کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامه‌یه‌کی زۆر توڕه‌ له‌ کوردساته‌وه‌ بۆ که‌ی ئێن ئێن

Tuesday, 21/05/2013, 12:00


به‌ڕێزان ، ئێمه‌ زۆر به‌داخین و به‌ڕاستی توڕه‌ین که‌ ئێوه‌ش هه‌ستاون به‌ لاسایی کردنه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌ کاره‌کانتانداو ئه‌وه‌ش نه‌ریتێکی باش نیه چوونکه‌ ئه‌وه‌ خۆمان دامان هێناوه‌‌. ڕه‌نگه‌ بڵێن بۆچی؟ خۆ ئێره‌ کوردستانه‌و که‌س خاوه‌نی نیه‌!!!
به‌ڵام ماوه‌یه‌که‌ هه‌واڵی وه‌ها ده‌بیستین که‌ ئێوه‌ش وه‌کو ئێمه‌ وه‌ڵامی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ناده‌نه‌وه‌و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ موئه‌سه‌ساتیه‌ی که‌ دروستان کردووه‌ له‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌چێ و ئه‌مه‌ش نابێ.

بۆ دڵنیا بوون له‌م کارانه‌ و تاکو نه‌که‌وێنه‌ داوی هه‌ڵه‌و هه‌واڵی ناڕاسته‌وه‌ لیژنه‌یه‌کمان دروست کرد هه‌ستا به‌ گه‌ڕان به‌دوای ڕاستیه‌کانداو گه‌شته‌ ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی که‌ به‌ڕێزتان:

* وه‌کو کوردساته‌که‌ی ئێمه‌ ته‌له‌فۆنی به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌تان به‌ قودره‌تی قادریش وه‌ڵام ناداته‌وه‌و خۆ ئه‌گه‌ر جارێکیش له‌ده‌ستی ده‌رچوو وه‌ڵامی دایه‌وه‌ ئه‌وه‌ مه‌حاڵه‌ جاری دووه‌م وه‌ڵام بداته‌وه‌.

* به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌تان به‌هه‌مان چه‌شنی به‌ڕێوه‌به‌ری کوردساته‌که‌ی ئێمه‌ هه‌میشه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌دایه‌و چه‌ند براده‌رێکی له‌ ده‌وری خۆی داناوه‌ تاکو وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیه‌کانی بده‌نه‌وه‌ که‌ مه‌گه‌ر خوا بزانێ ئه‌و براده‌رانه‌ش یان ده‌بێ که‌سێکی نزیک لێیان بدۆزیته‌وه‌و هه‌زار تکا بکه‌یت تاکو وه‌ڵامی خه‌ڵکی بده‌نه‌وه‌، یان هه‌ر وه‌ڵام ناده‌نه‌وه‌.

* گه‌ر که‌سێک کارێکی هونه‌ری زۆر باش بکات، ئێوه‌ش هه‌روه‌کو کوردساته‌که‌ی ئێمه‌ بۆ ڕیکلام کردن ده‌ڵێن (پاره‌ بده‌)، بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌نه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ هونه‌ریه‌ ته‌نها بۆ خزمه‌تی هونه‌ری کوردیه‌و ده‌بێ پاڵپشتی بکه‌ن، ئێوه‌ش زۆر سه‌یره‌ هه‌مان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌ که‌ ڕیکلام به‌ سانیه‌و ده‌قه‌یه‌و گوایا ته‌له‌فزیۆنه‌که‌تان ته‌نانه‌ت یه‌ک چرکه‌ش به‌فیڕۆ نادات و کاتی نیه‌ تاکو ڕیکلامی خۆڕایی بکات، ته‌له‌فزیۆنه‌که‌تان هه‌روه‌کو کوردساته‌که‌ی ئێمه‌ ته‌نها شتی ناوخۆ لێده‌دات و خه‌به‌ریه‌، ته‌له‌فزیۆنه‌که‌تان هه‌روه‌کو ئه‌وه‌که‌ی خۆمان باسی میسی و ڕۆناڵدۆ ده‌کات، ته‌نها بۆ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یه‌ که‌ ته‌نها خۆمان به‌رهه‌می دێنین.، له‌باشترین حاڵدا به‌و که‌سه‌ ده‌ڵێن بڕۆ بۆلای وه‌زیری ڕۆشنبیری له‌وێ پاره‌ په‌یدا بکه‌و وه‌ره‌ ڕیکلامت بۆ ده‌که‌ین، یان وه‌کو هه‌ندێکی تر پاره‌ وه‌ربگرن له‌ وه‌زاره‌ت و به‌خۆڕایی بیده‌نه‌ ئێمه‌.

* سه‌یرتین شت له‌وه‌دایه‌ که‌ ئێوه‌ش ته‌له‌فزیۆنه‌که‌تان به‌ گردێکه‌وه‌یه‌و گه‌ر هونه‌رمه‌ندێ گۆرانی دژی ئێمه‌ بڵێ یه‌کسه‌ر خۆتان په‌یوه‌ندی پێوه‌ ده‌که‌ن و ده‌ست خۆشی و (پاره‌شی ده‌ده‌نێ) و گۆرانیه‌که‌شی یه‌کسه‌ر داده‌به‌زێنن و به‌ ئیراده‌ی خالیق ته‌له‌فزیۆنه‌که‌تان له‌ خه‌به‌ریه‌وه‌ ده‌بێ به‌ ناخه‌به‌ری و ئه‌وسا ئیدی گۆرانی ده‌بێته‌ هه‌واڵ و شاشه‌که‌تان داگیر ده‌کات، که‌چی هه‌مان شێوه‌ی کوردساته‌که‌مان کاتێ کۆنسێرتێکتان به‌ خۆڕایی ده‌ده‌نێ به‌هه‌زار ئه‌م لاو ئه‌ولا تاکو لێیان وه‌رده‌گرن و ئه‌گه‌ر لێشی بده‌ن ده‌بێ خاوه‌نه‌که‌ی ده‌ست خۆشیتان لێ بکات.

* به‌ بڕوایه‌کی به‌هێزه‌وه‌ ده‌توانین بڵێین که‌ له‌یه‌ک نموونه‌دا که‌ی ئێن ئێنه‌که‌ی ئێوه‌ له‌ کوردساته‌که‌ی ئێمه‌ی برده‌وه‌، ئه‌ویش:

کاتێ کۆنسێرتێکی کوردی ڕه‌سه‌ن له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ندێکی به‌هره‌مه‌نده‌وه‌ هاته‌وه‌ کوردستان نه‌ ئێوه‌ و نه‌ ئێمه‌ کۆنسێرته‌که‌مان لێ وه‌رنه‌گرتن (چوونکه‌ بێلایه‌نه‌و قسه‌ش به‌ ده‌سه‌ڵات ناڵێ)، کوردساته‌که‌ی ئێمه‌ ته‌نها به‌ئاره‌زووی خۆمان کارده‌که‌ین و ئه‌وه‌ کردوومانه‌ به‌ به‌ڕیوه‌به‌ر ته‌نها کامێرا مان بووه‌و بگره‌ له‌وه‌ زیاتریش ئه‌وه‌ی کردوومانه‌ به‌ به‌رپرسی هونه‌ری تۆزقاڵێ له‌ هونه‌ر ده‌زانێ تاکو نه‌با به‌ هه‌ڵه‌ کارێکی وه‌ها وه‌ربگرێ و لێی تێ بگا که‌ ئه‌وه‌ کارێکی هونه‌ریه‌و نه‌وه‌کو ویژدانی هه‌بێ ئه‌و به‌رپرسه‌ هونه‌ریه‌و خۆی ڕابکات به‌دوای هونه‌رمه‌نده‌که‌داو به‌رنامه‌یه‌کی بۆساز کات، بگره‌ کاتێ به‌رپرسێکی هونه‌ری گه‌وره‌ش په‌یوه‌ندی به‌ کوردساته‌که‌مانه‌وه‌ کرد تاکو ئه‌م کاره‌ هونه‌ریه‌ وه‌ربگرین و به‌رنامه‌یه‌ک بۆ ئه‌زموونی هونه‌رمه‌نده‌که‌ ساز بکه‌ین، ئێمه‌ی کوردساتی هه‌موان یه‌کسه‌ر ته‌له‌فۆنه‌کانمان داخست و که‌س نه‌چوو به‌دوای ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌شدا له‌کاتێکدا خۆشمان به‌ڵێنمان ده‌بوو. ئێمه‌ وه‌هاین به‌ڵام ئێوه‌ چوونکه‌ تازه‌ن و ده‌تانه‌وێ بێنه‌ شوێنی ئێمه‌ هه‌ندێ جار به‌هه‌ڵه‌ شتێ پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ ده‌که‌ن و خۆتان و ئێمه‌ش یه‌ک تۆس قاڵ ئیحراج ده‌که‌ن.

که‌ی ئێن ئێنه‌که‌ی ئێوه‌ به‌داخه‌وه‌ که‌وته‌ داوی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه‌و به‌رنامه‌ی بۆ سازکرد دڵنیاشین که‌ خۆتان نه‌چوون به‌دوای ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌داو که‌سێ پێی وتوون. به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ ئێوه‌ خاڵێ له‌پێشه‌وه‌ن و .هیوادارین ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش دانه‌به‌زێنن، تا ته‌له‌فزیۆنه‌کانی تر ناوخۆیه‌کان دایبه‌زێنن و ئیتر پێشه‌نگی هه‌واڵه‌که‌ بۆ ئێوه‌ نابێ. لا له‌ لا


خوێنه‌ری به‌ڕێز:
ئه‌مه‌ داخ و خه‌می 10 ساڵی خۆمه‌ له‌گه‌ڵ کوردساتی ده‌نگی هه‌موان، له‌گه‌ڵ یه‌که‌م ته‌له‌فزیۆنی شاری شاران سلێمانی و پاشانیش له‌گه‌ڵ که‌ی ئێن ئێن. من بۆ مێژوو ئه‌م نامه‌یه‌ ده‌خه‌مه‌ به‌رده‌ستی ئێوه‌ی به‌ڕێز و دڵنیاتان ده‌که‌م که‌ 10 ساڵه‌ من خه‌ریکی کاری هونه‌ریم و زۆر دانم به‌خۆدا گرت و 10 ساڵه‌ له‌گه‌ڵ کوردسات و به‌ڕیوه‌به‌ره‌کانیداو خاوه‌نه‌که‌شیدا ته‌نانه‌ت نامه‌شم گه‌یاندۆته‌ ده‌ستی تاکو بزانێ ئه‌و براده‌رانه‌ی که‌ خۆی دایناون و ئه‌وانیش وه‌ها ره‌فتار ده‌که‌ن جاکی بکات، به‌لام نه‌ خاتونه‌که‌ی کوردسات وه‌لامی دامه‌وه‌و نه‌ کاکه‌که‌ی که‌ئ ئین ئێنیش وه‌لام، دلنیابن ته‌له‌فزیۆنه‌کانی تریش که‌متریان پێ نه‌کردووین له‌م کارانه‌دا.
ئه‌م 10 ساڵه‌ چه‌ندین وه‌زیری ڕۆشنبیریم گۆڕی ، هه‌مووی وه‌کو یه‌ک وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌و ده‌بێ داوای پاره‌ بکه‌یت بۆ کاره‌که‌ت و واسته‌یه‌کیش بنێریت، به‌ڵام ئێمه‌ کاتێ کاره‌که‌ به‌ ته‌واو کراوی ده‌به‌ینه‌وه‌ و ده‌یبه‌خشینه‌ حکومه‌ت، حکومه‌ته‌که‌مان ته‌له‌فزیۆنی نیه‌و پاره‌که‌ی داوه‌ته‌ ئه‌و حیزبانه‌ تاکو ته‌له‌فزیۆنی بۆ دابنێن و به‌ئاره‌زووی خۆیان ته‌خشان و په‌خشان بکه‌ن. له‌

خوێنه‌ری به‌ڕێز، مرۆڤ یه‌ک جار ده‌ژی ، ئێمه‌ی کورد بۆ نابینه‌ خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت، بۆ کاری یه‌کتریمان پێ باش نیه‌و بۆ که‌ یه‌کێکمان ده‌رده‌که‌وێ یه‌کسه‌ر لێی ده‌ده‌ین؟ بۆ؟
کۆتای نامه‌که‌م سوپاسی هه‌موو ئه‌و تاکه‌ که‌سانه‌ ده‌که‌م که‌ ویژدان، یان زۆری په‌یوه‌ندی و کۆڵنه‌دانه‌کانی من وای لێ کردوون هاریکاریمان بکه‌ن له‌و کارانه‌ی که‌ ئه‌گه‌ر کامێرا له‌ پشته‌وه‌ وێنه‌ بگرێ و نیشانی ئێوه‌ی بدات، دڵنیابن بۆ ئه‌مڕۆمان هیچی له‌ ژانی گه‌ل و گه‌رده‌لول که‌متر نیه‌، هیوادارم و تکاکارم که‌ تاکی کوردی خۆشه‌ویستمان له‌سه‌ر ئه‌م شتانه‌ هه‌ر که‌سه‌و له‌ جێگای خۆیه‌وه‌ بێده‌نگ نه‌بێ و ڕۆڵی خۆی ببینێ.

جارێکی تریش هیوامه‌ که‌ کوردسات و که‌ی ئێن ئێن و ئه‌وانی تریش لێم زویر نه‌بن و من هیچ شتێکی شه‌خسیم نیه‌ له‌گه‌ڵیان و ئه‌م ده‌مه‌ قاڵه‌یه‌ش ته‌نها بۆ به‌ره‌و پێشبردنی کاره‌کانه‌ و نامه‌که‌شم مانای ئه‌وه‌ نیه‌ به‌هیچ جۆرێ که‌ کارو ڕۆڵی ئه‌و ته‌له‌فزیۆنانه‌ سفر بکه‌م، نه‌خێر بێگومان ئه‌وانیش هیلاک بوون و ده‌بن ، به‌ڵام ئاخ بۆ غاندیه‌ک له‌ناوماندا هه‌ڵکه‌وێ، خۆزگا هه‌موو تاکێکی کورد ده‌بووه‌ غاندی و هیوادام سه‌رکه‌وتوو بن.

ڕێبوار ڕه‌ووف
هۆڵه‌ندا

بۆ بینینی کاره‌کانمان ده‌توانن سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی سه‌نته‌ری نه‌ورۆز بکه‌ن :
www.kccnewroz.nl



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە