەمێنێ.


(دەنگدراوە: 0)