کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەزیرى خوێندنى بالا لەنێوان ڕقى پارتى و پێداگیرى یەكێتیدا

Monday, 13/12/2010, 12:00


بەپێى چەند زانیاریەك كەدەستمان گەیشتووە پارتى بەڕەسمى داواى لە یەكێتى كردووە كە وەزیرى خوێندنى بالا بگوڕێت و كەسێك لەجێگەى ئەو دابنێت بەڵام تا ئێستا یەكێتى وەلامى ئەو داوایەى پارتى نەداوەتەوە، د. دلاوەرى وەزیرى خوێندنى بالاى كوردستان لە لایەن یەكێتیەوە دانراوە كەسێكى ئەكادیمیەو چەندین جار لە لێدوانەكانیدا وتوویەتى: من ڕێگە بەخروقاتى حیزبى و كارى حیزبى لە ناوزانكۆدا نادەم.

چاودێرێكى سیاسى كە نەیویست ناوەكەى بڵێت پێڕاگەیاندین كەوا پارتى ڕقى لە وەزیرى خوێندنى باڵادا داگرتوووە چونكە د. دلاوەر چالاكى ریەكێتى قوتابیانى لەناوزانكۆكاندا سنوردار كردووە بەتایبەتى لەهەولێر، وە بۆ چەندین جاریش داواى یەكێتى قوتابیان لە لایەن وەزیرەوە ڕەتكراوەتەوە لەوانە مەسەلەى عبور، هەر ئەوەش وایكردووە كە یەكێتى قوتابیان پەنا بۆ سەرۆكى هەرێم و پارتى ببات بۆ ئەوەى زەختێك لەسەر یەكێتى دروست بكەن و ئەو وەزیرە بگۆڕن.

بەپێى بروسكەى وەزیرى خوێندنى بالا كە بۆ مام جەلالى ناردووە وەزیر سازدانى خۆپێشاندانەكانى ئەو دوایەى قوتابیانى شارى هەولێر كە لەئەنجامدا شەرەِ بەردو لێكەوتەوە بە پاڵپشى پارتى و یەكێتى قوتابیان بووە ئەگینا كەس نەیدەتوانى ئەوا سنورەكانى بەردەم خوێندن بەپەڕێنێت.

سەرچاوەیەكی نزیكیش لەو وەزارەتە پێروایە كە د. دلاوەر لەسەر هەوڵوێست و ئیشەكانى وەك دورخستنەوەى ڕۆڵى حیزب لەزانكۆ بەردەوامەو ئامادەش نییە سازش لەسەر ئەو شتە بكات و هیچ باكى نییە و گەر ڕێگرى لێبكرێت ئەوا دەست لەكاردەكێشێتەوە.

ئەوەى دەمێنێتەوە ئێستا یەكێك لە كێشەكانى نێوان پارتى و یەكێتى مەسەلەى وەزیرى خوێندنى بالایە، لەو نێوەندەدا یەكێتى دووئیختیارى لەبەردەست دایە: یەكەمیان ئەوەیە دەبێت ئەووەزیرە ئاكادیمیە بگۆڕێت و كەسێكى دیكە دابنێت، دوومیان ئەوداوایەى پارتى ڕەت بكاتەوە پێداگیرى لەسەر ئەووەزیرە بكات كە بێگوومان لە هەڵبژاردنى ئیختیارى دووەمدا یەكێتى قازانج دەكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە