به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه، بانگه‌وازی دووه‌م بۆ خه‌ڵکی کوردستانی باشوور
Saturday, 11/04/2009, 12:00
پیش چه‌ند مانگێک بانگه‌وازێکم له‌ڕێگای کوردستانپۆسته‌وه ئاراسته‌ی چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی ناسراو کرد، له‌وانه وه‌ک رێزدار نه‌وشیروان مسته‌فا، جه‌وهه‌رنامیق، دکتۆر فایه‌ق گولپی و زۆر که‌سی تر ئه‌وانی تر‌و ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستانی باشووری خه‌واڵوو کردبوو. لێم ببورن ده‌زانم کهسهرکردایهتێ مافیا و بێ مۆراڵهکهی ههردووبنهمالهی بارزانی و تاله‌بانی و داوێنپیس و علوج و مهسینهههڵگرهکانی ده‌وروبه‌ریان ئێوه‌یان سارد و خه‌واڵوو کردووه له ووڵاتپاریزی وکوردایه‌تی، مۆراڵیان ته‌واو تهپاندوون.
ئێستاش به‌هۆی به‌رده‌وامی بێزاری جه‌ماوه‌رو ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌کانی ئه‌م دوایییه‌ی عێراق و ههڵبژاردنهسهرکهوتۆکهی پارتی DTPی براکورده‌کانمان له‌باکوری کوردستان وه‌ك نموونه بۆ کوردستانی باشوور. ئه‌وا خۆشبهختانهکاک نه‌وشیروان مستهفاو دکتۆر فایه‌ق گوڵپی (پچدك) و چه‌ند لیستی سیاسی تر خۆیان ئاشکراکرد، بۆبهجیهێنانی ئهرکهنیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان له‌م قۆناغه‌دا له‌به‌رامبه‌ر دووبنه‌ماڵه‌ی مافیای بارزانی وتاله‌بانی به‌کرێگیراوی ده‌زگا ئیستخباراتێکانی ناوچه‌که که زیاتر له نیو سه‌ده‌یه به‌ناوی و کوردایه‌تی به ئێمه‌ی ده‌فرۆشنه‌وه. لافاوی خوێنی شه‌هیده‌کان مانیان کردۆته ڤیلا له‌ناوه‌وه‌ی ووڵات، و له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتیش له‌ڕێگه‌ی ده‌ڵاڵ و ماستاوچی و که‌سوکاره‌کانی خۆیانه‌وه دووباره ههرخوێنی شههیدهکانمانیان کردۆته ڤیلاو بلۆکهدۆلار بۆ خۆیان له ووڵاتانی ئه‌وروپا و بانکه‌کانی
بڕیاری لیستی داخراویش له‌لایه‌ن پهرلهمانهحیزبی و بنهماڵهییهکهش به‌سه‌رۆکایه‌تی عه‌دنان ره‌به‌ن، ته‌نها ئامانجیان بۆ به‌رده‌وامبوونی ده‌سه‌ڵاتی 50 یه به واته (فیفتی فیفتێ که‌ی جارانه له ساڵه‌های ساڵه خه‌ڵکی کورد به‌ده‌ستێوه ده‌ناڵێنێ).
ئه‌وه‌ی شایانی باسیشه ئێستا له ده‌ره‌وه (ئه‌وروپا و ئه‌مریکا) هیچ که‌س و ولایه‌نێکی ره‌سمی گوی له نوینه‌ره‌کانیان درۆ و ده‌له‌سه‌کانی به‌ناو دیموکراسی مه‌سعود و جه‌لال ڕاناگرن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا ته‌واوی زانیاریان هه‌یه له سه‌ر دزیی و گه‌نده‌ڵی و دیموکراسی ساخته‌که‌یان پارهدزراوهکانیان که له بودجه و سه‌روه‌تی نیشتیمانی خه‌ڵکی کورد دزیویانه، ئاگاداری بیزاری ئیوه‌ن له‌ده‌ستیان.
که له داهاتوودا هه‌موویتان له‌سایتی کوردستانپۆستی خۆشه‌ویسته‌وه به‌به‌ڵگه‌وه ده‌یخه‌ینه به‌ر ده‌م.
هه‌موولایه‌کتان ده‌زانن که ئه‌م دوو بنهماڵهخائین وچاوچنۆکه هه‌تا له‌شاخ بوون هیچیان نه‌بوو و به‌ڵکوو نانه‌ڕه‌قه‌که‌ی ئێوه‌شیان ده‌خوارد.
1. بۆیه‌ش ده‌ڵێم شه‌رمییان لێ مه‌که‌ن و نه‌ترسن له‌م بێ شه‌رمانه. ئه‌وه‌یش که به‌ناوی معاش و عه‌رزه‌وه یا هه‌رشتێکی تر داویانه پێتان هی خۆتان و باب و باپیرانتان و خاکه پیرۆزه‌که‌ی کوردستانی خۆتانه، نه‌ك هی ئه‌و دووحیزبه چه‌ته‌یه. که‌سیش هه‌قی ئه‌وه‌ی نییه منه‌تتان به‌سه‌ردابکات. نه‌ده‌توانن هه‌موو عه‌رزی کوردستان بۆ خۆیان قووت دهن ، نه‌ده‌شتوانن هه‌موو میلله‌تی کورد له‌باشوور بێ معاش و بێکار و تهقاعد بکه‌ن. چونکه له ڕێگه‌ی ده‌نگدانی ئیوه‌وه به لیستهسهربهخۆکان لهشارهوانێکان و په‌رله‌مان ئه‌م ڕێگه‌یان لێده‌گیرێ و ناتوانن هیچ بکه‌ن.
جا تکایه ئازایانه قۆڵی لێ هه‌ڵماڵن و خۆ ئێوه که‌مترنین له‌عه‌ره‌به‌کان و بینیتان له‌هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکانی خۆیان چیان کرد به‌دزه و مافیاکانی ناوخۆیان؟ ده‌نگ بده‌ن به لیسته سه‌ربه‌خۆکانی خۆتان ، نه‌ك به مافیا و چه‌ته‌کانی وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی که به‌ڕووکه‌ش به‌ناوی پ‌د‌ک وینک کڵاو ده‌نێنه سه‌رتان.
ئیستاش کاتی ئه‌وه هاتووه که دکتۆر که‌مال میراوده‌لی ، کاک جه‌وهه‌ر نامق ، پرۆفیسۆر دلاوهرعهللئهدین، نه‌به‌زگۆران و سه‌باح عه‌لی قاره‌مان، دکتۆر جهزاجهنگیانی و دکتۆر جه‌بار قادر و هه‌موو نووسه‌رانی کوردستان پۆست بکه‌ونه‌خۆ و ده‌ستی یارمه‌تی و هاوکاری بۆ ئه‌م لیستهسهربۆخۆیانهراکێشن به‌عه‌مه‌لی. نه‌ک هه‌ر شتمان بۆ بنووسن له کوردستان پۆست و هاوووڵاتی و ڕۆژنامه‌کانی تر. چونکه ئهمهباشترین فرسه‌تی مێژووییه بۆ ڕزگاربوونی گه‌له‌که‌مان له‌ده‌ست مافیای بنه‌ماڵه‌یی وحوکمی خۆپه‌رستی خێله‌کی.
3. ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو کوردێکی به شه‌ره‌فی ده‌ره‌وه و (ئه‌وروپا و ئه‌مریکاو هه‌رشوێنێکی تری ئه‌م جیهانه) ناوه‌وه‌ی کوردستانه که هه‌رکه‌س له‌لایه‌ن خۆیه‌وه و که‌سوکار و خزم و دۆست و خۆشه‌ویسته‌کانی له‌کوردستان ئاگادارکاته‌وه که جارێکی تر ده‌نگ نه‌ده‌نه‌وه به دزه‌کانی بنه‌ماڵه و حیزب، ده‌رسێکی مێژووییان پێ بده‌ن له‌ڕێگای سندوقه‌کانی ده‌نگ دانه‌وه.
4. که‌سانی ته‌کنۆکراتی ده‌ره‌وی ووڵاتیش دوابه‌دوای ئه‌وه خۆ کۆکه‌نه‌وه به‌ره‌و کوردستان بۆ خزمه‌تی میلله‌ته‌که‌یان، که ئاماده‌ی هه‌مووشتێکن بۆ خزمه‌تی گه‌له‌که‌یان، ئه‌گه‌ر لیسته سه‌ربه‌خۆ براوه‌کان داوایان لێ بکه‌ن.
لیستهسهربۆخۆکانیش پێویسته له گه‌ره‌کی شاره‌کان و قه‌زا و ناحیه و گونده‌کان بگه‌ڕین به‌دوای که‌سانی پیاو چاک و دڵسۆز که تاراده‌یه‌ک جێ ی ڕێز‌و متمانه‌ی جه‌ماوه‌رن.
5. باچاودێری هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌لایه‌ن کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی به‌غدا و چاودێری نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه بن باشتره، وه‌ك له چاودێره مزهوهرهکانی هه‌ردوو حیزبی ڕسوا. له هه‌ر سندوقێکی ده‌نگدان با که‌سێکی لیستهسهربهخۆکان هه‌بێت، چونکه له بیرمه ببرادهرێکم له یه‌کێک له‌و دووحیزبه ووتی له‌هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 2005 شه‌وێک تا به‌یانی نه‌نووستین به‌قه‌واره‌ی گه‌وره‌یی و دانیشتوانی وه‌ک شارۆچکه‌یه‌کی که‌لار وه‌رقه‌ی هه‌ڵبژاردنی مزهوهرمان پڕکرده‌وه له سهرکردایهتیوه پێیان کردین.
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی کوردستانی خاوه‌ن ڕاپه‌ڕین ، چیدی قه‌بووڵی مه‌که‌ن که ئه‌م دووحیزبی بنه‌ماڵه‌یه وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یان پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان جارێکی تر به درۆ زله‌کانیان هه‌ڵتان خهڵهتیننهوه. ئه‌مانه ڕاسته که ژماره‌ی سفری دۆلار و سه‌رمایه‌کانیان زۆره، به‌ڵام ئه‌م سهرمایهتا سه‌ر بۆیان نامێنێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌سه‌کانی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه و حیزبه که به‌هیج شێوه‌یه‌ک نه‌یان ماوه سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه (واته قه‌در و قیمه‌تیان له‌نێو میلله‌تی خۆیاندا نه‌ماوه و رسوابوون) سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له دوای مردنیش ده‌مێنی بۆ که‌سانی دڵسۆزی خاک و نه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌تا ماوه‌یه که ژماره‌ی سفری سه‌رمایه دۆلاره‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌و حیزب کهوتۆتهخهتهرهوه، بۆیه‌ش خو دی مه‌سعوود بارزانی دوای سه‌فه‌ره‌که‌ی ووڵاتانی که‌نداو به په‌له ڕۆیشت به‌ره‌و ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا ، تائێستا گۆلدن براون ئاماده نییه، پێشوازی له مافیای کوردی وه‌ک مه‌سعوود بارزانی بکات، چونکه ئه‌وانیش ئیستا وه‌ک ئێوه ده‌یانناسن و ئیشیان پێیان نه‌ماوه.
حکومه‌تی ئه‌مریکا و عێراقیش داوایان له بانکه‌کانی ووڵاته ئه‌وروپێکان کردووه، که ده‌بێ هه‌موو سه‌رمایه و پاره‌ی بهرپرسهعیراقێکان به‌سه‌رانی هه‌ردوو حیزبهکوردێکهشهوه ئاشکرا بکرێن و بگه‌ڕیندرێنه‌وه بۆ گه‌ل.
جا ئه‌ی لاوان و کچان ، ژن و پیاوه به‌شه‌ره‌فه‌کانی کورد له کوردستانی باشوور کاتی ئه‌وه هاتووه که له‌ڕیگای سندوقه‌کانی ده‌نگدانی ئه‌م جاره‌وه. مه‌دالیای شه‌ره‌ف بکه‌ن به‌سنگی خۆتان دا له‌ڕیگای ئهوسندوقانهوه. نه‌ک مه‌دالیای بێشه‌ره‌فی و سووکایه‌تی وه‌ک کاسه‌لێس و مهسینهههڵگرهکانی تا ئیستای هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاله‌بانی.
ئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌م دوو بنه‌ماڵه و حیزبه بدات، له پاشه‌ڕۆژدا نابێت گله‌یی له خۆی و چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌که‌ی بکات، که تیۆ بۆ خۆت هۆکارێک ده‌بیت، که ئه‌م دوو دز و خائین و مافیایهت هه‌ڵبژاردۆته‌وه، بۆ پاشه‌ڕۆژیش ڕه‌خنه نه‌گریت، چونکه تۆ بۆ خۆت جێگای ڕه‌خنه‌لێگرتن ده‌بیت، هه‌رچییه‌ک ئه‌م دز و مافیایانه کردوویانه، تۆله‌ی خۆت له‌پارتی و یه‌کێتی به‌وه بکه‌ره‌وه، که‌ده‌نگیان بۆ نه‌ده‌ن .
بۆ خوێندنه‌وی بانگه‌وازی یه‌که‌م فه‌رموون لینکهخوارهوهکلیک بکه‌ن.
http://www.kurdistanpost.info/news/2538.htmlڕێبین که‌رکووکی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست