کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لاچن کاک به‌رهه‌م و کاک ئاشتی گاز به‌رێده‌که‌ن

Friday, 03/09/2010, 12:00


بێجگه‌ له‌ کاک نێچیری سه‌رۆکی پێشووی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ باوڕ پێنه‌هێنراوه‌، وا کاک به‌رهه‌میش که‌وته‌ قسه‌ کردن له‌ نه‌وت و گازی کوردستان، وا حه‌وت ساڵ تێپه‌ڕی به‌سه‌ر هات و هاواری نه‌وت ده‌رهێنانیان، تاوه‌کو ئێستا نه‌یانتوانیوه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی یاسایی نه‌وتی کوردستان به‌ بازاره‌کانی جیهان بگه‌یه‌نن، رۆژانه‌ به‌ جێگا پێیه‌کانی ئێمه‌دا ده‌رۆنه‌وه‌و به‌ حه‌یران داستان به‌دوا داستان ده‌ڵین بۆ چاوبه‌ستنی کورد.

http://www.krg.org/articles/detail.asp?lngnr=13&smap=01010200&rnr=26&anr=36638

کاک به‌رهه‌م و کاک ئاشتی هه‌ورامی، له‌ سه‌روبه‌ندی راستبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری کوردو میدیا جیهانیه‌کان له‌ به‌قاچاخ بردنی نه‌وتی کوردستاندا، حه‌یرانێکی تازه‌یان خسته‌ بازاره‌وه‌ که‌ گوایه‌ گازی کوردستان به‌رێ ده‌که‌ن بۆ ئه‌وروپا بۆ خامۆش کردنی هاتوهاواری جه‌ماوری کورد له‌سه‌ر به‌قاچاخ بردنی ئه‌و نه‌وته‌و دیارنه‌بوونی داهاته‌که‌ی.

ره‌نگه‌ خه‌لکانێک هه‌بێ و بپرسێ باشه‌ کاک سه‌ردار بۆ تۆ دژی ئه‌و پرۆژه‌ی گاز ناردنه‌ ده‌ره‌وی ؟، منیش ده‌مه‌وێ له‌پاڵ ئه‌م پرسیاره‌دا هه‌ندێ زانیاری روون بکه‌مه‌وه‌:

له‌دوای خوێندنه‌وه‌مان بۆ سیاسه‌تی نه‌وت و گاز و هه‌وڵی ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا بۆ راکێشانی لوله‌یه‌کی نه‌وتی له‌ده‌ریای قه‌زوێنه‌وه‌ بۆ ده‌ریای ره‌ش و ده‌ریای ناوه‌راست، ئێمه‌ 20 ساڵ پێش ئێستا پڕۆژه‌یه‌کی نه‌وت ‌و گازیمان پێشکه‌ش به‌ کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی کرد بۆ دروستکردنی لوله‌ راکێشانێک له‌ به‌ینی هه‌ر چوار ده‌ریای (که‌نداو، ده‌ریای قه‌زوین، ده‌ریای ره‌ش و ده‌ریای ناوه‌راست له‌سه‌ر شێوه‌ی زائیدێک + که‌ هه‌ر چوار ده‌ریاکه‌ به‌یه‌که‌وه‌ ببه‌ستێته‌وه‌و وڵاتێکی تازه‌ی بۆ دروست بکرێ و ئه‌و وڵاته‌ش وه‌ک سویسرا ببێته‌ وڵاتێک که‌ له‌شه‌ڕ دوور بخرێته‌وه‌، بێشک ئه‌و وڵاته‌ش به‌ پێی جوگرافیای ناوچه‌که‌ کوردستانی گه‌وره‌ ده‌بێت، پێشوازیه‌کی زۆر باش له‌ پڕۆژه‌که‌م کرا، به‌ڵام توره‌کیاو عێراق و ئێران و سوریا دژی پڕۆژه‌که‌م وه‌ستانه‌وه‌، به‌تایبه‌تی تورکیا، درێژه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ش له‌ کتێبه‌کانم دا بڵاو کراونه‌ته‌وه‌.
http://www.authorhouse.com/Bookstore/ItemDetail.aspx?bookid=57459
لێره‌و تورکیا ده‌ستی کرد به‌ پڕۆژه‌ دارشتنی خۆی بۆ راکێشانی ئه‌و لوله‌ نه‌وت و گازه‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، پڕۆژه‌ی (نابوکۆ) ش پڕۆژه‌یه‌کی تورکیه‌و ده‌یه‌وێ به‌هۆی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌وه‌ به‌ هاوکاری کاک مه‌سعودو مام جه‌لال ده‌ست به‌سه‌ر نه‌وت و گازی خوارووی کوردستان دابگرێ و پڕۆژه‌که‌ی ئێمه‌ی پێ پووچ بکاته‌وه‌، هه‌ر وه‌ک چۆن پڕۆژه‌یه‌کیان دروست کرد بۆ پوچکردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌که‌ ویلایه‌تی موسڵی ئێمه‌ که‌ دیانوت که‌رکوک و موسڵ بۆ تورکمانه‌کان و سله‌یمانی و هه‌ولێریش بۆ کورده‌کان.

کاک به‌رهه‌م و کاک ئاشتی زۆر باش ده‌زانن که‌ له‌و پڕۆژه‌یه‌ش دا سه‌رناکه‌ون وه‌ک پڕۆژه‌ی نه‌وت ده‌رهێنانه‌که‌یان ده‌بێته‌ پڕۆژه‌یه‌کی باوبژ بۆ سه‌رهێشانی جه‌ماور، ته‌نها شتێک که‌ به‌ده‌ست بهێنن به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێک پاره‌یه‌ بۆ باخه‌ڵه‌ تایبه‌تیه‌کان.

له‌ ئێستاوه‌ بۆنی بژوبای ئه‌و پڕۆژه‌ی نابوکۆ و به‌شداری ده‌وڵه‌ته‌که‌ی کاک به‌رهه‌م و کاک ئاشتی به‌ده‌ر که‌وت که‌ سه‌رکه‌وتو نابێ چونکه‌ وه‌زیری نه‌وتی عێراقی رۆڵی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی کاک به‌رهه‌می له‌و پڕۆژه‌یدا به‌ نایاسای له‌ قه‌ڵه‌م داو بێده‌نگی ئه‌مه‌ریکاش ئه‌وه‌ نیشان ده‌دات که‌ پشتگیری له‌ وه‌زیری نه‌وتی عێراقی ده‌کات.

سه‌ردار پشده‌ری
له‌نده‌ن 3 9 2010

http://www.kurd-oil.net


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە