کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خوێندکاره‌ گیراوه‌کان به‌ره‌و گوانتامۆی دوکان براون، ده‌نگیش هه‌یه‌ که‌ په‌لاماری گرده‌که‌ بده‌ن

Tuesday, 19/04/2011, 12:00


پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌یانییه‌ هێزێکی زۆری چه‌کدار، له‌ ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی هێنرانه‌ نێو سلێمانی، یه‌که‌م کاریان ئه‌وه‌ بوو که‌ دووکان و بازاڕاکانیان به‌ زۆر به‌ خه‌ڵکی داخست و بارێکی نائاسایی خسته‌ نێو سلێمانی، یه‌کێک له‌ شایه‌تحاڵان به‌ په‌یامنێری کوردسدتانپۆستی راگه‌یاند، که‌ له‌ سه‌رده‌می به‌عسیشدا ده‌سه‌ڵات وای نه‌کردووه‌، زۆربه‌ی چه‌کداره‌کان به‌ که‌ خه‌ڵکی سلێمانی نیین، منداڵان ئاسایی به‌ خۆگیڤکردنه‌وه‌ په‌لاماری خه‌ڵک ده‌ده‌ن.
په‌یامنێرمان له‌ سلێمانی رایگه‌یاند، که‌وا رێبین هه‌ردی و چه‌ند که‌سێکی تر که‌ هێشتا ناویان نازانرێت له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه‌ گیراون و به‌ دوای د. فاروق ره‌فیقیشدا ده‌گه‌ڕێن تا بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ جارێ ئه‌و بێسه‌ر و شوێنه‌، هه‌روه‌ها له‌ رووداوه‌که‌ی دوێنێدا دوو که‌س به‌ خه‌ستی بریندار کراوه‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانیان هه‌یه‌، یه‌کێک له‌وانه‌ منداڵێکه‌ به‌ ناوی کاروان حه‌سه‌ن که‌ ته‌مه‌نی ته‌نها 9 ساڵه‌، دکتۆره‌کان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر نه‌شمرێت ئه‌و منداڵه‌ تازه‌ که‌مئه‌ندام ده‌بێت، ئه‌ویتریشیان به‌ناوی هه‌ردی فاروق  فیشه‌کێک به‌ر سه‌ری که‌وتووه‌ ئه‌ویش له‌ ئان و ساتدایه‌ گیان له‌ ده‌ست بدات. جگه‌ له‌ ته‌قه‌کردن و به‌کارهێنانی دارولاستیک و به‌رد، دوێنی هێزه‌ چه‌کداره‌کان گازێکی ژاراوییان به‌کارهێناوه‌  ئه‌و گازه‌ کاری کردۆته‌ سه‌ر بۆری هه‌ناسه‌ و نازانرێت ئه‌وانه‌ی  ئه‌و گازه‌یان هه‌ڵمژیوه‌ جگه‌ له‌ ته‌نگه‌نه‌فه‌سبوون تووشی چی تر ده‌بن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ که‌ خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی، که‌ به‌ته‌مابوون خۆپێشاندان رێکبخه‌نه‌وه‌، به‌ڵام هێزه‌ سادیسه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی په‌لاماریان دان و ژماره‌یه‌کی زۆریان لێگرتوون، ژماره‌ی گیراوه‌کان وه‌ک باس ده‌کرێت که‌م نییه‌ و تا ئیستا به‌رده‌وامه‌، په‌یامنێره‌که‌مان ده‌ڵێت زیاتر له‌ 150 خوێندکاریان گرتووه‌ و به‌ره‌وه‌ دوکان و گوانتامۆی هێرۆی برایم ئه‌حمه‌دیان بردون، به‌ جنێودان و شه‌قهه‌ڵدان به‌ هه‌ندێکیان وتووه‌ ده‌تانکوژین و ئه‌نفالتان ده‌که‌ین.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌کان وای به‌ کوردستانپۆست راگه‌یاند، که‌وا پلانی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ هه‌روا به‌رده‌وام بێت، ره‌نگه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا په‌لاماری گرده‌که‌ش بده‌ن و کارمه‌ندانی که‌ی ئێن ئێن و ده‌زگای وشه‌ و به‌رپرسه‌ سیاسیی و ئیدارییه‌کانیش بگرن، سه‌رچاوه‌که‌ که‌ نه‌یویست ناوی بهێنرێ وتی پلانێکی وا به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ به‌ڵام هێشتا نازانرێت جێبه‌جێ ده‌کرێت یان نا!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە