ئاهه نگه كانی نه وروز و هه ڵبژاردنه كانی به هاری عه ره بی ئیسلامی سیاسی‌یان به درۆ خسته وه
Thursday, 21/03/2013, 12:00
شكاندنی ژماره ی پێوانه یی به شداربوانی ئاهه نگهكانی نه ورۆز وه ڵامێكی یه كلایی كه ره وه یه بۆ فڵته‌فڵتی نوێنه ری هێزه تاریكدۆسته كانی ئیسلامی سیاسی، ئه مانه هه ر نامه عقولیه تێكی بیره تاریكه كانیان بۆ باس بکرێت ده ڵێن ئه وه ته نیا ره ئی تۆ و نوخبه یه كی بچوکی ڕۆشنبیرانی كۆمه ڵگای كوردستانه و زیاتر له ۹۰ له سه دی خه ڵكی كوردستان ئیسلامن، به ڵام به‌شداریکردن له ئاهه نگی نه ورۆزی ئه مساڵ به و ژماره زۆره ی كه له مێژوی نه ورۆزدا وێنه ی نه بوه نیشانی‌دا به ڵێ زۆرینه ی خه ڵكی كوردستان ئیسلامن وبڕوایان به ئایینی خۆیان و ئه‌رکه ئایینیه كانیان هه یه به و شێوه یه ی كه سه دان ساڵه له سه ری ڕاهاتون نه ك به و شێوه شێتانه‌یه‌ی نوخبه یه كی بچوكی ناو هێزه كانی ئیسلامی سیاسی بۆ گه‌یشتن به ده سه ڵاتی سیاسی خۆیان بانگه شه ی بۆ ده كه ن.
ئه م ڕاستیه له میسریش سه لمێنرا كاتێك مورسی، كاندیدی ئیخوانیه كان له یه‌که‌م هه ڵبژاردنی دوای شۆڕشدا له ناو کۆمه‌ڵگای ۸۰ ملیۆنی میسردا كه ۹۰ له سه دیشیان ئیسلامن ته نیا پێنج ملیۆن و حه وتسه دهه زار ده نگی هێنا (سایتی جزیرە ۱٦-۱۲-۲۰۱۲) و له تونسیش كه ۹٥ له سه دی خه ڵكه كه ی ئیسلامن، ئیسلام سیاسیه كان به‌ڕابه‌رایه‌تی غه نوشی له یه كه م هه ڵبژاردنی دوای شۆڕشدا له كۆی ۲۱۷ كورسی ئه نجومه نی دامه زراندن ته نیا ۹۰ كورسیان به ده ست هێنا (سایتی جزیرە ۲۹-۱۰-۲۰۱۱) كه ده كاته ٤۱ له سه دی ده نگه كان وئه م ڕێژه‌یه ش ئه وه نده كه م بو به شی ئه وه ی نه كرد غه نوشی و حیزبه كه ی بتوانن ئه و به نده بسه پێنن به سه ر ده ستوردا كه ده ڵێت "شه ریعه ت یه كێك له سه رچاوه كانی یاسادانانه" و خۆیان ڕایان گه‌یاند كه"نایانه وێت" به ندێكی وه ها بسه پێنن به سه ر ده ستوری تازه ی ئه و وڵاته دا(سایتی جزیرە ٦-۷-۲۰۱۲).
به هۆی كه می ده نگهكانیان و جوامێری حیزبه عه لمانیه كانی تونسه وه، ئیخوانیه كانی ئه و وڵاته بۆیان نه سه پێنرا كه شه ریعه "سه رچاوه یه ك له سه رچاوه كانی یاسادانان بێت" چ جای ئه وه ی كه سه‌رچاوه ی سه‌ره‌کی یاسادانان بێت.
له یه‌که‌م هه ڵبژاردنی په‌رله‌مانی دوای شۆڕشی لیبیا به سه ر قه زافیدا، "هاوپه یمانێتی هێزه نیشتیمانیه كان"، که چه‌تری کۆکه‌ره‌وه‌ی عه لمانی-لیبراڵیه كان بو، به سه رۆكایه تی مه حمود جوبریل، سه ركه وتنێكی وایان به سه ر نوێنه ری هێزه كانی ئیسلامی سیاسی: "پارتی داد و بنیاتنان" ی ئیخوانیدا تۆمار كرد كه شیته ڵكاری چاودیره سیاسیه كانی سه باره ت به سروشتی ئیسلامی بونی به هاری عه ره بی ژێره و ژور كرد كاتێك له كۆی ۸۰ كورسی تایبه ت به حیزبه سیاسیه كانی ئه و وڵاته ۳۹كورسیان به ده ست هێناو له‌به‌رامبه‌ردا پارتی داد و بنیاتنان ته نیا ۱۷ كورسی به ده ستهێنا (سایتی جزیرە 15-8-2012) سه ره ڕای ئه وه ی به هۆی سروشتی دیماگۆجی ڕژێمه سه ركوتكه ره كانی ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاسته وه ئیسلامیه كان هه میشه ده رگایان بۆ له‌سه‌رپشت بوه كه له ڕێگه‌ی چاپ و بڵاو كردنه وه ی كتێب و گۆڤار و تی ڤی و ڕادیۆكانه وه به ئاره زوی خۆیان له ژێر په رده ی ئیسلامدا ،ده یان ساڵ خه ریكی خۆناساندن بون به جه ماوه ری سه ركوتكراوی تینوی په‌ناگایه‌كی ڕۆحی بۆ ڕزگار بون له ده‌ست ڕژێمه سه ركوتكه ره كان و له به رامبه ردا هێزه چه‌پ و عه لمانیه كان جگه له وه ی ئامانجی یه كه می سه ركوتی فیزیكی بون هیچ بوارێكی ره سمیشیان نه بو بۆ ناساندنی خۆیان و بیره كانیان به جه ماوه ر.
ئه و ڕاستیانه ی زمانی ژماره كان به ڵگهی حاشا هه ڵ نه‌گرن له سه ر ئه وه ی تێزه تاریكدۆسته كانی ئیسلامی سیاسی له كوردستان و ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست ده ربڕی ئاره‌زوی نوخبه یه‌کی بچوکی ناو توێژی مه‌لاکان و ڕۆشنبیرانی ئیسلامییه نه ك كۆمه ڵگا ئیسلامیه كان كه وه ك تاكه كانی هه ر كومه ڵگایه كی دنیا له گه‌ڵ به جێهێنانی ئه ركه كانی نوێژ وحه‌ج و ڕۆژودا ئاره زومه نده ژیانێكی مۆدێرنی پڕ له ئاشتی، دیموكراسی، دادبه روه ری، جوانی و مه عقولیه ت به سه ر به رێت كه ئاسمان و ڕێسمانه له گه‌ڵ ئه و جۆره ژیانه ی هێزه تاریكخوازه كان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست