کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانی مان هه‌بێت په‌رله‌مان مان بۆچییه‌

Wednesday, 12/12/2012, 12:00



هه‌موو دیکتاتۆره‌کان واده‌زانن بێجگه‌ له‌وان که‌سیتر هیچ نازانێت. نه‌ک ته‌نها خۆیان به‌ڵکوو هه‌لپه‌رست، ماستاوچی وشانته‌کێن ونه‌فسزه‌عیف، له‌ هه‌موو کات وزه‌مانێکدا زۆرن، وادکتاتۆراکان پفده‌ده‌ن، گه‌وره‌ ده‌که‌نه‌وه‌ تووشی له‌خۆباییبوون وبه‌هه‌ڵه‌بردنی ده‌که‌ن.
دکتاتۆره‌کان یان په‌رله‌مانی کارتۆنی بۆ چه‌واشه‌ دروستده‌که‌ن یان په‌رله‌مان به‌ ئه‌نقه‌ست بێبایه‌خ ولاواز ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر خۆی له‌به‌رچاوبێت وببینرێت ئه‌مه‌ش نه‌خۆشییه‌کی گه‌وره‌یه،‌ نه‌خۆشی حه‌زله‌خۆکردنه‌ وبه‌نه‌رسسییه‌ت ناسراوه‌.
په‌رله‌مانتارێکی پارتی ده‌ڵێت عه‌قلییه‌تی مسعودبه‌رزانی به‌جۆرێکه‌ پێویستناکات پرس به‌ په‌رله‌مان بکات. ئه‌مه‌ش سیاسه‌ت وپلان ونیازی پارتی ئاشکرا ده‌کات له‌ناوبردنی سسته‌می په‌رله‌مانی دیمکراتی یان په‌کخستنی کار وڕۆڵی په‌رله‌مان له‌پلاندانانه‌وه‌ بۆ لیژنه‌یه‌کی چه‌پڵه‌لێدان وپێهه‌ڵدان وته‌ماشاکه‌ر.
ئه‌مه‌ش پاساوه‌ بۆ تاکڕه‌وی وپرسنه‌کردنی به‌رزانیه‌ به‌په‌رله‌مان.
مه‌به‌ستی په‌رله‌مانتاره‌که‌ی پارتی، فازڵ به‌شاره‌تی، ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌رزانی بلیمه‌ته‌ وبێوێنه‌یه‌. وادیاره‌ سه‌رۆکه‌کانی دنیا له‌ ده‌وڵه‌ته‌ دیمکراتی وپشکه‌وتووه‌کاندا له‌ نه‌زانی پرس به‌په‌رله‌مان ده‌که‌ن.
ده‌ستودایره‌که‌ی سه‌ددامیش ئه‌ویان به‌بلیمه‌ت له‌قه‌ڵه‌مده‌دا ودواییش هه‌موومان ئه‌نجام ووێرانکاری حسابه‌ هه‌ڵه‌کانی به‌چاوی خۆ بینی. وادیاره‌ به‌رزانی وبه‌شاره‌تی یان نه‌یاندیوه‌ یان له‌بیریان چۆته‌وه‌.
سیاسه‌ت وسیاسییه‌کانی هه‌رێم له‌شکه‌ست ودۆڕانێکه‌وه‌ هه‌نگاو به‌ره‌و شکه‌ستێکیتر ودۆڕانێکی گه‌وره‌تر ده‌نێن،دیاره‌ ئه‌مه‌ش نیشانه‌ وبه‌ڵگه‌ی بلیمه‌تییه‌۰
به‌رزانی بلیمه‌ته‌ چونکه‌ توانی عیراقێکی وێرانی بێ سوپا ئاوه‌دان بکاته‌وه‌ وکوردستانێکی ئاسووده‌ و ئاوه‌دان به‌ره‌و نشیوی ووێرانی ببات.
بلیمه‌تی به‌رزانی به‌دیهێنانی خه‌وی تورک وهێنانی داودئۆغلۆیه‌ بۆ که‌رکووک.
به‌رزانیمان بلیمه‌ته‌ بۆیه‌ تاکوو ئێستا مه‌سه‌له‌ی ناوچه‌دابڕاوه‌کان، پێشمه‌رگه‌ ونه‌وت بێچاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه‌. بێهێزکردنی پێگه‌وپایه‌ی کورد له‌ به‌غدا نیشانه‌ی به‌ڵگه‌نه‌ویستی بلیمه‌تی به‌رزانییه‌.
خۆزگا کورد چه‌ند بلیمه‌تێکی هه‌بوایه‌ مژده‌ی ئاینده‌یه‌کی ڕۆشن وڕووناک ومزگینی ئازادی پێببه‌خشایه‌ نه‌ک درۆ وچه‌واشه‌ وبه‌ڵێنی به‌دینه‌هاتوو.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی که‌له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ که‌ په‌رله‌مان هیچه‌، که‌به‌رزانیمان هه‌یه‌ پێویستیمان به‌ په‌رله‌مان نییه‌، ئیهانه‌ی ئه‌و شوێنه‌ پیرۆزه‌ ده‌کات که‌ خۆی ئه‌ندامیه‌کێتی که‌سی وا پێویسته‌ وازبهێنێت و ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه‌. په‌رله‌مانتاری وامان هه‌یه‌ بۆیه‌ ئه‌مه‌ حاڵی په‌رله‌مانه‌که‌مانه‌.
هیچ کاتێ بیر و‌ڕای تاکه‌که‌ که‌سێ له‌ هی سه‌د ڕۆشنبیر باشتر نییه‌. ڕای زۆریش ڕێگه‌چاره‌ی زۆر هه‌ڵه‌ی که‌متر دێنێته‌ ئاراوه‌.
که‌واته‌ پێویسته‌، ئه‌گه‌رچی حه‌زی له‌ڕه‌نگی زه‌رده‌، کارتی زه‌رد به‌ڕووی به‌رزانیدا به‌رزبکرێته‌وه‌، ڕێگه‌ له‌تاکڕه‌وی بگیرێت وگوڕ وهێز بده‌ین به‌په‌رله‌مانی کوردستان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە