کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


نەخۆش و بێ پلانیەكانى فەرمانگەى تەندروستى

Tuesday, 19/04/2011, 12:00






لەبرى پێشەكى:
هەولأ لەزۆر شوێن دەدرێت بەڵام ئەوەى ئەو هەوڵە دێز و ناشیرین دەكات، ئێمەى كورد پلانمان نیە كە چى بكەین یان چۆن ئەو هەوڵانە باش بكەین، باوەڕمان بە ڕەخنە نیە و ڕەخنە نەیتوانیوە شتەكان بهێنێتەوە سەر ڕێرەوەكەى خۆى، لەكوردستان لەبوارى تەندروستى شتكراوە بەڵام ئەوەى جێگەى ڕەخنە و قسە لەسەر كردنە لەچوارچێوەى سیستەمدا نەكراوە كە دەتوانرێت بوترێت نەكردنى زۆر باشترە لە كردنى. ساڵانە گۆنگرە دەگیرێت بۆ چاككردنى سیستەمى تەندروستى، بەڵام ئایا چیان گۆڕیوە و چیان چاككردوە؟ ئەمە پرسێكى زۆر سادەیەو وەڵامێكى هیچى هەیە لەلایەن بەرپرسەكانى ئێمەوە. ئەوەى بۆ تەنها جارێك سەردانى نەخۆشخانەكانى ئێمە بكات بەچاوى خۆى ناڕێكى و پاشاگەردانى لەنەخۆشخانەكاندا دەبینێت! هەمووشمان دەیبینین و هیچمان قسە ناكەین.. هەموومان دەزانین گرەو لەسەر گیانى نەخۆش دەكرێت و بێدەنگین.. نەخۆش دەمرێت و دەڵێین قەدەرى خودایە.. كەمتەرخەمى دەكەین و دەڵێین خۆ تەنها من نیم.. نەخۆش لەژورى نەشتەرگەریدا بەهۆى هەڵەوە لەبرى ئۆكسجین گازى دووەم ئۆكسیدى كاربۆنى دەدرێتێ و بێدەنگین و هیچ ناڵین.. نازانم داواكارى گشتى لەكوێ خەوتوە و ئاگاى لەمشتانە نیە.. زۆر شتى تریش دەكرێت كە ئەخڵاقم ڕێگەم پێنادات تەنانەت بیخە سەر كاغەزیش كەچى هەر بێدەنگین.. سكاڵا تۆمار دەكەیت دواتر لەڕێگەى عەشایەریەوە چارەسەر دەكرێت.. وەك نوكتەیەك پزیشكمان هەیە لە ژورى نەشتەرگەرى كە دێتە دەرەوە نەخۆشەكەى كوشتوە كە زانیاریم لایە واتە بەهۆى نەزانینیەوە نەخۆشەكە مردووە بەهۆى كۆمەڵێك قسەوە وایكردووە لە خێزانى نەخۆشەكە دەستیان ماچ كردووە.. بەڕاستى شەرمە لەكوردستاندا بەهۆى كەمى زانیاریمان لەبارەى تەندروستی و یاسا و فەرمانڕەوایكردنەوە زۆر شتمان بەسەردا دێت.. لێرەدا بەپێى توانا هەوڵ دەدەم لەمەو دوا كۆمەڵێك زانیارى لەسەر تەندروستى و ئەو شتانەى لە نەخۆشخانەكاندا ڕوودەدا بیخەمە بەردەست خوێنەرانى كوردستان پۆستى خۆشەویست.
ئامێرەكانى تیشك
وەزارەتى تەندروستى و فەرمانگەى تەندروستى هەوڵیانداوە كۆمەڵێك ئامێرى كوالیتى بەرز بهێن بۆ نەخۆشخانەكان.. ئەمە شتێكى باشە و جێگەى تەقدیرە بەڵام ئەوەى جێگەى نەنگى و قسە لەسەر كردنە، نەیانتوانیوە ئەو ئامێرانە لە شوێن و جێگەى شیاودا دابنێن بەلام دایاننەناوە.. لێرەدا هەوڵدەدەم قسە لەبارەى كۆمەڵێك ئامێرى تیشكەوە بكەم لەسنورى فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى، واباشترە هاوڵاتیان زانیارى وردیان هەبێت لەسەر ئامێرانە و وەك مافێكى گشتى و پێویستە هەموومان پێكەوە قسەى لەبارەوە بكەین..
بەشى تیشكى نەخۆشخانەى فریاكەوتنى سلێمانى كۆمەڵێك ئامێرى تیشكى تێدایە لەجۆرەكانى ئامێرى تیشكى ئاسایی كە دوو ئامێرە.. ئامێرى تیشكى یەك كۆمەڵێك كێشەى تێدایە لەكاتى گواستنەوەى ئەم ئامێرەدا بەشێكى سەرەكى ئەم ئامێرە ون بووە كە "chest stann" بەڵام بۆ پەردە پۆشكردنى ئەو شتەش شتێكیان بەدەستكرد دروست كردووە، ئەوەش كارى كردووەتە سەر كوالیتى هەندێك تیشك، ئامێرى تیشكى دوو لەژورێك دانراوە لەڕووى ستانداردەوە بۆ ژوورى تیشك ناشێت، ئەمەش وایكردووە زۆر بەكەمى تیشك بەو ئامێرە دەگیرێت، ئەمەش كاردەكاتە سەر هاوڵاتیان كە ناتوانرێت بەشێوەیەكى خێرا كارەكانیان ڕایی بكرێت..
بەشى CT scan لەماوەى ڕابردودا ئامێرێك لەم نەخۆشخانەیە هەبوو كە تاڕادەیەك گونجاو بوو بۆ بەڕێكردنى نەخۆش، بەڵام ئەم ئامێرە لابرا و ئامێرێكى ترى 64 سلایس دانرا كە جێگەى تەقدیرە بەڵام دەبێت قسە لەوبارەیەوە بكرێت ئەو ئامێرە نوێیە خەوێنراوە و هەندێك جۆرى تیشكى پێدەگرن لەوانە مێشك بەزۆرى بەڵام جۆرەكانى ترى وەك سك و سنگ و بڕبڕەى پشت و ئەژنۆ و هتد. بەم ئامێرە ناگرن لەبەر كۆمەڵێك هۆكار لەبەرئەوەى ناتوانرێت لەنەخۆشخانەى فریاكەوتندا نەخۆشى دەرەوە واتە ئاوت پەیشن ببینرێت، ئەو نەخۆش بینینە لەوانەیە كاریگەى ناڕاستەوخۆى لەسەر نەخۆشى فریاكەوتن بێت چونكە ناتوانرێت نەخۆش لەسەر ئامێرەكە دابگریت بۆ نەخۆشێكى زۆر مەترسیدار، نەخۆشەكانى ناو نەخۆشخانەى فریاكەوتن كاتیان نیە و هەر دواكەوتنێك لەوەدەچێت مەترسیەكى گەورە لەسەر ژیانى نەخۆش بەجێ بهێڵرێت.. واباشتر بوو فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى بیرى لەوە بكردایەتەوە كە ئەو ئامێرە نوێیە لە سەنتەرى تیشك یان نەخۆشخانەى فریاكەوتن دابنایە و زیاتر نەخۆش سودى لێببینیایە.. سەیرى ئەو بى پلانیە بكەن ئەو ئامێرەى لە نەخۆشخانەى فێركارى كار دەكات سنگلە و ئەو ئامێرەى لە نەخۆشخانەى فریاكەوتن 64 سلایس. جیاوازیەكى زۆر لەنێوانیاندا هەیە لە جۆرى كوالیتى ئەو تیشكەى كە بۆ نەخۆشەكە دەگیرێت..
ئامێرى CT scan لە نەخۆشخانەى فێركاى كۆمەڵێك كێشەى هەیە لەوانە دوو جۆرى دەوام هەیە لەم نەخۆشخانەیە لەسەر ئەو ئامێرە یەكێكیان حكومیە و ئەوى تریان نیمچە حكومى واتە ڕاوێژكارى.. هەمان كارمەند و هەمان ئامێر بۆ هەردوو دەوامەكە كارى لەسەر دەكەن.. لەدەوامى حكومیدا ڕۆژانە كەمتر لە 10 نەخۆش دەبینرێت، بەڵام بۆ دەوامى ئێواران كە نیمچە حكومیە زیاتر لە 20 دەبینرێت.. جیاوازیەكى زۆر هەیە لەنێوانیاندا، بۆ هەر نەخۆشێكى بەیانیان بیست هەزار و بۆ هەر نەخۆشێكى ئێواران چل هەزار وەردەگیرێت.. لەوانەیە نەخۆش نەتوانێت ئەو پارەیە دابین بكات بۆ ئێواران. بۆ سەرەى بەیانیان زیاتر لە مانگێكى دەوێت لەوانەیە نەخۆش فریاى گرتنى ئەو تیشكە نەكەوێت بەڵام بۆ ئێواران كەمتر لە هەفتەیەك.. ئەو جیاوازیەش ئەوە خوڵقاندویەتى كە لەبەیانیان نەخۆشێكى كەم دەبینرێت بەڵام بۆ ئێواران نەخۆشێكى زۆر.. كە بەڕاى من ئەوە كۆكردنەوەى پارە خوڵقاندویەتى نەك هەندى شتى تر، ئەوەش گەندەڵیە و دەچێتە بابى ئەوەى مافى هاوڵاتیان كە پێشێل كراوە كە پێویست دەكات لایەنە بەرپرسەكان قسە لەمبارەیەوە بكەن و لێكۆڵینەوەى لەبارەوە بكەن و شتەكان لەكۆمەڵگەى كوردیدا لەڕێڕەوى خۆیان لایانداوە پێویستە هەوڵەكان یەكبخەین بۆئەوەى شتەكان بخەینەوە ڕێڕەوەكەى خۆى و بۆئەوەى هەموومان سود لە تواناكان وەرگرین و هەموومان پێكەوە دەست بخەینە سەر خاڵە لاوازەكان لە وەزارەتى تەندروستیدا بۆئەوەى زێتر خزمەت بە ژیانى هاوڵاتیان بكەین.. پزیشك ڕزگاركەرى ڕۆحى مرۆڤە و ڕۆحى مرۆڤیش بازرگانى پێوە ناكرێت لەپێناوى خۆدەوڵەمەنكردن و پلەو پایەى كۆمەڵایەتیدا.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە