کۆسره‌ت به‌ره‌و هه‌نده‌ران به‌ڕێکه‌وت ... ڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ
Monday, 16/03/2009, 12:00
2270 بینراوە
به‌شه تازهکراوهکه بۆ دووه‌مجار (
سه‌رچاوه‌یه‌ک له نێو وه‌فدی یاوه‌ری کۆسره‌ت ره‌سوڵ پییڕاگهیاندین که سه‌فه‌ره‌که‌یان له‌سه‌ر داوای حکومه‌تی کرواتیا بووه و، به‌یانی وه‌فده‌که له‌لایه‌ن سه‌رۆکی کرواتیا پێشوازی لێده‌کرێت و بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک ده‌مێننه‌وه و له‌وێشدا ئاگری نه‌ورۆز ده‌که‌نه‌وه، دیسان سه‌رچاوه‌که پێیراگه‌یاندین که شێخ جه‌عفه‌ریش له گه‌ڵ وهفدهکهدایه).
--------------------
سه‌رچاوه‌یه‌کی به ئاگا پێیراگه‌یاندین، ئیمرۆ 16/3/2009 کاتژمێری 12 ی نیوه‌رۆ به کاتی سڵیمانی کۆسره‌ت ره‌سوڵ به هاوڕێیه‌تی هه‌ریه‌ک له عوسمانی حاجی مه‌حمود و مسته‌فای سه‌ید قادر و ئه‌رسه‌لان باییز و حاکم قادر و جه‌مالی حاجی مه‌حمود به‌ره‌سمی له فڕگه‌ی سڵیمانی به‌ره‌و کرواتیا فڕین.
چاودێرانی سیاسی ئه‌و سه‌فه‌ره و به‌و ته‌شکیله و له‌م هه‌لومه‌رجه ئاڵۆزه‌ی یه‌کێتی به لایانه‌وه جێگای سه‌رسورمانه، پییانوایه له به‌رنه‌بوونی هیچ هه‌واڵیک سه‌باره‌ت به‌م سه‌فه‌ره کتوپڕهبۆ ئه‌وه‌ده‌چن که لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه بێت بۆ دزین و تاڵانی یه‌کێ له ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی نێو یه‌کێتی بیت ، واشی بۆ ده‌چن لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر عومه‌ر فه‌تاح بیت که ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا سه‌فه‌ری ئه‌و شوینه‌ی کردبوو.
عومه‌ر فه‌تاح له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له کرواتیا وتی: له‌م سه‌فه‌ره‌دا باشترین ده‌ستکه‌وتمان به‌ده‌ستهێناوه ئه‌ویش: بۆمان ده‌رکه‌وت کرواتییه‌کان نه‌وه‌ی کوردن وه‌ختی خۆی عوسمانییه‌کان ناردویانن بۆ ئێره و ماونه‌ته‌وه!.
ده‌شبێ ئه‌وه بڵیین؛ کرواتیا په‌ناگه‌یه‌کی چاکه بۆ ساردنه‌وه‌ی پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان له بانکه‌کانی کرواتیا، عومه‌ر فه‌تاح بڕێکی زۆر له پاره‌ی دزراوی خه‌لکی کوردستان له‌وێدا له بانکه‌کانی داناون.
سه‌رچاوه‌یه‌کی نێو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا بۆ کوردستانپۆستی ئاشکراکردبوو که پاره‌ی دزراو له‌لایه‌ن عومه‌ر فه‌تاح و خێزانه‌که‌ی (کافیه سلێمان) خۆی له نیو ملیار دۆلار ده‌دات. عومه‌ر فه‌تاح له‌سه‌روبه‌ندی گۆڕینی ووتبووی: خۆ هه‌رمن گه‌نده‌ڵ نیم ، کۆسره‌ت و به‌رهه‌م ئه‌وانیش گه‌نده‌ڵن. به‌م گۆته‌یه‌ی عومه‌ر فه‌تاح نکوڵی له گه‌نده‌ڵی و تاڵانی خۆی نه‌کردبوو به‌ڵکو ئه‌و پێیوایه ئه‌و که‌متری دزیوه له‌م دوانه، بۆ ده‌بێت هه‌ر باسی ئه‌و بکرێت؟ به‌مانایه‌کی دیکه عومه‌ر فه‌تاح هه‌ست به ناعه‌داله‌تی ده‌کات له بڕی دزینه‌که، خۆی که‌متر نازانێت له هه‌ردوو نێوبراوان.
شایه‌نی باسکردنه کافیه سلێمان ماوه‌ی دووساڵێک ده‌بێت له فڕگه‌ی سلێمانی به 4 ملیۆن دۆلاره‌وه گیرا ، که دواتر ئاودیوی کرد و بهتاڵانیبرد.
ده‌بێ بووترێت هه‌ر یه‌که له عوسمانی حاجی مه‌حمود و مسته‌فای سه‌ید قادر دوو له‌و چوار ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسییه بوون که مانگی رابوردوو ده‌ستیان له‌کار کێشایه‌وه ، به‌لام ئێستاکه به ناوی سه‌فه‌ری ره‌سمی و لێکۆڵینه‌وه و ئیجازه وه‌رگرتن ده‌یانه‌وێت په‌شیمانیان بکه‌نه‌وه.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که له کوردستانپۆست ، سه‌رچاوه‌یه‌ک له نێو مه‌کته‌بی سیاسی پییراگهیاندین، که ره‌نگه له پاره‌ی دزراوی نه‌وت که 800 ملیۆن دۆلار بووه ، جه‌لال بۆ هه‌ریه‌ک له‌وانه‌ی سه‌فه‌ریان کردووه چه‌ند ملێۆنێکی بۆ دانابن و لهوسهفهرهیان پاره‌که‌یان بۆ ئه‌وێ بردبێت.