جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم بووه مافی معاره‌زه
Tuesday, 16/03/2010, 12:00
سه‌رنجامی هه‌ڵبژاردن نه‌خشه‌ی سیاسی و یاسایی و ئیداری كوردستان زۆر به كورتی پێمان ده‌ڵێ دیسان ده‌نگی ه‌اوپه‌یمانی رێژه‌یه‌ك ه‌اته‌خوار، له 52 كورسی ه‌اته نزیكه‌ی 42 كورسی، له‌نێو ه‌اوپه‌یمانیش (ی.ن.ك) به‌رامبه‌ر (پ.د.ك) زۆر به سه‌ختی شكستی ه‌ێنا، هه‌رچه‌نده كێشه‌كانی نێوان (ی.ن.ك) و (گۆڕان) وایكرد گۆڕانیش سه‌ركه‌وتنی چاوه‌ڕوانكراو به‌ده‌ست نهه‌ێنێ، به‌ڵام له‌كۆتاییدا ده‌نگی معاره‌زه بۆ یه‌كه‌م جار له ره‌قه‌مێكی كوردستانی ده‌بێته عێراقی گه‌وره، له‌رووی یاسایی كۆتایی به سیسته‌می سیاسی كوردستان ه‌ێنا وه‌ك حوكمی دیارشی (دوانه‌یی) به‌ته‌نه‌ا، هه‌م (دوانه‌یی) نه‌ما، هه‌م به ته‌نه‌اش ناتوانن به‌ناوی (كوردستان) خۆ بنوێنن،
سه‌رۆكی هه‌رێم ته‌نه‌ا ده‌توانێ به‌ناوی لیستی ه‌اوپه‌یمانی قسه‌و سه‌ودا بكا، مه‌گه‌ر بكه‌ونه رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ معاره‌زه، ئه‌ویش به هه‌ڵگرتنی ئه‌و زوڵم و زۆره‌ی له معاره‌زه‌و میلله‌ت كراوه تا ئێستا، له سه‌روی هه‌موانه‌وه كۆتایی ه‌ێنان به سیسته‌می (حزب القائد)، ئینجا قه‌ڵاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی و گه‌ڕانه‌وه بۆ بنه‌مای (خه‌ڵكی شایسته له شوێنی شایسته)، ئه‌وانه‌ش ده‌بێته ه‌ۆی دروستبونی حكومه‌تی موئه‌سه‌ساتی و لاچوونی گرانی و ئاوه‌دان بوونه‌وه‌ی گونده‌كان و قایم بوونی پێگه‌ی كورد له ناوچه‌كه‌و جیه‌ان، دورخستنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و كۆمار له حزبایه‌تی ته‌سك، ده‌بێ بزانرێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له ئه‌نجامی ه‌اوپه‌یمانی نهه‌اتۆته دی، هه‌روه‌ك له ده‌نگه‌كانیش ده‌ركه‌وت به هه‌ردوو حزب له 59%ی ده‌نگ ه‌ات، كه‌چی سه‌رۆكی هه‌رێم نزیكه‌ی 70%ی ده‌نگ ه‌ێنا، كه‌واته هه‌م له‌رووی یاسایی هه‌م له‌رووی شه‌رعیه‌تی جه‌ماوه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم موڵكی میلله‌ته.
ئا لێره‌دا كێشه‌یه‌كی یاسایی و دیموكراسی چاره‌سه‌ر ده‌بێ، كه خۆی له‌و پرسیاره ده‌نوێنێت:
له هه‌موو جیه‌ان معاره‌زه مافی له ده‌وڵه‌ت هه‌یه، به‌ڵام له حكومه‌ت نیه‌تی، ئاخۆ له كوردستان كه ده‌وڵه‌تی نییه، ته‌نه‌ا حكومه‌تی هه‌یه، مافه‌كه‌ی له كوێیه؟
مافی معاره‌زه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه، واته سه‌رۆكی هه‌رێم ته‌نه‌ا سه‌رۆكی ه‌اوپه‌یمانی یان ده‌سه‌ڵات نییه، به‌ڵكو سه‌رۆكی معاره‌زه‌شه، ده‌بێ ئه‌وه له ده‌ستوری كوردستان تۆمار بكرێ، نابێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم قه‌بوڵ بكا ده‌سه‌ڵات و حزبی ده‌سه‌ڵات غه‌در له معاره‌زه بكه‌ن، ئه‌گینا ئه‌و میلله‌ته وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی ئاسا پارچه‌پارچه ده‌بێت، بۆیه مافی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم به‌شی معاره‌زه‌یه، ده‌شكرێ وه‌ك پێشنیاره‌كه‌ی به‌ڕێز كۆسره‌ت ره‌سول ئه‌و پۆسته به هه‌ڵبژاردن بكرێت، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ده‌روازه‌یه‌كه بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی معاره‌زه له‌و بێبه‌شیه‌ی كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزب به‌رامبه‌ری كراوه، كه بتوانرێ یه‌ك هه‌ڵوێستی دروست بكرێت له به‌غداو سه‌رۆك كۆماریش بچێته‌وه پۆسته‌كه‌ی خۆی.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كرێ ئه‌سته‌مه به 42 كورسی ه‌اوپه‌یمانی بتوانی 405 لای عێراقی قایل بكا‌و 217 په‌رله‌مانتاری عه‌ره‌ب ده‌نگ بۆ سه‌رۆك كۆماری كوردێك بده‌ن، چ جای خواسته سه‌ره‌كیه‌كانی تری وه‌ك جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140 و كێشه‌ی نه‌وت و پێشمه‌رگه و...ه‌تد. بێته دی، مه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ش نه‌بێت، واته هه‌ڕه‌شه زیاتر به‌ر ده‌رگای كوردستان نه‌گرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست