قائمقامی شه‌قلاوه به هۆی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر کاره‌که‌ی لاده‌درێت
Thursday, 03/12/2009, 12:00
شه‌قلاوه‌ی بوکی کوردستان و شاری 23 شه‌هیدان له دێر زه‌مانه‌وه مه‌ڵبه‌ندی کوردایه‌تی و پێشمه‌رگایه‌تی و به‌رخودان بووه ، به ده‌یان داستانی خۆڕاگری و قوربانیدانی تێدا تۆمار کراوه ، داڵده‌ی زۆربه‌ی لایه‌ن و سه‌رکرده سیاسیه‌کانی کوردستان بووه ، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش پێگه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بواری گه‌شت و گوزار و دیمه‌نه سروشتیه دڵڕفێنه‌که‌ی و خاوه‌ن چیا سه‌ربه‌رز و نازناوه زێڕینه‌که‌ی سه‌رده‌مانی شۆڕشه جیاوازه‌کانی گه‌له‌که‌مانه .
دلاوه‌ر ئۆمه‌ر قائمقامه هه‌ش به‌سه‌ره‌که‌ی ئێستای شه‌قلاوه ماوه‌یه‌ک دوای ده‌ست به‌کار بوونی وه‌ک قائمقام له شه‌قلاوه ، وه‌ک پیشه‌ی به‌رده‌وام و هه‌میشه‌یی خۆی هه‌ڵسا به گه‌ڕان به دوای به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی و ده‌وروبه‌ری به بێ گوێدانه سوێنده یاساییه‌که‌ی که ده‌بێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌کار بێنێت دوور له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت .
ده‌یان ته‌جاوز له‌سه‌ر موڵکی گشتی ، وه‌رگرتنی به‌رتیل له‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ی به ته‌مان پڕۆژه ئه‌نجام بده‌ن ، تێکدانی باخچه‌ی گشتی شه‌قلاوه ، تێکدانی شوێنی فیته‌ره‌کانی شه‌قلاوه و تاپۆ کردنی به‌سه‌ر ده‌وروبه‌ری ، به‌خشینی ده‌یان پارچه زه‌وی به ته‌جاوز به خۆی و ده‌وروبه‌ری ، به‌خشینی دوو زه‌وی ته‌جاوز به کارگێری قائمقامیه‌ت به ناوی ئه‌سعه‌د نوری و ڕاوێژکاری ڕۆژنامه‌وانی قائمقامیه‌ت به ناوی سه‌رباز مه‌جید و پێدانی بڕی په‌نجا هه‌زار دۆلار (50000$) به هه‌ر یه‌کێکیان بۆ دروست کردنی خانوو له‌سه‌ر تهجاوزهکه له ده‌روازه‌ی شه‌قلاوه ، به‌خشینی زه‌وی به حیمایه‌کانی ده‌وروبه‌ری له ناوچه‌ی پیشه‌سازی تازه و شوێنی کرێچیانی شه‌قلاوه ، پرۆژه‌ی جوانکاری شه‌قلاوه‌ش له‌ولاوه دابنێن که ئێستا به به‌رچاوی گه‌وره و بچوکی شه‌قلاوه دیاره چۆن هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و شۆسته و شه‌قام لێک جیاناکهتیهوه له‌به‌ر دیار نه‌مانی ئه‌و شۆڵدهرانهی له نێو شه‌قام و شۆسته داده‌نرێن ئه‌و پرۆژه‌یه یه‌کێکه له‌و پرۆژانه‌ی قائمقام به‌رده‌وام پیای هه‌ڵده‌دات و نازی پێده‌کات گوایه سیمای شه‌قلاوه‌ی جوان کردوه به‌ڵام نه‌یزانی به که‌مترین ماوه ئه‌و پڕۆژه‌یه فه‌شه‌لی هێنا و بووه هۆی تێکچوونی پرۆژه‌که ئه‌مه‌ش تێوه‌گڵانی قائمقام نیشان ده‌دات که چۆن که‌م ته‌رخه‌م بووه له ڕاپه‌راندنی کاره‌کانی خۆی و تێکڕای پاره ته‌رخان کراوه‌که سه‌رف نه‌کراوه بۆ پرۆژه‌که به‌ڵکو به‌شێکی زۆری چۆته گیرفانی جه‌نابی قائمقام .
ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی به‌سه‌ر 5000م به ته‌جاوز له بناری سه‌فین و دروست کردنی خانوێکی ته‌جاوز بۆ خۆی له‌به‌ر چاوی خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی شه‌قلاوه ، وه‌رگرتنی ڕێژه‌یه‌کی دیاری کراو له سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆژانه‌ی که له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگای هه‌ولێر له شه‌قلاوه ئه‌نجام ده‌درێن .
پشت کردن له هه‌ژار و لێقه‌وماوان له شه‌قلاوه که وای کرد زۆربه‌ی خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووتی شه‌قلاوه له پارتی بتۆرێن و له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌نگ به نه‌یارانی پارتی بده‌ن که ئه‌مه‌ش بووه هۆی ناڕه‌زاییه‌کی زۆر له نێو سه‌رکردایه‌تی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان .
دوا گه‌نده‌ڵیه‌کانی دلاوه ئۆمه‌ر قائمقامی شه‌قلاوه‌ش ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی نه‌قلیاتی شه‌قلاوه و به‌خشینی به براکه‌ی و ده‌رکردنی شوفێره‌کانی هێڵی شه‌قلاوه هه‌ولێر گوایه ئه‌م شوێنه‌ی که نزیکه‌ی 30ساڵه گه‌راجی گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیانه بۆ ئه‌م کاره شیاو نیه و ده‌بێ دلاوه‌ر ئۆمه‌ر و براکه‌ی پرۆژه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام بده‌ن .
ئه‌مانه و ده‌یان و ده‌یان گه‌نده‌ڵی تری ئاشکرای قائمقامه سهرشۆڕهکهی شه‌قلاوه که وایان کرد دلاوه‌ر ئۆمه‌ر به‌بێ منه‌تانه و زۆر ڕوو سورانه ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ته‌نیا و ته‌نیا له پیناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی و تاقمه‌که‌ی ده‌وروبه‌ری به‌کار بهێنێت و کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی کاکی نه‌زۆک گوێ نه‌داته ئامۆژگاریه‌کانی خه‌ڵک و حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان ، ڕۆژ به ڕۆژ دزی و گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌تر ئه‌نجام بدات و حساب ته‌نانه‌ت بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانیش نه‌کات .
له‌سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه و دوای ئاشکرا بوونی گه‌نده‌ڵیه‌کانی دلاوه‌ر ئۆمه‌ر قائمقامی شه‌قلاوه ......بڕیار درا به لادانی دلاوه‌ر ئۆمه‌ر وه‌ک قائمقامی شه‌قلاوه و لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ خۆی سه‌رجه‌م تاقمه‌که‌ی ده‌وروبه‌ری که شه‌ریک بوونه یاخود سوود مه‌ند بوونه له گه‌نده‌ڵیه‌کانی قائمقام .... ئه‌م بڕیاره‌ش مانگێکی تر جێبه‌جێ ده‌کرێت دوای یه‌کلایی کردنه‌وه سه‌باره‌ت به‌و داهات و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی که به تاڵان و دوور له بنچینه و بنه‌ماکانی یاسایی به ده‌ستی هێناوه .
ئێمه‌ش وه‌کو خه‌ڵکی شه‌قلاوه خاوه‌ن ناوبانگ و مێژوویه‌کی درێژی ئه‌م شاره شان به شانی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت ، ئه‌و کرده‌وه و کارانه‌ی خستۆیه‌تیه به‌ژه‌وه‌ندی خۆی و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی ڕیسوا و مه‌حکوم شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین که هیچی له ئه‌نفاله به‌دناوه‌که‌ی به‌عس و تاوانه تیرۆریه‌کان که‌متر نیه که دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌لی کورد و خه‌ڵکی شه‌قلاوه‌ی ئه‌نجام داوه .
بۆیه بێ ده‌نگ نه‌بوون له ئاست تاوانباری له‌و کارانه هیچی له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی شه‌قلاوه که‌متر نیه ... ناکرێ بێ ده‌نگ و ده‌سته وه‌ستان بین ، ئێوه‌ش خۆتان و ویژدانتان .
ئه‌و ڕاستیانه‌ی له‌به‌رچاوی هه‌مووتان به‌بێ سڵ بوونه‌وه له پێشێل کردنی ماف و حورمه‌تی ئه‌م شاره کردوویه‌تی هه‌ڵوێست ده‌ربڕن.
فه‌رمانبه‌رێکی قائمقامیه‌تی شه‌قلاوه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست