یەكێتى بەنیازە گەورەترین بەعسى بكاتە قایمقامى شارباژێر
Friday, 23/10/2009, 12:00
یەكێتى بەنیازە گەورەترین بەعسى بكاتە قایمقامى شارباژێریەكێتى لە بهر بێ پیاوى واى لێ هاتووە پەنا بۆدوژمنەكانى جارانى دەبات و بەعسیەكان دەهێنێتەوە بۆ سەر كار و پۆستى گرنگیان پێ دەدات، هەرچەندە ئەمە شتێكى نامۆ نییه بۆ یەكێتى، وا لەریزەكانى سەركردایەتیش چەندین فایلدارى تیایە و تاڵەبانیش که بۆ خۆشی فایلداره بهمه شادمانە..
خوێنەرانى كوردستانپۆست ...
یەكێتى لەبەرنەبونى پیاوێك بۆ پۆستى قایمقام پەنای بردۆتە بە گەورە بەعسییهک كەلەسەردەمى خوێندنیەوە لە ئامادەیى شۆرش پەیوەندى كردووە بە بەعسەوە ود واتریش كە چۆتە بغداد و لە زانكۆ خوێندویەتى بە كتاب داواى كردووە فایلەكەى بگوێزنەوە بۆ بەغدا و دواى راپەرینیش جارێكىتر داواى كردووە ببێتەوە بە بەعسى، دواتر چەند كەسێكى ترى كردووە بە بەعسى..
ئەم رفیق حزبیە ناوى(ئاوات محمد غفورە) و لەدایك بووى شارباژێرە.. ئەم جاسوسە سیخورى كردووە بۆ بەعس لەناو رێكخستنەكانى یەكێتیدا و هەموو فایلەكەشى لە دەزگاى زانیارى ماوە و پارێزراوە. ئەم جاسوسە ئێستا جێگرى لێپرسراوى مەڵبەندە و سەرۆكى شارەوانى چوارتایە. برادەرانى یەكێتى بە نیازن بە نزیكانە (ئاوات محمد غفور) بکەنە قایمقام.
بۆراستى ودروستى بەعسى بوونى ئەم زاتەى یەكێتى بفەرمون دیكۆمێنتەكان دەدوێن
(ئاوات غهفور) ئیستا سهرۆكی شارهوانی چوارتایه هاوكات جێگری یهكهمی بهرپرسی مهڵبهندی رێكخستنی شارباژێری یهكێتی نیشتمانی كوردستانه
بۆ بینینی فایلی بهعسیبوونی ئهم کادیر و سهرکردهیهی یهکێتی کلیکی ئهو لینکهی خوارهوه بکه:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/pdf_kp/faili_Awat.pdf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست