"ئاوێنە" یەکەمە، بەڵام لەدواوی دواوە
Saturday, 19/03/2011, 12:00
لەکاتی هەڵگیرسانی ڕاپەڕین و ڕوداوەکانی ١٧ شوبات و ڕۆژانی دواتر، کاتێ سەردانی هەریەك لە سایتەکانی کوردستان پۆست، هاوڵاتی، سبەی و ئاوێنەم کرد لەڕێگای گوگڵەوە بۆ دەست کەوتنی زانیاری دەربارەی ڕاپەڕینەکە ، ئامارێکی وای نیشان ئەدا کە بەپێی ئەو سەردانانەی کە بۆ ئەو سایتانەی سەرەوە ئاماژەم پێداون ، لەزۆربەی کاتدا کوردستان پۆست (٤٥٠٠٠) و هاوڵاتی(١٥٠٠٠) و سایتی سبەی(١٤٠٠٠) و ئاوێنەش لەزۆربەی کات لە (١٣٠٠٠) تێپەڕی نەئەکرد.. جا ڕەنگە بۆ من ئەم جۆرە ئامارە ئەوە بگەیەنێ کە زۆرترین سایت سەردانی لەسەر بوە، بێ گومان ، سایتی کوردستان پۆست بوو. بەمانایەکی دی، کوردستان پۆست نزیکەی سێ ئەوەندەی سایتی ئاوێنە ، سەردانی کراوە و خەڵکی زانیاری نوێ و بەکەڵکی لێ وەدەست هێناوە. کورد ئەڵێ (گوێز بەژمارە دیارە) کەواتە پێوستە ئاوێنە داتایەکی وا نیشانی خۆی بدات کە لەڕاستیەوە نزیك بێ.
ڕاستیەکەی مەبەستی "ئاوێنە" لەم پێشبڕکێیەی ئەم جارەیان ڕەنگە بۆ ئەوە بێ ، کەشکستی ئەو ١٣ واژوەی پێ پەردەپۆش بکەن کە زۆربەی نوسەرەکانی ئەم سایتە حەواڵەی ئاغای تاڵەبانیان کرد، کە لەڕاستیدا ئەو نامەی کوڕو زانەوەیان لەڕێگای مەلا بەختیارەوە ناردبوو، هەر خۆی وەڵامی دانەوە، چونکە ئێستا تاڵەبانی هزری جام بوەو توانای بیرکردنەوەو پەنجەکانیشی توانای تەزبیحاتی نەماوە.
ئەو شکستەی نوسەرانی ئەم سایتە بەجۆرێك توشی شۆکی کردن کە تا زوە بکەونەوە خۆیان و ڕووی سپیان لەبازاڕی ڕۆژنامەفروشیدا ئاوەدان بکەنەوە، دیارە ئەزانن کە ئێستا جەماوەر لێیان تێگەیشتون و کێرڤی فرۆشتنی ڕۆژنامەو گۆڤارەکانیان لەلێژیە، بۆیە ئەم جۆرە ئاهەنگ و سەر چۆپیانە ئەگێڕن تا وای دەرخەن کە هەر لەپێشی پێشەوەن.
بەداخەوە "ئاوێنە" هەموانی تیا نابینرێ، بەڵکە تەنها چەند دەموچاوێك نەبێ کەوەك قۆنتراتچیان لێهاتوەو جگە لەتەندەری ئەوان ، هی کەسی تر پارە ناکاو هەر بەمۆڵی فڕێ ئەدەنە تەنەکەی خۆڵەوە، ئەم سایتە جۆرێ لە بنەمەڵەچێتی پێوە دیارەو مۆرکی خێزانی لێ دراوە، ئەوەتا هەرچی نازناوی هەردی پێوە بێ، ووتارەکانیان ئەخرێتە سەر برنج و دەرخواردی خەڵکی ئەدەن.
لەهەموی خۆشتر ئەم ئاوێنەیە هاتوە و خۆیان شین و مۆرکردۆتەوەو دیدارێکیان لەگەڵ (شێخ ئەدهەم بارزانی) ژن کوژدا سازداوە و پرسیاری یاسایی لێ ئەکەن، ئەمە لەکاتێکدا ئەم بەناو شێخە خۆی بەرپرسی کۆمەڵایەتی و سوڵح و عەشایری خێڵی هەزار پیاوەکەیە.. ئاخر لەکوێی ئەم کوردستانە ڕوویداوە ، ڕۆژنامەنوسێکی سەردەم باسی یاساو لۆژیکی توڕەبوونی شەقامی گەنجانی خێرلەخۆنەدیوو لەکابرایەکی سرف خێڵەکی وەك ئەدهەم بارزانی بکەی؟؟ ئاخر ئەم کابرایە و یاسا کوجا مەرحەبا!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست