بزووتنەوەی گۆڕان لە نیوان وتەکانی مالیکیی و بارزانییدا!
Monday, 21/05/2012, 12:00
هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی سیاسەت لە کوردستاندا ئەوەندە قێزەونە مرۆڤ شەرم ئەکا ناوی سەرکردەکانی کورد بینێ جا نەوەک بێت شیکارو تەفسیرو لێکدانەوە بکا بۆ مێژوویان بۆ ئێستایان بۆ سیاسەتیان بکا،کلتوری سیاسەت بەشێویەک چەقە بەستو بووە لە کوردستان کە کورسیەک و دوو بنەماڵە هەواڵیان داوە هەموو جومگەکانی کۆمەڵگا بە بنەماڵەیی وعەشیرەتی بکەن ئیتر هەر دەنگێک وهەر ڕەنگێک کە چۆ دەرەوە لە ژێر حوکمی بنەماڵەیی ئەواندا ئەبیتە خیانەتکار فتوای بەڕێ لادەی بۆ دەردەکەن.
سەرباری هەموو ئەو سەرنجانەی کە لەسەر بزووتنەوەی گۆڕان من و زۆرێک هەمانە لێ هاتنی گۆڕان وەرچەرخانێکی گەورەی سیاسی بوو لە کوردستان،لە یەکەم هەڵبژاردندنیشدا گۆڕان هێزیکی دیاری ناو گۆڕەپانەکە بوو، تائێرە هەموو کێشە ناوخۆییەکانمان بۆخۆمان بوو بەڵام فرۆشتنی یەکتر بە بێگانەو عەرەب کارەساتێکی گەورەو خیانەتیکی گەورەیە لە خاک و نەتەوەی کورد،
بارزانی لە ٢٠-١٢-٢٠١٠ هێزە سیاسیەکانی لە هەولێر کۆکردەوە ڕیکەوتن نامەیەک ئیمزا کرا بۆ پێک هێنانەوەی کابینەیەکی تازە لە حوکمەتی عێڕاقی،کورد لەو کاتەدا هێزیکی بەرچاو بوو لە پێک هێنانی حوکمەت،بەڵام لە کاتی دروستی کابینەکەی نوری مالیکی گۆڕان بی بەش کرا لە حوکمەت،ئەوکات زۆرێک لە سیاسیەکانی گۆڕان باسیان لە هەوڵی پدک و ینک کرد بۆ دوورخستنەوەی گۆڕان لە حوکمەتی عێڕاقیدا،لێ ئەم ڕاستیە ئاشکرا نەبوو هەتا نوری مالیکی لە (ئێن ئاڕ تی)ەوە ڕاستی باسەکەی درکاند
دوابەدوای قسەکردنەکانی مالیکی هەرایەکی ڕاگەیاندن و مقۆ مقۆیەک دروست بوو لەناو ڕاگەیاندنەکاندا بەوەی بارزانی دەبێت ج سودیک وەربگرێت لەوەی سوکایەتی بە کوردی هاونیشتیمانی خۆی بکا لە بەغدا لەبەرامبەر دوژمنەکانی؟یان بارزانی ئەگەر گۆڕان بێبەشی کردبێت بە قسەکانی مالیکی بۆ کردوویەتی ؟
- بۆ ڕازی کردنی دڵی جەلال تاڵەبانی وحزبەکەی کە هاوپەیمانی ئەون،نابێت بیریشمان بچیت گۆڕان لە پزڵدانی یەکێتیەوە لەدایک بوو،
- یان بۆ تێکشاندنی هەر هەوڵێکی گۆڕانکاری کە بیەوێت لە سنوری زەردی پارتی و لەناو پارتیدا دروست بیت وەک ئەوەی ئەیەوێت پەیامێک بێت بڵیت هەر کەسێک بیەویت جیابێتەوە لە پدک ئاوا لە دەرەوەی سنوری دەسەڵاتدا ئەیدەین بە ئەرزدا؟
هەر بارێکیان بێت پارتی خیانەتێکی گەورەی کرد لە کورد دیارە من پارێزەی بزووتنەوەی گۆڕان نیم بەڵام با ڕاستیەکان چەواشە نەکرێن،
بارزانی بۆ خۆ پەڕاندنەوەی لەو هاوکێشە سیاسیە ئاڵۆزە کە ڕووبەڕووی خۆی حزبەکەی بۆتەوە لە ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی هەرێمەوە بڵاوی کردەوە کە ئەوان دژی ئەوە نەبوون کە گۆڕان پۆستیان بدرێتێ،بەڵام لەسەر حیسابی ئیتلافی کوردستانی نا کە ئەمە خۆی لە خۆیدا ئەو ڕاستیە ئاشکرا دەکا کە بارزانی لە دەرەوەی هاوسەنگی کوردبونەوە هەڵسوکەوتی کردووە لەگەڵ گۆڕاندا،بارزانی نکۆڵی ناکا لەوەی کە داوەتی گۆڕانی کردبێ بۆ ژێر چەتری ئیتلافی کوردستانی بەڵام بیری چووە کە گۆڕان لە هەولێر ئەندامانی نانبڕاوبکرێن چۆن لە بەغدا ئەچیتە پاڵیان،بۆیەش وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە لە گۆڕان لە بری ئەو فەوزا سیاسیانەی کە دروست بوون،گۆڕانیان فرۆشت
شاهۆی سەعید کەسی دیاری ناو بزووتنەوەی گۆڕان ئەم تەکتولەی ئاشکرا کرد بە شێوەیەک کە لەکورد کرا وئەوەی دووپات کردەوە کە بەپێی ڕێکەوتنێک لە گۆڕان کراوە
بەڵام ئایا ئەم تەکتولاتەو دەست تیکەڵاو کردنە چ دەستکەوتێکی بەخشیە بارزانی بەوەی کە گۆران لە حکومەت بێ بەش بکرێت؟
ئەمڕۆ سەرکردایەتی سیاسی کوردستان ئەو کوردستانەی کە بارزانی سەرۆکی هەرێمیەتی،کەوتۆتە شەڕیکی دژوار لەگەڵ مالیکدا مالیکیش هەموو ڕۆژێک بە پەنجەکانی هەڕەشە دەکا لە کورد هاتنی بۆ کەرکوک ڕاگەیاندنی ئەوەی مادەی سەدوچل نەزان دایان ڕشتوەوکەرکوک شاریکی عڕاقیە ئەوەی پیشانی بارزانیدا کە پشت بەستن بە دوژمن هەرگیز ناکرێت،بۆیەش ئەگەر ئێستا بارزانی تۆزێک ڕەوشتی سیاسی وکوردبونی هەبوایە دەبوو داوای لێبوردن لە هەموو خەڵکی کوردستان و گۆڕان بکا بەڵام ئەوان بە قسە و پاسا وهێنانەوە بەردەوامن ڕۆژانە ئیتر وەک ئەوەی نەبایان دیبێ نەباران
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست