کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


"لە دژى دەستگیرنەكردنى هەردوو سەرۆكى شارەوانى دەچینە بەردەم دادگا و هەڵویست وەردەگرین،ئەوكاتەیش حكومەت خۆی بەرپرسیارە "

Sunday, 25/10/2009, 12:00


بۆ ماوەى یەك مانگ و هەشت رۆژە فەرمانى دەستگیركردنى دوو سەرۆكى پێشووى شارەوانى كەلا،حەسەن جیهاد بەرپرسی ئێستاى مەڵبەندى كفری یەكێتى و سەلام عەلی دەرچووە،لەدواى ئەوەى لەلایەن لیژنەكانى سەرۆكایەتى شارەوانى سلێمانییەوە تۆمەتبار كراون بە تێوەگلانیان بە گەندەڵی،بەڵام تا ئێستا دەستگیر نەكراون،ئەمە حاڵەتە گەنجانى كەلارى توڕەو نیگەران كردوە،داوادەكەن هەردوو سەرۆكى پێشوى كەلار دەستگیربكرێن و بدرێنە دادگا.
ئامانج عەلی یەكێكە لەو لاوانەى داوا لەلایەنە سیاسی دەكات كە ئەو دوو سەرۆك شارەوانییەى پێشوو دەستگیربكرێن و بدرێنە دادگا"ئەوانەى لەچەندین مەسەلەوە تێوەگلاون،مافی خەڵك و ناوچەكەیان خواردوو". ناوبراو ئاماژەى دا كەوا هەموو گەنجى كەلار ناڕازى و نیگەرانن لەدەستگیرنەكردنى گەندڵچییەكان كە فەرمانى دەستگیرنەكراون دەرچووەو،هەروەها وتیشی"دەسگیرنەكردنیان گومانى ئەوەى لێدوەكەین كارى ژێر بە ژێری تێدابێت،ئەوەش كار دەكاتە سەر سەروەریی یاسا،ئێمەیش لەمیژوى هەردوو سەرۆكى شارەوانى كەلار شارەزاین.یاسا لەوڵاتى ئێمە سەروەر نییە،تەنها بۆهەژاران جێبەجێ دەكرێت.
ئەو دوو سەرۆكى شارەوانییە نایاساییان لە كارەكانیاندا كردووە،وەكو دابەشكردنى سەدان پارچە زەوى بەسەرخەڵكى ناموستەهەق و دەرەوەى شارەكە،جگە لە پێدانى زیاتر لە پارچە زەوییەك بەچەندین هاوڵاتى،دەیان پارچە زەوی تریش لە سنورى ئەو شارەوانییە لە رێگەى ساختەكارییەوە بەخەڵك دراون و فەرمانى وەزارییش ساختەكراوە.
ئارام مەحمەد قوتابی پۆلی شەشەمى ئامادەییە یەكێكى دیكەیە لەو گەنجانەى كەداواى دەستگیركردنى هەردوو سەرۆكى شارەوانى پێشوى كەلار دەكات ئەو وتى"ئەو فەرمانەى كە دەرچووە لەسەر دەستگیری كردنى هەردوو سەرۆكى پێشوى شارەوانى كەلار،حەسەن جیهاد كە بە هەڵبژاردن بوبە سەرۆكى شارەوانى خەڵكێكى زۆردەنگى پێدا،پاش ئەوەى ئەوپۆستەى وەرگرت كۆمەڵێك كاركرا ئێستاش كاریگەرییەخراپەكانى بەسەر شارى كەلار ئەبینرێ،كە لە دابەشكردنى ئەرزە بە نایاسایی بەڵیندان بە خەڵك و جێبەجێ نەكردنى،ئەمانە بۆ خۆی كێشە بون دەبێت لێپرسینەوەى لەگەڵ بكرێت،لەكاتى سەلام عەلیش سەرۆكێكى زۆر فاشل بو،چونكە هەندێك بەڵینى دەدا ئەیگوت ئێمە لەماوەى ساڵێكە دەتوانین شەش پرد دروست بكەین،وامان دەزانى كەلار دەكرێت بە نیۆرك بەقسەى ئەو سەرۆكە،نەیتوانى تەنها بۆرى ئاوى مەجاری گەڕەكێك چاك بكات،نەیتوانى شەقامێك تەواوبكات،لەكوێ دەتوانى لەماوەى ساڵێكدا شەش پرد دروست بكات،پێیشی وایە لەهەر زەمەنێكدا بێت هەقی خەڵكیان خواردوەو هەموو دەبێت زیندانى بكرێن،ئارام وتیشی"داوادەكەم بەزوترین كات لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت بدرێنە دادگا،حەقی خەڵكیان لێبسێنرێتەوە،ئاواتە خوازین حكومەت پەناگەى گەندەڵ و سیستەم كارەكان نەدات،ئەگەر جێبەجێ نەكرێت،ئەوا كۆدەبینەوەو دەچینە بەردەمى دادگاو هەڵوێست وەردەگرین،ئەوكاتەیش حكومەت خۆی بەرپرسیارە،چونكە یاسا داواى كردوە بۆ دەستگیر ناكرێن".
ئاوێنەزانیویەتى كە ستافی پێشووى شارەوانیی كەلار بەهەموو ئەندامەكانییەوە لەسەر گەندەڵی بانگهێشتى دادگا كراون و وتەیان وەرگیراوە،بەڵام سەبارەت بەدوو بەرپرسەكە،گومان دەكرێت دۆسیەكەیان لەلایەن هەندێ دادوەرەوە لە ڕابردوودا گرنگى پێدرابێت،رەنگە هەوڵدرابێت پەردەپۆش بكرێت.هەرچەندە ماوەیەكە بڕیارى دەستگیركردنیان دراوە،بەڵام كێشەكە وەكو خۆی ماوەتەوە.
سەیوان عەلی گەنجێكى دیكەیەو دەنگى خۆی دەخاتە پاڵ دەنگى گەنجانى كەلار كە كار لەسەر ئەوە بكرێت،هەردوو سەرۆكى پێشوى شارەوانى كەلار دەستگیربكرێت و دادگای بكرێن،راى وابوو ئەگەر حكومەت فریاى كەلار نەكەوێت،دوور نییە كاردانەوەى گەنجانى لێنكەوێتەوە.ئەو دەڵێت"گومانم لەسەربەخۆ بونى دادگا هەیە،چونكە ئەگەر كوڕی هەژارێك ببوایە،لەسەر گەندەڵی بیست ساڵ حكومیان ئەدا،دەبێت دادگا خۆی یەكلابكاتەوەخۆی ئاشكرابكات،ئایا دەتوانێ ئەو بەرپرسانە راكێشێتە بەر دەم دادگاو دادگاو دادگاییان بكات،یان بڵێت سەربەخۆ نین و بەرپرس هەن دەست لەكارەكانمانەوە وەرئەدەن".
بۆ بەدواداچوونى ئەو پرسیارەش ئایا دادگا بڕیارى دەستگیركردنیان داوە؟دادوەرێك كە نەیویستووە ناوى بوترێت و بەفەرمى لێدوان بدات وتوییەتى"بڕیارى دەسگیركردنیان دراوە،بەڵام كە دەسگیرنەكرێن،ئێمە بڵێن چی".
یەكێك لەو نمونانەى كە دەریدەخات سەرۆكى شارەوانى پێشلكاریی یاسایی تیا كردووە،پێدانى 8 پارچە زەوییە بەفەرمانبەرانى بەشی روپێوى،لەكاتێكدا ئەوانە جارێكى تریش سوودمەند بوون لە حكومەتى هەرێم.دادگا ئەندامانى ئەنجومەنیان بانگ كردووە كە بۆ چی واژۆى ئەو 8 پارچە زەوییەیان كردووە،لەو بارەیەوە سەرۆكى ئەنجومەنى شارەوانى كەلار عومەر محەمەد دەڵێت"لەسەر واژۆكردنى هەشت پارچە زەوییە،ئەندامانى ئەنجومەن بانگهێشتى دادگا كراین،لەبەر ئەوەى وتیان ئەبوایە بچونایەتە سەر پارچە زەویەكان،ئەوسا واژۆمان بكردایە كە كارى ئێمەنییە،چونكە ئێمە بەهیچ جۆرێك ناچینە سەر زەوى،كارى لێپرسراوى هونەرى و موڵكایەتیە،تەنها كارى ئەوانە كە تاپۆ واژۆ دەكەن".
ئەو سەرۆكە باسیشی لە هەڵوێستى خۆیانكرد"كە تاوەكو ئەو هەشت پارچە زەوییە لەوكەسانە وەرنەگیرێتەوە،ئەوا ئەندامانى ئەنجومەنى شارەوانى كەلار ئامادە نابن واژۆ لەسەر كارەكانیان بكەن".
دەربارەى هەڵوێستى سەرۆكى شارەوانى كەلار جەواد وادى،لەسەر هەردوو سەرۆكى پێشوى كە تۆمەتبار كراون بە تێوەگلانیان بە گەندەڵی،سەرۆكى شارەوانى دەڵێت"ئەوە پەیوەندى بە منەوە نییە".
لەبارەى ئەوەى كە سەرۆكى شارەوانى ئێستا،لە كەناڵی یەكگرتوى كەلار باسی لە داخستنى دۆسیەكەی هەردوو سەرۆكى شارەوانى پێشوكردوە،لەوبارییەوە دەڵێت"بڕاوناكەم،وام نەگوتوە".
سەبارەت بەهۆكارى دەستگیرنەكردنیان،ئاوێنە پەیوەندى بە بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی گەرمیان،حوسێن مەنسور و رائید لوقمان بەڕێوەبەرى پۆلیسی كەلار كرد،بەڵام ئامادەنەبوون لێدوان بدەن.
لەهەمان كاتدا پەیوەنیش كراوە بە هەردوو سەرۆكى شارەوانی پێشووە كەلار،بەڵام هیچیان ئامادەنەبوون لەو بارەیەوە لێدوان بدەن.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە