ئایا ئین سینا کورده؟ - به‌شی یه‌که‌م
Friday, 20/07/2012, 12:00
ئیبن سینا (ئه‌ڤیسینا) (1) 980- 1037 زاینی
AVECINA
به‌شی یه‌که‌م:
به‌هۆی ژێرده‌سته‌یی کورد و نه‌بوونی وولاتێکی سه‌ربه‌خۆی، زۆر له ئاسارو به‌رهه‌می نوسینی مێژوویی و ئه‌ده‌بی و زانیاری کورد بوونه‌ته ده‌سکه‌وتی داگیرکه‌ران و ڤیکتیمی دڕه‌نده‌ترین داموده‌زگای داگیرکه‌رانی کوردوستان، ئه‌وه‌ی زیاتر کاری کردووه‌ته‌سه‌ر وون بوون و له‌بیرچوون و له ناوچوونی ئه‌و سه‌رچاوه زانیاریانه، به پێی پێویست نه‌بوونی نوسه‌رو زانیار و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌کادیمی ونه‌بوونی غه‌م خۆر بۆ هه‌وڵدان له کۆکردنه‌وه‌و کردنی توێژینه‌وه‌ی ئه‌کادیمی له بواری دوۆزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌کانی مێژوویی ناوچه‌که‌دا، چونکه کورد یه‌کێکه له کۆنترین میلله‌تی ناوچه‌که و هه‌تا ئێستاش له سه‌ده‌ی 21 دا هێشتا هیچی وامان دیارنیه که شایانی باس و شانازی بێ و ببنه بادجی سه‌ربه‌رزی و ڕێ نیشانده‌ر بۆ نه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ و داهاتوومان، ئه‌م نه‌زانی و ساویلکه‌یی وکه‌م ته‌رخه‌می یه بووه‌ته‌هۆی یا له‌وانه‌یه ببێته‌هۆی توانه‌وامان له نێوان که‌لتوری ده‌سه‌لاتدارانی داپلۆسێنه‌ری داگیرکه‌راندا.
خۆئه‌گه‌ر له ناوچه‌ی هه‌رێم نه‌توانین هیچ هه‌وڵێک بده‌ین له‌م بواره‌دا له‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکه‌ران، له ده‌ره‌وه‌ی وولات، له ئه‌وروپاو وولاته‌کانی رۆژئاوا، چه‌ندین مه‌ڵبه‌ندی زانیاری و خه‌زێنه‌ی کتێبخانه‌ی مێژوویی هه‌ن، و هیچ جۆره ڕێگڕێ نیه له ڕێی بینینی و سه‌یرکردنیاندا، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌کانی مێژووی و بزانین چه‌ندین نوسه‌رو زانیار‌و خه‌لکانی ئه‌ده‌بی و شاعیر وفه‌یله‌سوف وخه‌لکانی ئاینی وخه‌لکانی زانیار له چه‌ندین بواری کارکردن و داهێناندا هه‌بوون که کورد بوون. هه‌ندێ له وشوێنانه‌ی که به‌ناوی کورده‌وه داموده‌زگای ڕۆشن بیرین، له‌وانه‌یه هه‌ندێ جار هه‌ندێ کار بکه‌ن، به‌لام کاره‌کان ئه‌وه‌نده نین که شایه‌نی باس و جێی ڕێز لێنانی زانیاری ئه‌کادیمی بن.
ماوه‌یه‌که هه‌ندێ بوارم بۆ دروست بووه بۆ هه‌نێ لێکۆڵینه‌وه، ده‌بینم ئه‌وه‌نده سه‌رچاوه‌ی مێژوویی هه‌یه که پێویستی به‌چه‌نین خوێنده‌وارو ڕۆشن بیری کورد هه‌یه هه‌ندێ له کاتیان ته‌رخانکه‌ن بۆ خزمه‌تێکی بچووک، هه‌روه‌ک چه‌ندین له که‌مایه‌تی میلله‌تانی تر له ئه‌وروپادا ده‌زگا و ده‌سه‌لات و داهاتیان هه‌یه بۆ خزمه‌تی مێژووی که‌لتورو زانیاران و ئه‌کادیمی وولاته‌کانیان.
من ده‌بینم چه‌ندین زانیار وفه‌لسه‌فی و شاعیر و خه‌لکانی ئاینی که کوردن به‌ناوی عه‌ره‌ب و فارس و تورکه‌وه ناویان تۆمارکراوه له مێژوودا، به‌ڵام له ڕاستیدا و به تایبه‌ت له سه‌رچاوه‌کانی ئه‌وروپادا ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌وانه زۆربه‌یان کوردن، ناسینیان و ڕێز لێگرتنیان پێویسته، چونکه زۆرجار میلله‌تان ناسراوان به زانایان و نوسه‌رو داهێنه‌ر و به‌رهه‌م هێنه‌ری کاری مێژوویی ناسراو له جیهاندا، ناسینی ئه‌و که‌سایه‌تیه مێژوویی یانه وه‌ک چاکترین پیناسه‌ن بۆ پێناسه‌کردنی تاکی خه‌لک و میلله‌ت به‌میله‌تانی جیهان. سه‌رکرده‌ی ناسراومان که له‌جیهاندا تاکه وه‌ک سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی و زۆر خه‌لکی کورد ڕێزی لێ ناگرێ تاوانی ژێرده‌سته‌یی کورد ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی، هه‌رچه‌ند ئه‌و بۆچوونه ڕاست بێ یاننا، سه‌لاحه‌دین پیاوێکی مێژوویی جیهانیه و له ڕاده‌ی زانیاری سه‌رکردایه‌تی دا که‌م وێنه‌یه، یا ده‌توانین بڵێین بێ وێنه‌یه، زه‌رده‌شتی وه‌ک یه‌که‌م فه‌لسه‌فی له جیهاندا، ئیبن خه‌له‌کان، ئیبن ئه‌سیر وئه‌بو فیدای زانیاری جوغرافی و مێژوویی و چه‌ندینی تر.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت سه‌یری ژیانی ئیبن سینا بکه‌ین، ئیتر له‌م بۆچوونه‌مدا هه‌ڵه‌م یاننا زۆر گرنگ نیه، هه‌رچه‌ند ئه‌م پیاوه له زۆر ناوه‌ندی زانیاری و فه‌لسه‌فیدا به عه‌ره‌ب ناسراوه، به‌لام که‌سه‌یری باسی ژیانی ده‌که‌یت به ئاشکرا دیاره ئه‌م زانا مه‌زنه یا فارسه یا کورده، لێره‌دا که‌باسی ژیانی کراوه له باسه‌که‌دا هه‌ر لایه‌نێک له ' یانه‌کان' ده‌رده‌که‌ون: (یان عه‌ره‌ب، یان فارس، یان کورد) و له‌سه‌ره‌تاوه با سه‌یری باسی ژیانی بکه‌ین ئیتر له باسه‌که‌دا تا ڕاده‌یه‌ک ڕوونده‌بێته‌وه ئه‌م زانا مه‌زنه کێ یه:
سه‌رۆک ئیبن سینا
سه‌رۆک ئه‌بو عه‌لی کوڕی عه‌بدولله ئیبن سینا، پزیشکی ناسراو، باوکی خه‌لکی به‌ڵخ، به‌لام له‌وێوه ناردیان بۆ بوخارا، کاتێک توانای زیره‌کی و زانایی ناسرا (3) بووبه ئامیل / عامیل/ کارمه‌ند ی باج له شارێک به‌ناوی خه‌رماپین (پێده‌چی کرماشان بێ) ، شوێنێکی کۆنی مێژوویی، (4) له‌م شوینه‌دا بوو که ئه‌بو عه‌لی و براکه‌ی له‌دایک بوون، دایکی به‌ناوی ساتتارا له دێی ئه‌فشانه له‌دایک بوو له نزیک ' که‌هرماپین / کرماشان' له پاش ماوه‌یه‌ک ڕۆشت و له بوخارا دانیشت، ئه‌بو عه‌لی سه‌فه‌ری کردوو ڕۆشت بۆ خوێندنی چه‌ندین زانیاری. له ته‌مه‌نی 10 ساڵیدا، ئه‌م کوڕه وه‌ستا بوو له خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز و ئه‌ده‌بدا، هه‌روه ها خه‌ریکی فێربوون و خوێندنی زانیاری نیزاعی ئاینی بوو، له‌پاش ئه‌وه خه‌ریکی زانیاری سه‌رژمێری هندی و بیرکاری و ئه‌لجه‌برابوو.. زانیارێک به‌ناوی حه‌کیم 'پزیشک' ئه‌بو عه‌بدوللای ناتیلی (5) له‌م ماوه‌دا که ئه‌م زانایه سه‌ردانی ده‌کردن باوکی ئه‌بو عه‌لی جێی کردوه له‌ماڵی خۆیدا وله‌وشاره‌جێگیربوو، و ئه‌بو عه‌لی ده‌ستیکرد به‌خوێندنی زانیاری' جیۆلۆجی' / خوێندی به‌ردی کریستال و خوێندنی فه‌لسه‌فه‌ی ته‌تبیقی لۆجیک لای ئه‌م مامۆستایه، هه‌روه‌ها خوێندنی ئیوکلاید و الماگیست / الماجیست (زانیاری ئه‌ستێره‌ناسی وکه پتۆلیمی نوسیوه‌یه‌تی له سه‌ده‌ی دووی زاینی بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی زه‌وی و که‌ون) (ئیوکلید: زانیارێکی یۆنانی له ساڵی 300 پێش زاین که له زانیاری هه‌نده‌سه‌و جه‌بر دا زانابوو له شاری ئه‌سکه‌نده‌ریه) وه‌ک باس ده‌که‌ن و ده‌ڵێن:
ئه‌م قوتابیه ئه‌وه‌نده زانیاربوو چاره‌سه‌ری هه‌ندێ کێشه‌ی زانایاری باس ده‌کرد بۆ ناتیلی مامۆستای له کاتی ئه‌م خوێندنه‌یدا هه‌روه‌ها لای مامۆستایه‌کی تر به‌ناوی ئیسماعیلی سۆفی (6) خوێندنی فیقهی و بابه‌تی ئاینی ده‌خوێند. (7) له پاش ماوه‌یه‌ک مامۆستای الناتیلی ڕۆشت بۆ ناوچه‌ی خواریزم بۆ لای فه‌رمانره‌وای خواریزم به‌ناوی شا مه‌ئمونی کوڕی موحه‌مه‌د.(8)
ئه‌بو عه‌لی هه‌وڵی زۆری ده‌دا له وه‌ده‌ست هێنانی زانیاری‌دا له فه‌لسه‌فه‌و ئاین و وه‌ک ده‌ڵێت یه‌زدان ده‌رگای زانیاری له به‌رده‌میا کرده‌وه. هه‌ر وه‌ها له بابه‌ته‌کانی خوێندنیا زانیاری پزیشکی خوێند و سه‌رکه‌وتوو بوو، و به‌رهه‌می نوسینی له‌سه‌ر زانیاری پزیشکی هه‌یه. کاری له خه‌سته‌خانه‌دا کردووه و له‌زانیاری پزیشکیدا که‌م وێنه‌بوو، و توانی له چه‌ندین لایه‌نی تری زانیاری پزیشکی تردا لێکۆڵینه‌وه بکا، وه‌ک باس ده‌که‌ن و ده‌ڵێن، له ماوه‌ی خوێندنیا هه‌رگیز شه‌وێک به‌ته‌واوی نه‌خه‌وتووه. هه‌رکاتێک که کێشه‌ی تێگه‌شتنی له هه‌ر زانیاریه‌کدا ده بوو ده‌ڕۆشت ده‌ست نوێژی ده‌گرت و ده‌ڕۆشت بۆ مزگه‌وتی گه‌وره بۆ نوێژکردن و پاڕانه‌وه له یه‌زدان که کێشه‌ی زانیاری بۆ ئاسانکا.
جارێک ئه‌بو نوحی کوڕی مه‌نسور فه‌رمانڕه‌وای خۆراسان نه‌خۆش ده‌که‌وێ باسی ئیبن سینای زانیوه که زانیاری پزیشکیه و ده‌نێرێ به شوێنیاو ده‌گاته لای بۆ چاره‌سه‌رکردنی و چاره‌سه‌ری ده‌کا. ئه‌بو عه‌لی له لای فه‌رمانڕه‌وا ڕێزی لێده‌گیراو له‌به‌رئه‌وه ڕێیدا که سه‌ردانی کتێبخانه‌که‌ی بکا و ئیبن سینا سه‌یریکرد چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی بێ وێنه له به‌رهه‌می زانیاری تێدایه (10) له‌وێدا چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی تێدا بینی که هه‌رگیز نه‌بیرابوو له‌وسه‌رده‌مه‌دا، له‌وکاته‌وه ئه‌بو عه‌لی زۆر که‌ڵکی لێوه‌رگرت به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی زانیاریه‌کانی زه‌مانی کۆن (11) زۆر که‌ڵکی لێوه‌رگرتن وبه‌کاری هێنان، به‌لام پاش ماوه‌یه‌ک ئه‌م کتێبخانه ئاگری تێچوو، چه‌ندین له‌و سه‌رچاوانه مانه‌وه لای ئه‌بو عه‌لی، وه‌ک له‌و ماوه‌دا باس ده‌کرا که له‌وانه‌یه ئه‌بو عه‌لی خۆی ئاگری به‌ردابێته ئه‌و مه‌کته‌به‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سی تر که‌ڵکی لێ وه‌رنه‌گرێ ته‌نها خۆی نه‌بێ (ئه‌مه ته‌نها بۆچوونی هه‌ندێ که‌سی خه‌لکی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه). له ته‌مه‌نی 22 ساڵیدا باوکی کۆچی دوایی کرد‌و له ماڵ و سامانی باوکی و نزیک بوونه‌وه‌ی وله کاری ئه‌عامیلی سوڵتان که‌ڵکی وه‌رگرت وبه‌رده‌وام بوو له‌خێند نا.
کاتێک کاروباری سولتانی بوخارا تێکچوو ئه‌بو عه‌لی بوخارای به‌جێهێشت و ڕۆشت بۆ خۆراسان و به‌رده‌وام سه‌ردانی داموده‌زگای خۆراسانی شاعه‌لی مه‌ئموونی کوڕی موحه‌مه‌د (12) ده‌کرد و موچه‌ی مانگانه‌ی پێده‌درا و جلی کارمه‌ندی فیقهی له‌به‌رده‌کرد که پێی ده‌وترا 'تالیسان' (13) له پاش ئه‌وه ڕۆشت بۆ کۆرکانج / گورگان و سه‌ردانی شاره‌کانی ناسا و ئه‌بیوه‌رد و توس و هه‌ندێ له شاره‌کانی تری ده‌کرد، له‌و ماوه‌دا سه‌ردانی ئه‌میر شمس المعالی قابوس کوڕی واشماقیری کرد. کاتێک قابوس به‌ندکرا له قه‌ڵا وله‌وێ کۆچی دوایی کرد(باسی ئه‌م به‌سه‌رهاته له شوێنێکی تردا له باسی ژیانی دا ده‌کرێت) ئه‌بو عه‌لی ڕۆشت بۆ دیهیستان و له‌وێ زۆر نه‌خۆش که‌وت و گه‌ڕایه‌وه بۆ گورگان و له‌وێ به‌رهه‌می ئه‌وساتی نوسی (کتاب الاوسات) (14) و پێی ده‌ڵێن ؛ الاوسات الگورگانی' له‌وێ له‌گه‌ل ئه‌بو عوبه‌ید وه‌حیدی گورگانی یه‌کتریان ناسی (15).
له گورگانه‌وه ئه‌بوعه‌لی به‌ره‌و ناوچه‌ی ' ڕای' که‌وته ڕێ و په‌یوه‌ندی به بنه‌ماڵه‌ی مجد الدوله‌ی کوڕی فخر الدوله کرد، له دوای ئه‌وه ڕۆشت بۆ قه‌زوین و له‌وێوه بۆ هه‌مه‌دان و له‌وێ بوو به‌وه‌زیری شمس الدوله (16) به‌لام له‌وکاته‌دا له‌شکر له‌دژی هه‌ستابوون ماڵه‌که‌یان تالانکرد و ویستیان شمس الدوله بکوژن، هه‌رچه‌ند ئه‌میر به‌رگری ده‌کرد، ئه‌بو عه‌لی توانی خۆی ڕزگارکاو خۆی بشارێته‌وه، له پاش ئه‌م ڕووداوه شه‌مس الدوله سک یه‌شه‌ی 'کۆلیکی' لێهات و پێویستی به ئه‌بو عه‌لی کرد بۆ چاره‌سه‌ری سک یه‌شه‌که‌ی، له‌به‌ر ئه‌وه بانگی کرده‌وه‌و دای نایه‌وه به وه‌زیر و داوای لێبووردنی لێکرد له باره‌ی ئه‌و ڕووداوه‌وه. له پاش ماوه‌یه‌ک ئه‌م ئه‌میره مرد و کوڕه‌که‌ی تاج الدوله له‌جێی دانرا و ئه‌بو عه‌لی له سه‌رکار لابرد، له‌به‌رئه‌وه ئیتر ئه‌بو عه‌لی ڕۆشت بۆ ئه‌سفه‌هان له‌وێ به ڕێزه‌وه پێشوازیان کرد له لایه‌ن عه‌لا الدوله جه‌عفه‌ری کوڕی که‌یقوباد (17) ئه‌ڤیسینا / ئه‌بونه‌واس توانای مێشکی لاواز بوو به‌هۆی خودانه جنس و ئاگای له ته‌ندروستی خۆی نه‌بوو، وه تووشی سک یه‌شه‌ی 'کۆلیک' بوو به‌جۆرێکی وا سه‌خت ڕۆژی 8 ده‌رزی له خۆی ده‌دا، له ئه‌نجامدا وه‌زعی ڕیخۆڵه ی خراپ بوو و تووشی نه‌خۆشی دیزانتری بوو، له‌م کاته‌دا ده‌بوو سه‌فه‌رێک له‌گه‌ل عه‌لا الدوله بکاو وه‌زعی سک یه‌شه‌ی خراپتر ده‌بوو. (18) و زۆر وه‌زعی خراپ بوو نه‌یتوانێ خۆی خاڵی کاته‌وه، داوای له دکتۆری کرد که هه‌ندێ تۆوی که‌ره‌وز بکرێته ناو ده‌رمانی ده‌رزی لێدانی که ده‌بوو 3 به‌ش بێ له کێشانه‌ی که داینابوو، به‌لام دکتۆره‌که‌ی به هه‌ڵه پێنج به‌شی دانا‌و ترشه‌ڵۆکی ده‌رمانه‌که‌ی زیاد کرد و کاری کرده سه‌ر نه‌خۆشی دیزانتری 'میزه‌ڵدانی' و وه‌زعی خراپتر بوو، هه‌روه‌ها ده‌رمانی بێهۆشکه‌ر (19) خرایه ناو ده‌رمانه‌که‌ی که کوڕه‌کانی خزمه‌تکاری فێڵیان لێکرد (20) و له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌خۆش بوو نه‌یتوانی سزایان بدا.
هه‌ر چه‌ند له‌سه‌ره‌تای نه‌خۆشیه‌که‌یه‌وه به‌رده‌وام بوو له کارکردنیا و خه‌ڵک بینین ده‌رس ووتنه‌وه‌ی (21) پارێزی نه‌کرد و به‌رده‌وام وازی له جنس نه‌هێنا و زۆر نه‌خۆش که‌وت، وای لێهات هه‌فته‌یه‌ک باش وهه‌فته‌یه‌ک وه‌زعی ته‌ندروستی خراپتر ده‌بوو، وه چه‌ندجارێک ئه‌بو عه‌لا له‌گه‌ل خۆی ده‌یبرد بۆ سه‌فه‌ر و له‌ڕێکردندا نه‌خۆشی سک یه‌شه‌که‌ی خراپتر ده‌بوو توانای لاواز ده‌کرد و ئیتر ووتی: "ده‌رمان و چاره‌سه‌رکردن پێویست نیه چونکه له‌شم وه‌ریناگرێ و ئیتر که‌ڵکی نیه و وازی هێنا له ده‌رمان" دوای ئه‌م قه‌راره ده‌ست نوێژی گرت و ڕویکرده خوداپه‌رستی وزه‌کات دان به هه‌ژار وده‌ستیکرد به و پاڕانه‌وه له‌یه‌زدان.
ئه‌م نوسراوه له 2 به‌ش پێکهاتووه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست